داروین گابریێل نونێز ڕیبێیرۆ (لەدایکبووی ٢٤ی حوزەیرانی ١٩٩٩) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئۆرۆگوایە کە وەک ھێرشبەر یاری دەکات بۆ یانەی لیڤەرپوول و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرۆگوای.

داروین نونێز
ئەزموونی گەنجی
لا لوز
سان میگێل دی ئارتیگاس
پینارۆڵ
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧–٢٠١٩ پینارۆڵ ١٤ (٤)
٢٠١٩–٢٠٢٠ ئەلمێریا ٣٠ (١٦)
٢٠٢٠–٢٠٢٢ بەنفیکا 57 (32)
2022– لیڤەرپوڵ (1٠)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٨–٢٠١٩ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرۆگوای خوار ٢٠ ساڵان ١٤ (٤)
٢٠١٩ ئۆرۆگوای خوار ٢٢ ساڵان ٤ (١)
٢٠١٩- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئۆرۆگوای ١١ (٢)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ١٤ حوزەیرانی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٥ حوزەیرانی ٢٠٢٢

نونێز لە ئەکادیمیای لاوانی پێنارۆڵەوە پێگەیشت و لە ساڵی ٢٠١٧ سەرخرا بۆ پێکھاتەی یەکەم. لە ئابی ٢٠١٩، چووە یانەی ئەلمێریای ئیسپانی بە بڕێک کە ڕیکۆردی ئەلمێریا بوو. بەنفیکا گرێبەستی لەگەڵدا کرد لە ساڵی ٢٠٢٠ و گواستییەوە یانەکە بە نرخی ٢٤ ملیۆن یۆرۆ، وەک گرانترین گرێبەست لە مێژووی تۆپی پێی پورتوگال. لە وەرزی دووەمیدا، بۆلا دی پراتای بردەوە وەک گۆڵکاری خولی نایابی پۆرتوگالی بە ٢٦ گۆڵ لە ٢٨ یاری، ناوی ھەبوو لە باشترین پێکھاتەی وەرزەکە و ھەروەھا بە باشترین یاریزانی ساڵەکە لەو وڵاتە دیاری کرا. لیڤەرپوول دواتر لە حوزەیرانی ٢٠٢٢ گرێبەستی لەگەڵدا کرد بە بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ (٦٤ ملیۆن پاوەند).

دوای بەشداربوونی بۆ ئۆرۆگوای لە ئاستە جیاوازەکانی لاوان، نونێز بۆ یەکەم جار بانگکرا بۆ پێکھاتەی یەکەمی نێودەوڵەتی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩. لە یەکەمین یاریی نێودەوڵەتییدا گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر پیرۆ.

ژیانی سەرەتا دەستکاری

نونێز لە ئارتیگاس[١] لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بووە کە باوکی بیبیانۆ نونێز کرێکار بوو و دایکی سیڵڤیا ڕیبایڕۆ فرۆشیاری بوتڵی شیر بوو. ئەو بۆ یانەکانی ناوخۆی وڵاتەکانی لا لۆز و سان میگێڵ یاری دەکرد پێش ئەوەی لە تەمەنی ١٤ ساڵیدا لەلایەن جۆزێ پێردۆمۆ ی یاریزانی نێودەوڵەتی پێشووی ئۆرۆگوای چاودێری بکرێت، پاشان خۆی گواستەوە بۆ شاری مۆنتێڤێدیۆی پایتەخت بۆ ئەوەی بچێتە یانەی پێنارۆل.[٢][٣]

بەھۆی نەگونجانی و ئارەزووی گەڕاندنەوەی بۆ ماڵی خۆی، نونێز گەڕایەوە بۆ شارۆچکەکەی خۆی بۆ بەسەربردنی کات لەگەڵ خێزانەکەی و دوای ساڵێک گەڕایەوە بۆ پێنارۆل. لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا تووشی پێکانێک بوو کە زیاتر لە ساڵێک دووریخستەوە و پێویستی بە دوو نەشتەرگەری ھەبوو.[٤] لەکاتێکدا تووشی پێکان ببوو، برا گەورەکەی جێنیر وازی لە یانەکەی و تۆپی پێ ھێنا بۆ ئەوەی بژێوی خێزانەکەی دابین بکات و پێی گوت «تۆ لە من باشتریت بۆ یاریکردن».[٢][٣]

پیشەی یانە دەستکاری

پێنارۆل دەستکاری

لە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ یەکەمین یاری خۆی بۆ پێکھاتەی یەکەم لە خولی نایابی ئۆرۆگوای ئەنجامدا، کاتێک لە نیوەی دووەمی یارییەکە وەک یەدەگ لە جێگای ماکسی ڕۆدریگێز ھاتە یاریگاوە و یارییەکەیان دۆڕان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ٢–١ لە بەرامبەر ڕیڤەر پلەیت مۆتیڤیدیۆ.[٥] لە مانگی دواتردا بۆ جاری دووەم نەشتەرگەریی ئەژنۆی بۆ کرا.[٤]

نونێز یەکەم گۆڵی پیشەگەری خۆی تۆمارکرد لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، کە گۆڵی یەکەمی بردنەوەیان بوو لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر فێنیکس و ٢–٠ بردیانەوە.[٦] لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩، ھاتریکی تۆمار کرد لە بردنەوەیان ٤–٠ لە بەرامبەر بۆستن ڕیڤەر.[٧]

ئەلمێریا دەستکاری

لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٩، یانەی ئەلمێریا گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ نونێز واژوو کرد، بە تێچووی ٤٫٥ ملیۆن دۆلار و ١٫٥ ملیۆن دۆلاری زیادە لەسەر ئاست و ئەنجام کە ئەمەش گرانترین گرێبەستی یانە ئیسپانییەکە بوو.[٨][٩] لە ٣ی تشرینی یەکەمدا یەکەمین یاری خۆی ئەنجامدا وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە کۆتایی نیوەی یەکەمدا و ٤–٢ یارییەکەیان دۆڕاند لە بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن.[١٠]

لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، بۆ یەکەم جار، نونێز یەکەم گۆڵی بۆ یانە نوێیەکەی تۆمارکرد بە لێدانی سزا لە بردنەوەیەکی ٣–٢ لە یاریگای خۆیان لە بەرامبەر ئیسترامادۆرا.[١١] تەنیا وەرزەکەی لە یانەکە تەواو کرد لە ئیستادیۆ دی لۆس جێگۆس مێدیتێرانۆس وەک چوارەمین گۆڵکار لە خولدا بە ١٦ گۆڵ، بە ڕابەرایەتی ھاونیشتیمانەکەی کریستیان ستوانی.[١٢]

بەنفیکا دەستکاری

٢٠٢٠–٢١: خۆ گونجاندن لە پۆرتوگال دەستکاری

لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، نونێز گرێبەستێکی پێنج ساڵەی لەگەڵ یانەی پورتوگالی بەنفیکا واژوو کرد، کە ٢٤ ملیۆن یۆرۆی پێ درا و گرانترین گرێبەستی یانەکە بوو. ھەروەھا گەورەترین گواستنەوەی ئەلمێریا و خولی پلە دووی ئیسپانیا بوو، لەگەڵ ئەوەش یانەکە ٢٠٪ی پارەی گواستنەوەی داھاتوو وەردەگرێت.[١٣] دوای ١١ ڕۆژ، یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا لە دۆڕاندنیان ٢–١ لە بەرامبەر پۆک لە قۆناغی سێیەمی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢١ و لە جێگای پێدرینۆ ھاتە یاریگاوە لە خولەکی ٦٥ی یارییەکە.[١٤]

بە ئەسیست کردنی لە بردنەوەی ٣–٠ بەسەر ڕیۆ ئاڤێ لە ١٨ی تشرینی یەکەم، گەیشتە پێنج ئەسیت لە چوار یاری یەکەمی خولدا، باشترین ژمارە لە خولدا.[١٥] لە ٢٢ی تشرینی یەکەمدا، یەکەمین گۆڵەکانی بۆ یانەکە تۆمارکرد بە ھات-تریک بەرامبەر لیچ پۆزنان لە بردنەوەی ٤–٢ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی ئەورووپا.[١٦] دوای چوار ڕۆژ، یەکەم گۆڵی خۆی لە خولدا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر یانەی بی ساد.[١٧]

لە ٣ی کانوونی یەکەم، دوای سێ ھەفتە لە تووشبوون بە کۆڤید-١٩، گەڕایەوە بۆ یاریکردن دژی لیچ پۆزنان لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی ئەورووپا، دووەم گۆڵی بۆ بەنفیکا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٤–٠ لە یاریگای خۆیان.[١٨][١٩] لەماوەی وەرزەکەدا تووشی ئاستەنگی و ئاست خراپ بووە و بەھۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسەکە و پێکانی جیاواز، و بۆ ماوەی چوار مانگ گۆڵی تۆمار نەکرد.[٢٠] شەش گۆڵی لە خولدا تۆمارکرد و دە ئەسیستی کرد کە دووەم باشترین بوو لە خولدا و یارمەتی بەنفیکا دا بۆ گەیشتن بە پلەی سێیەم و گەیشتن بە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەکانی خولی یانە پاڵەوانەکان.[٢١]

٢٠٢١: بەرەو پێش چوون و بۆلا دی پراتا دەستکاری

 
نونێز لە کاتی یاریکردن بۆ بەنفیکا لە ساڵی ٢٠٢١

لە ئایاری ٢٠٢١، نونێز نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا بەھۆی پێکانێک لە ئەژنۆی ڕاستیدا، کە وای لێکرد یەکەمین مانگەکانی وەرزی نوێ لە بەنفیکا دوور بکەوێتەوە.[٢٢] لە ٢١ی ئابی گەڕایەوە لە پێکان، جێگای ئێڤەرتۆن گرتەوە لە خولەکی٧٢ی یارییەکە و بە یەدەگ بەشداری کرد، لە سەرکەوتنی ٢–٠ بەسەر گیڵ ڤیسێنتێ، کە لەو کاتەدا کارتی زەردی وەرگرت.[٢٣] دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە دوای یەک لە ھەر یەک لە یارییەکانی دژی سانتا کلارا و بواڤیستا لە خولدا. بە یاریزانی مانگ و ھێرشبەری مانگ بۆ ئەیلول ھەڵبژێردرا.[٢٤] لە ٢٩ی ئەیلوول، دوو گۆڵی یەکەمی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەربەرشەلۆنە، و بە باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا.[٢٥]

لە ٢٧ی تشرینی دووەمدا، یەکەم ھات-تریک تۆمارکرد لە خولدا کاتێک تیمەکەی لە نیوەی یەکەمدا ٧–٠ پێشکەوت بەرامبەر بی ساد، ھەرچەندە یارییەکە لە سەرەتاکانی نیوەی دووەمدا وەستێنرا بەھۆی کەمی یاریزانەکان لە تیمی میوانداری کە تووشی کۆڤید ببون؛ و لە ١٢ی کانوونی یەکەمدا سێ گۆڵی دیکەی تۆمارکرد بەرامبەر فامالیکاو لە بردنەوەی ٤–١ دەرەوەی یاریگای خۆیان، کە بوو بە حەوتەم یاریزان لەو خولەدا کە دوو ھاتریکی یەک بە دوای یەک تۆمار بکات.[٢٦][٢٧] دوای سێ ڕۆژ، دوو گۆڵی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر سپۆرتینگ دا کۆڤیڵا بۆ ئەوەی تیمەکەی بگەیەنێت بە نیوەی کۆتایی جامی خول ٢٠٢١–٢٢، ھەرچەندە، لەکاتێکدا لەئەرکی نێودەوڵەتی بوو بۆ ئۆرۆگوای ، بەنفیکا ٢–١ شکستی پێھێنرا لەلایەن ڕکابەری شارەکەی سپۆرتینگ لیشبۆنە لە یاری کۆتاییدا.[٢٨][٢٩]

لە ٢٧ی شوبات، نونێز ٢٠ھەمین گۆڵی لە خولدا بۆ بەنفیکا تۆمارکرد لەھەمان ژمارە یاری، لە بردنەوەی ٣–٠ لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ڤیتۆریا دی گیومارێس.[٣٠] لە ١٥ی ئازار، لە یاری دووەمی خولی یانە پاڵەوانانەکان لە قۆناغی ١٦، تاکە گۆڵی بردنەوە و تەنیا گۆڵی یارییەکەی تۆمار کرد لە دەرەوەی یاریگای خۆیان بەرامبەر ئەیاکس، بە کۆی ھەردوو یارییەکە ٣–٢ بردیانەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغی دوار.[٣١] لە ٩ی نیساندا، سێیەم ھاتریکی وەرزەکەی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ بەرامبەر بی ساد، کە کۆی گۆڵەکانی وەرزەکەی گەیشتە ٣١ گۆڵ.[٣٢] ئەو دوو گۆڵی تۆمارکرد بەرامبەر لیڤەرپوول لە چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە وەرزی ٢٢–٢٠٢١: یەکێکیان لە یاری یەکەم و ئەوی تریان لە یاری دووەم، لەکاتێکدا تیمەکەی بە کۆی ھەردوو یاری ٦–٢ کرایە دەرەوە. شەشەم گۆڵی لە پاڵەوانێتییەکەدا وای لێکرد ببێتە باشترین گۆڵکاری بەنفیکا لە مێژووی مۆدێرنی چامپیۆنس لیگدا، کە ڕیکۆردی پێنج گۆڵی نونۆ گۆمسی لە وەرزی ١٩٩٨–١٩٩٩ تێپەڕاند.[٣٣]

لە ١٧ی نیسان، گۆڵێکی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد بۆ بردنەوە لە خاوەن یاریگا سپۆرتینگ ٢–٠ لە دێربی دی لیسبۆندا، کە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دانرا.[٣٤] لە کۆتا یاریی دا بۆ یانەکە، لە ٧ی ئایار، نونێز گۆڵێکی تۆمارکرد کە لەلایەن ڤارەوە ڕەتکرایەوە لە دۆڕاندنی ١–٠ لە یاریگای خۆیان لە ئۆ کلاسیکۆ بەرامبەر پۆرتۆ، کە بووە ھۆی نازناوی خول لەلایەن پۆرتۆ بەدەست بێت.[٣٥] ئەو وەرزەکەی بە ٢٦ گۆڵ لە ٢٨ یاری خولدا تەواو کرد، خەڵاتی بۆلا دی پراتا وەک گۆڵکاری خولەکە پێ بەخشرا، بوو بە باشترین یاریزانی ساڵەکە و ناوی لە پێکھاتەی ساڵ دانرا.[٣٦][٣٧]

لیڤەرپوول دەستکاری

لە ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بەنفیکا گەیشتە ڕێکەوتنێک لەگەڵ یانەی پرێمیەرلیگ لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی نونێز بە بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ و ٢٥ ملیۆن یۆڕۆی زیادە کە بە ئاست و ئەنجام دەبەخشرێت.[٣٨] ڕۆژی دواتر، یانەکە گرێبەستەکەی پشتڕاست کردەوە، بە ٦٤ ملیۆن پاوەند، لەگەڵ زیادکردنەکان کە لەوانەیە کۆی گشتی بگات بە ٨٥ ملیۆن پاوەند لە کاتێکی تردا، کە وای لێکرد ببێت بە گرانترین گواستنەوەی لیڤەرپوول.[٣٩] لە ٣٠ی تەممووزدا، نونێز یەکەمین یاری خۆی بۆ لیڤەرپوول ئەنجامدا لە بردنەوەی یانەکە بەسەر مانچستەر سیتی لە یاریگای کینگ پاوەر ستادیۆن.[٤٠] بوو بە ھۆکاری ئەوەی لێدانی سزا بۆ لیڤەرپوڵ دروست بێت، کە لەلایەن محەممەد سەڵاحەوە گۆڵی پێکرا، و یەکەم گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکرد لە خولەکی چوارەمی کاتی زیادکراو.[٤١]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

لاوان دەستکاری

نونێز یاریزانی پێشووی لاوانی نێودەوڵەتی ئۆرۆگوایە، و بەشێک بوو لە پێکھاتەی خوار ٢٠ ساڵان کە پلەی سێیەمی بەدەستھێنا لە جامی ئەمریکای باشووری خوار ٢٠ ساڵان لە ساڵی ٢٠١٩.[٤٢]

ھەروەھا نونێز بەشداری لە جامی جیھانی فیفای خوار ٢٠ ساڵانی کردلە ٢٠١٩، لە یاری یەکەمدا گۆڵێکی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٣–١ بەرامبەر نەرویج. گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد لە بردنەوەی ٢–٠ لە بەرامبەر نیووزلەندا لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکان، بۆ یارمەتیدانی ئۆرۆگوای کە وەک یەکەمی کۆمەڵەی سی بێت. وڵاتەکەی لە پاڵەوانێتییەکە دەرکرا دوای ئەوەی لە یارییەکدا ٣–١ دۆڕان بەرامبەر ئیکوادۆر لە قۆناغی ١٦.[٤٣]

ھەروەھا نونێز لە تیمی خوار ٢٢ ساڵیدا بوو کە لە پلەی چوارەمیان بەدەستھێنا لە یارییەکانی پان ئەمریکا ٢٠١٩ کە لە پێرۆ ئەنجام درا، گۆڵی تۆمار کرد لە بردنەوەی ٢–٠ بەسەر پیرۆی میوانداردا.[٤٤]

پێکھاتەی یەکەم دەستکاری

نونێز بانگھێشت کرا بۆ پێکھاتەی یەکەم بۆ یاری دۆستانە بەرامبەر کۆستا ڕیکا و ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ئەیلولی ٢٠١٩. ئەو لە ١٦ی تشرینی یەکەمدا یەکەمین یاری نێودەوڵەتیی خۆی ئەنجامدا لە یارییەکدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان لە بەرامبەر پیرۆ کە ١–١ بەرامبەر بوون. لە جێگای بریان لۆزانۆ ھاتە یاریگا لە خولەکی ٧٥ و پێنج خولەک دواتر گۆڵی تۆمار کرد.[٤٥]

لە حوزەیرانی ٢٠٢١، نونێز لە تیمی کۆتایی ٢٦ یاریزانی ئۆرۆگوای بوو بۆ کۆپا ئەمریکای ٢٠٢١ لە بەڕازیل. بەھۆی پێکانێکی لە ئەژنۆی ڕاست کە دوو مانگ دوریخستەوە، لە پاڵەوانێتییەکە بێبەش بوو.[٤٦][٤٧]

نونێز یاریزانێکی پێی ڕاست، چوارچێوەیەکی وەرزشی ھەیە، خێرایییەکی نایاب و خێرایی تێپەڕاندنی لایەنێکی تری نایابی وەرزشییە، لەگەڵ گۆڕانی خێرایی کە توانای دروستکردنی جیابوونەوەی لە ھەمانکاتدا ھەیە.[٤٨][٤٩] ھەروەھا ھۆشیاری باشی ھەیە، بۆشایی بە باشی دەدۆزێتەوە و بڕیار دەدات کاتێک بە گوێرەی تۆپەکە، بۆشایییەکە، ھاوڕێیانی تیمەکەی و ڕکابەرەکان دەجوڵێت.[٤٨][٤٩] نونێز ھێرشبەرێکی تێکشکێنەرە کە مەودایەکی جووڵەی داینامیکی ھەیە کە دەتوانێت ھێرشی ھەڵگەڕاوە ئەنجام بدات، جووڵەی زۆر و کاریگەر لە دەوروبەری ١٢ یاردی ڕکابەر ئەنجام بدات، و بە تۆپەکە بە باشی ئاڕاستی گۆڵ بکات.[٤٨][٤٩] ئەو شارەزایە لە دۆزینەوەی بۆشایییە کراوەکان و ھێرشکردنە سەری و ھەروەھا لێدانی شوت لە ناوچە و دۆخی جیاوازیدا.[٤٨][٤٩] ئەو ھەروەھا دروستکەرێکی بەھرەدارە لە دەوروبەری گۆڵی بەرامبەر و ھەروەھا توانای یاریکردنی ھەیە وەک یاریزانی باڵی چەپ.[٤٨][٤٩] نونێز بەگشتی پشت دەبەستێت بە جێگای زیرەکانە و کاتی ڕاکردن لەنێوان بەرگریکاراندا، بەتایبەتی لە ھێرشکردنە سەر بۆشایی نێوان بەرگریکارەکان و پشتی ناوەندی، زۆرجار لە سەرەتادا ڕاکردنەکەی لە پشتی ناوەندی پێش ئەوەی بگەڕێتەوە ناو یاریگا. زۆرجار کارەکانی دەگۆڕێت بۆ دۆزینەوەی شوێن لە ١٢ یارد و ھەروەھا جەستەی خۆی بەکاردەھێنێت بۆ خۆپاراستن لەوەی فاوڵی لێ بکرێت، بەڵام ھێزێکی زۆر بەکار دەھێنێت بۆ ئەوەی بگات بە تۆپ لە کاتی لێدانی بەرزدا.[٤٨][٤٩][٥٠]

لە ماوەی مانەوەکەی لە بەنفیکا، لەژێر سەرپەرشتی جۆرج یێسۆس و نیلسۆن ڤێرسیمۆ، نونێز لە چەندین پێگەی ھەمەجۆر لە یاریگا و چەند سیستەمی یاریکردنی کردووە. ئەو وەک ھێرشبەر و لای چەپ یاری دەکرد لە پێکھاتەکانی ٤-٤-٢ و ٣-٤-٣، لەگەڵ بەرپرسیارێتی لەم ڕۆڵانەدا، گۆڕینی بۆ ھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی تۆپ یان ئەنجامدانی ھێرشی پێچەوانە لە یارییەکاندا. توانای ئەو بۆ ئەوەی بچێتە ناو ١٢ یارد و بۆشایی دروست بکات بەشێکی سەرەکی یارییەکەی بوو، لەکاتێکدا یارمەتی دەدرێت بە بوونی ھێرشبەرێکی تر (یان ھاریس سێفەرۆڤیچ یان گۆنسالۆ ڕامۆس)، کە وای کرد نونێز لە دوورەوە یاری نەکات و نزیکتر بێت لە ناوچەی سزا.[٥٠][٤٨][٤٩] شێوازی یاریکردنی وای لێکردووە بەراورد بکرێت لەگەڵ یاریزانە بەھێزەکانی ھاونیشتیمانی ئۆرۆگوای وەک ئێدینسۆن کاڤانی و لویس سواریز.[٥١]

ژیانی کەسی دەستکاری

نونێز و ھاوبەشەکەی لۆرینا ماناس لەدایکبوونی یەکەم منداڵیان ڕاگەیاند، کوڕێک ھەر بەناوی داروین، لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢.[٥٢]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٥٣]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی جامی لیگا کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
پێنارۆل ٢٠١٧ خولی نایابی ئۆرۆگوای ١ ٠ - - ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ٠
٢٠١٨ خولی نایابی ئۆرۆگوای ١٠ ١ - - ٢ ٠ ١ ٠ ١٣ ١
٢٠١٩ خولی نایابی ئۆرۆگوای ٣ ٣ - - [٥] ٠ ٠ ٠ ٨ ٣
کۆی گشتی ١٤ ٤ ٠ ٠ ٠ ٠ ٧ ٠ ١ ٠ ٢٢ ٤
ئەلمێریا ٢٠١٩–٢٠ خولی پلە دووی ئیسپانیا ٣٠ ١٦ ٠ ٠ - - ٢ ٠ ٣٢ ١٦
بەنفیکا ٢٠٢٠–٢١ خولی پلە یەکی ئیسپانیا ٢٩ ٦ ٤ ٣ ٢ ٠ ٨ ٥ ١ ٠ ٤٤ ١٤
٢٠٢١–٢٢ خولی پلە یەکی ئیسپانیا ٢٨ ٢٦ ٢ ٠ ١ ٢ [ئ] ٦ - ٤١ ٣٤
کۆی گشتی ٥٧ ٣٢ ٦ ٣ ٣ ٢ ١٨ ١١ ١ ٠ ٨٧ ٤٨
لیڤەرپوول ٢٠٢٢–٢٣ پرێمیەرلیگ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ١ ١ ١ ١
تەواوی کاروانی وەرزشی ١٠١ ٥٢ ٦ ٣ ٣ ٢ ٢٥ ١١ ٥ ١ ١٤٠ ٦٩


نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ٥ تەممووزی ٢٠٢٢[٥٤]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
ئۆرۆگوای ٢٠١٩ ١ ١
٢٠٢٠ ٣ ١
٢٠٢١ ٢ ٠
٢٠٢٢ ٥ ٠
کۆی گشتی ١١ ٢

خەڵاتەکان دەستکاری

پێنارۆل

  • خولی نایابی ئۆرۆگوای: ٢٠١٧، ٢٠١٨

بەنفیکا

  • جامی پورتوگال دووەم بوون: ٢٠٢٠١
  • جامی لیگا دووەم بوون: ٢٠٢١

لیڤەرپوول

  • جامی قەڵغانی خێرخوازی: 2022[٤٠]

تاکەکەسی

  • خەڵاتی کۆسم دیمیانۆ یاریزانی تۆپی پێی ساڵ: ٢٠٢١[٥٥]
  • باشترین ھێرشبەری مانگ خولی پۆرتوگالی: ئەیلوولی ٢٠٢١[٥٦]
  • باشترین یاریزانی مانگ خولی پۆرتوگالی: ئەیلوولی ٢٠٢١
  • پێکھاتەی ساڵی خولی پۆرتوگالی: ٢٠٢١–٢٢[٣٧]
  • باشترین یاریزانی ساڵی خولی پۆرتوگالی: ٢٠٢١–٢٢[٥٧]
  • یاریزانی مانگ: نیسانی 2022[٥٨]
  • گۆڵکاری خولی پۆرتوگالی: ٢٠٢١–٢٢[٣٦]
  • باشترین یاریزانی تۆپی پێی ساڵ CNID: 2022[٥٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Banerjee, Ritabrata (11 June 2022). "Who is Darwin Nunez? All you need to know about Liverpool's top transfer target". Goal.com. Retrieved 19 July 2022.
  2. ^ ئ ا Bysouth, Alex (14 June 2022). "Darwin Nunez: Why Liverpool made Uruguay forward their potential record signing". BBC Sport. Retrieved 14 July 2022.
  3. ^ ئ ا "Darwin Núñez se fue al Almería: "voy a poder comprarle la casa a mis padres en Artigas"" [Darwin Núñez moved to Almería: "I'm going to be able to buy a house for my parents in Artigas"] (بە ئیسپانی). Subrayado. 27 August 2019. Archived from the original on 7 April 2022.
  4. ^ ئ ا "Darwin Núñez: De estar a punto de "dejar de jugar" a un presente que promete en Peñarol" [Darwin Núñez: from being close to "quitting football" to a promising time at Peñarol] (بە ئیسپانی). Fútbol.com.uy. 15 July 2019. Archived from the original on 7 June 2022.
  5. ^ "Clausura: River Plate derrotó 2–1 a Peñarol en el Saroldi y le quitó el invicto" [Clausura: River Plate defeated Peñarol by 2–1 and removed their unbeaten status] (بە ئیسپانی). Fútbol.com.uy. 22 November 2017. Retrieved 29 August 2019.
  6. ^ "Clausura: Peñarol le ganó 2–0 a Fénix con goles de Darwin Núñez y Giovanni González" [Clausura: Peñarol defeated Fénix by 2–0 with goals from Darwin Núñez and Giovanni González] (بە ئیسپانی). Fútbol.com.uy. 13 October 2018. Retrieved 29 August 2019.
  7. ^ "Peñarol le ganó 4–0 a Boston River por la primera fecha del Torneo Intermedio 2019" [Peñarol thrashed Boston River by 4–0 for the first round of the 2019 Torneo Intermedio] (بە ئیسپانی). Teledoce. 14 July 2019. Retrieved 29 August 2019.
  8. ^ "Darwin Núñez, un delantero de garantías para el nuevo proyecto" [Darwin Núñez, a guarantee forward for the new project] (بە ئیسپانی). UD Almería. 29 August 2019. Retrieved 29 August 2019.
  9. ^ "Última hora: la directiva de Peñarol aprueba la venta de Darwin al Almería" [Breaking news: Peñarol's board approves the sale of Darwin to Almería] (بە ئیسپانی). 25 August 2019. Retrieved 29 August 2019.
  10. ^ Gregorio, Paco (3 October 2019). "El Sporting desarbola al Almería en El Molinón (4–2)" [Sporting chop down Almería in El Molinón (4–2)]. Diario de Almería (بە ئیسپانی). Retrieved 12 January 2022.
  11. ^ Gregorio, Paco (27 October 2019). "Darwin y Lazo sacan al Almería del bache (3–2)" [Darwin and Lazo pull Almería out of their slump (3–2)]. Diario de Almería (بە ئیسپانی). Retrieved 12 January 2022.
  12. ^ "Stuani, del Girona, 'Pichichi' con 29 goles" [Girona's Stuani, 'Pichichi' with 29 goals]. Sport (بە ئیسپانی). 21 July 2020. Retrieved 28 November 2021.
  13. ^ "El Almería y el Benfica firman el traspaso definitivo de Darwin Núñez" [Almería and Benfica confirm Darwin Núñez's permanent transfer]. UD Almería. Retrieved 4 September 2020.
  14. ^ Pereira, António Pedro (15 September 2020). "PAOK 2–1 BENFICA. KO no jogo um" [PAOK 2–1 BENFICA. KO in game one]. Diário de Notícias (بە پورتوگالی). Retrieved 12 January 2022.
  15. ^ "Waldschmidt. O rolo compressor alemão deixa Benfica mais líder" [Waldschmidt. The German pressing role leaves Benfica further ahead]. Diário de Noticias (بە پورتوگالی). 18 October 2020. Retrieved 18 October 2020.
  16. ^ "Darwin e mais 10!" [Darwin and 10 others!] (بە پورتوگالی). S.L. Benfica. Retrieved 24 October 2020.
  17. ^ "Benfica 2–0 Belenenses SAD: Seferovic e Darwin Nuñez carimbam quinta vitória em cinco jogos" [Benfica 2–0 Belenenses SAD: Seferovic and Darwin Núñez seal fifth victory in five games] (بە پورتوگالی). SAPO. 26 October 2020. Retrieved 26 October 2020.
  18. ^ "Darwin Núñez e Weigl estão infetados com covid-19". 19 November 2020. Retrieved 19 November 2020. ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  19. ^ "Darwin de volta e direto ao onze do Benfica para o jogo com o Lech Poznan" [Darwin back and straight into Benfica's XI for the game with Lech Poznań]. Record (بە پورتوگالی). 3 December 2020. Retrieved 3 December 2020.
  20. ^ "Darwin fintou a pobreza, as lesões e as críticas antes de brilhar na Champions" [Darwin beat poverty, injuries and criticism before shining in the Champions League]. Diário de Noticias (بە پورتوگالی). 1 October 2021. Retrieved 1 October 2021.
  21. ^ "Benfica repete terceiro lugar no campeonato 12 anos depois" [Benfica back in third place in the championship after 12 years] (بە پورتوگالی). Notícias ao Minuto. 17 May 2021. Retrieved 17 May 2021.
  22. ^ "Benfica: Darwin Nuñez operado ao joelho" [Benfica: Darwin Núñez has knee operation]. Maisfutebol (بە پورتوگالی). Retrieved 25 May 2021.
  23. ^ "Darwin assinalou dia em que voltou a vestir a camisola do Benfica" [Darwin stood out on the day that he wore Benfica's jersey again]. O Jogo (بە پورتوگالی). Retrieved 21 August 2021. ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ Oliveira, Diogo Cardoso (14 October 2021). "Darwin Núñez, do Benfica, eleito melhor jogador do mês" [Darwin Núñez, of Benfica, voted est player of the month]. Público (بە پورتوگالی). Retrieved 14 October 2021.
  25. ^ "Benfica-Barcelona | UEFA Champions League". UEFA. Retrieved 30 September 2021.
  26. ^ "Belenenses 20:30 Benfica". BBC Sport. 28 November 2021. Retrieved 28 November 2021.
  27. ^ "Darwin Nuñez anota hat-trick e Benfica goleia o Famalicão" [Darwin Nuñez scores a hat-trick and Benfica thrash Famalicão]. 12 December 2021. Retrieved 12 December 2021.
  28. ^ "Benfica 3–0 Sporting da Covilhã: Golo de Seferovic e bis de Darwin levam os encarnados até à final four da Taça da Liga" [Benfica 3–0 Sporting da Covilhã: Seferovic goal and brace from Darwin take the Reds into the final four of the Taça da Liga]. SAPO. 15 December 2021. Retrieved 17 December 2021.
  29. ^ Ribeiro, Patrick (29 January 2022). "Sporting defend their Taça da Liga title in second-half turnaround versus Benfica". PortuGOAL. Retrieved 30 January 2022.
  30. ^ "Com dois de Darwin Núñez, Benfica vence o Vitória de Guimarães pelo Campeonato Português". Terra.
  31. ^ Roseiro, Bruno (15 March 2022). "Benfica vence Ajax com golo de Darwin Núñez e está nos quartos da Champions – como aconteceu" [Benfica beat Ajax with a goal from Darwin Núñez and are in the Champions League quarter-finals – how it happened]. Observador (بە پورتوگالی). Retrieved 4 June 2022.
  32. ^ "Darwin fez hat-trick no Benfica-Belenenses. Veja os três golos" [Darwin scores a hat-trick in Benfica-Belenenses. See the three goals]. O Jogo (بە پورتوگالی). 9 April 2022. Retrieved 26 May 2022. ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  33. ^ "Darwin é o melhor marcador do Benfica numa edição da Champions" [Darwin is Benfica's top scorer in a Champions League edition]. Maisfutebol (بە پورتوگالی). 14 April 2022. Retrieved 26 May 2022.
  34. ^ Roseiro, Bruno; Fernandes, Mariana (17 April 2022). "Benfica vence Sporting em Alvalade com golo de Darwin e deixa Champions por decidir e leões praticamente afastados do título (0–2) – como aconteceu" [Benfica defeat Sporting in the Alvalade with goal from Darwin and leave Champions League to decide and Lions practically out of the title race (0–2) – how it happened]. Observador (بە پورتوگالی). Retrieved 26 May 2022.
  35. ^ Ribeiro, Patrick (7 May 2022). "Zaidu winner takes Porto to the title away to bitter rivals Benfica". PortuGOAL. Retrieved 7 May 2022.
  36. ^ ئ ا "Darwin Núñez é o melhor marcador da Liga, Taremi em segundo" [Darwin Núñez is the Liga top scorer, Taremi in second]. Maisfutebol (بە پورتوگالی). 15 May 2022. Retrieved 26 May 2022.
  37. ^ ئ ا "Liga Nos Team of the season". A Bola. Retrieved 29 June 2022. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ "Oficial: transferência de Darwin comunicada à CMVM". slbenfica.pt (بە پورتوگالی). Retrieved 13 June 2022.
  39. ^ "Liverpool complete Nunez signing for initial £64m". BBC Sport. Retrieved 14 June 2022.
  40. ^ ئ ا Hafez, Shamoon (30 July 2022). "Liverpool 3–1 Manchester City". BBC Sport. Retrieved 31 July 2022.
  41. ^ "Darwin Nunez Score in his first official match for Liverpool". Best Arab Casino.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  42. ^ "Uruguay sub 20: Fabián Coito confirmó el plantel para el Sudamericano de Chile 2019" [Uruguay under-20: Fabián Coito confirmed the squad for the 2019 South American Championship in Chile] (بە ئیسپانی). Fútbol.com.uy. 19 December 2018. Retrieved 4 June 2022.
  43. ^ "FIFA U-20 World Cup Poland 2019 – Uruguay vs Ecuador". FIFA. Archived from the original on 17 May 2019. ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ "Uruguay le ganó a Perú 2–0 en el debut por los Panamericanos" [Uruguay beat Peru 2–0 in Pan American opener] (بە ئیسپانی). Sport 890. 30 July 2019. Retrieved 4 June 2022.
  45. ^ Sánchez, Guillermo (16 October 2019). "El debut soñado de Darwin Núñez con Uruguay". Marca (بە ئیسپانی). Retrieved 10 November 2019.
  46. ^ "Plantel de Uruguay para la Copa América" [Uruguay squad for the Copa América] (بە ئیسپانی). Uruguayan Football Association. 10 June 2021. Retrieved 19 July 2021.
  47. ^ "Darwin Núñez sufre a la distance y acompaña a la seleccion desde las redes" [Darwin Núñez suffers from a distance and accompanies national team from the social networks] (بە ئیسپانی). 18 June 2021.
  48. ^ ئ ا ب پ ت ج چ "Darwin Núñez". 7 October 2021. Retrieved 7 October 2021.
  49. ^ ئ ا ب پ ت ج چ "Player Analysis: Darwin Núñez". 28 January 2021. Retrieved 28 January 2021.
  50. ^ ئ ا "Player Analysis: Why exactly could Darwin Nunez be a generational talent?". 9 June 2022. Retrieved 18 June 2022.
  51. ^ "Exclusive: Darwin Núñez's likely tactical shift and explaining 'poor touch' claims". 9 June 2022. Retrieved 18 June 2022.
  52. ^ "Futebolista do Benfica foi pai pela primera vez aos 22 anos (foto)" [Benfica footballer became father for the first time at age 22 (photo)]. VIP (بە پورتوگالی). 6 January 2022. Retrieved 27 April 2022.
  53. ^ داروین نونێز لە ساکروێی
  54. ^ داروین نونێز لە National-Football-Teams.com
  55. ^ "Darwin e Gonçalo Ramos Galardoados" [Darwin and Gonçalo Ramos Awarded]. A Bola (بە پورتوگالی). 3 March 2022. Retrieved 4 March 2022. ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  56. ^ "Best of September/October 2020–21: Pedro Gonçalves and Gonçalo Ramos are the highlights of the month". Liga Portugal. Retrieved 13 March 2021.
  57. ^ "Darwin Nuñez eleito melhor jogador da época no campeonato". Rádio Renascença (بە پورتوگالی). 5 July 2022. Retrieved 5 July 2022.[بەستەری مردوو]
  58. ^ "Darwin eleito jogador do mês pelo Sindicato".
  59. ^ "Sérgio Conceição e Darwin Núñez distinguidos pelo CNID". SAPO Desporto.


ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/> tag was found