دالیا ئیتزیک (بە زمانی عیبری: דליה איציק، لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ لە ئوورشەلیم) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ئیسرائیلییە، ئەو لە ماوەی کانوونی دووەم بۆ تەممووزی ٢٠٠٧ بە وەکالەت بووەتە سەرۆکی ئیسرائیل. دالیا لە چەند پۆستێکی دیکەدا بووە، لەوانە وەزیری ژینگە (١٩٩٩–٢٠٠١)، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی (٢٠٠١–٢٠٠٢) ھەروەھا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە ساڵی ٢٠٠٥. ئەو چوار جاران وەک ئەندامی کنێسێت ھەڵبژێردراوە.[١][٢]

دالیا ئیتزیک
بە عیبری: דליה איציק
لەدایکبوون (١٩٥٢-١٠-٢٠) ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ (تەمەن ٧١ ساڵ)
ئورشەلیم، ئیسرائیل
پیشەسیاسەتوان، trade unionist، educator
پەروەردەزانکۆی عیبریی ئۆرشەلیم، Reichman University
شوێنی کارئۆرشەلیم
ئەندامی حیزبیKadima، Israeli Labor Party، One Israel
ئایینجوولەکایەتی

دالیا خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٤ پاڵاوت، بەڵام دەرنەچوو دوای بەدەست ھێنانی ٢٨ دەنگ لە کۆی ١١٩ دەنگی ئەندامە بەشداربووەکانی کنێست.[٣][٤]

ژیان دەستکاری

دالیا لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ لە ئوورشەلیم، دایک و باوکی جوولەکەی عێراقی بوون کە ماڵباتیان جێ ھێشتووە و بەرەو ئیسرائیل کۆچیان کردووە. دالیا لە ئامادەییەکی ئایینی خوێندوویەتی و خۆی تەرخان کرد بۆ دین، ھەر بۆیە لە ئەرکە سەربازییەکانی لە ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بەخشراوە. دواتر بەکالۆریۆسی لە وێژە و مێژوو بەدەست ھێناوە لە زانکۆی عیبریی ئورشەلیم، ھەروەھا دواتر بەکالۆریۆسێکی دیکەی لە یاسا وەرگرت.[٥] دوای دەرچوونی ئەوا وەک مامۆستا کاری کردووە، دواتر بووەتە جێگری سەرۆکی شارەوانی ئورشەلیم.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Dalia Itzik becomes acting president The Jerusalem Post, 25 January 2007
  2. ^ Skard, Torild (2014) "Dalia Itzik" in Women of power - half a century of female presidents and prime ministers worldwide, Bristol: Policy Press, ISBN 978-1-44731-578-0, p. 37
  3. ^ Reuven Rivlin is elected Israel's 10th president Haaretz, 10 June 2014
  4. ^ Legislators barred from campaign fundraising for Israeli presidency Haaretz, 14 November 2013
  5. ^ "دالیا". knesset.gov.il. Retrieved 2021-03-02.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری