خێرا و تووڕە ٤
خێرایی و تووڕەیی ٤ (بە ئینگلیزی: Fast & Furious 4) فیلمێکی ئاکشنی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠٠٩ لە دەرهێنانی جەستن لینە، چیرۆکەکەی لە لایەن کریس مۆرگانەوە نووسراوە، فیلمەکە چوارەم فیلمی زنجیرەیی خێرایی و تووڕەییە، ئەکتەرانی فیلمەکە بریتیین لە ڤێن دیزەڵ، پۆڵ واکەر، میشێل ڕۆدریگیز و جیۆردانا بریوستەر. ئەم فیلمە لە فیلمی خێرا و تووڕەیی ٢٠٠١ بۆ ئێستا دێت هەمان ئەکتەرانی پێشوون لە هەردوو فیلمەکەدا. لە ٣ی نیسانی ٢٠٠٩ بڵاوکرایەوە، فیلمەکە سەرنجێکی خراپی هەبوو کاتێک بڵاوکرایەوە هەروەها ئەم فیلمە ٣٦٣ ملیۆن دۆلاری لە جیهاندا تێچوو.
خێرا و تووڕە ٤ | |
مۆسیقا | کریستیان واگنەر |
---|---|
دەستکاری | برایان تایلەر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٢ی ئازاری ٢٠٠٩ |
ماوەی فیلم | ١٠٧ خولەک |
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٨٥ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٣٦٠٫٤ ملیۆن دۆلار |
ڕۆڵەکان
دەستکاری- ڤێن دیزەڵ وەک دۆمینیک "دۆم" تۆریتۆ
- پۆڵ واکەر وەک برایان ئۆکۆنر
- میشێل ڕۆدریگیز لە ڕۆڵی لێتیسیا "لیتی" ئۆرتیز
- جۆردان بریوستەر لە ڕۆڵی میا تۆرێتیتۆ
- گال گادۆت لە ڕۆڵی گیزل یاشار
پێشوازی
دەستکاریسەرەتا بڕیار بوو لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام لەجیاتی ئەو بەروارە گواسترایەوە بۆ ٣ی نیسانی ٢٠٠٩، یەکەمین فیلمی شانۆیی جوڵاو بوو کە تەکنەلۆجیای فێدباکی جوڵاوی D-BOX لە شانۆی هەڵبژێردراودا نمایش بکات.
لەیەکەم ڕۆژی دەرچوونیدا خێرایی و تووڕەیی ٣٠٫٦ ملیۆن دۆلار داهاتی بوو، وە لە کۆتایی هەفتەدا لە بۆکس ئۆفیس ٧٠ ملیۆن دۆلار داهاتی بوو.[١] فیلمەکە شەشەمین گەورەترین کۆتایی هەفتەی کرانەوەی هەبوو، لە ساڵی ٢٠٠٩ دووهێندە بوو کە زۆربەی چاودێرانی پیشەسازی چاوەڕێیان دەکرد.[٢]
هەروەها ڕیکۆردی بەرزترین نمایشی کردنەوەی کۆتایی هەفتەی هەبوو لە مانگی نیساندا و لەهەر فیلمێکی تایبەت بە ئۆتۆمبێل.[٣] ڕیکۆردەکە پێشتر لەلایەن ئۆتۆمبێلەکانەوە هەڵگیرابوو، کە ٦٠٫١ ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندبوو. هەردوو ڕیکۆردەکە دوو ساڵ دواتر لەلایەن فاست فایڤەوە شکێنران کە گەیشتە ٨٦٫٢ ملیۆن دۆلار.
سەرچاوەکان
دەستکاری- دەروازەی ئۆتۆمۆبیل
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی لۆس ئەنجلەس
- دەروازەی ژاپۆن
- دەروازەی مەکسیک
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- ^ «Daily Box Office for Friday, 3 April 2009». Box Office Mojo.
- ^ Rich، Joshua (April 5, 2009). «Fast & Furious shatters box office records». Entertainment Weekly. Time Inc. لە April 5, 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Walker, Diesel will return for 'Furious' sequel – Access Hollywood». Today.com. ١٢ی نیسانی ٢٠٠٩. لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٠ ھێنراوە.