خۆپیاکردووەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)

زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی درامی وەرگیراو لە ڕۆمانێکی مایکڵ ماڕشاڵ سمیت

خۆپیاکردووەکان زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی درامییە کە لە ڕۆمانی ٢٠٠٧ی مایکڵ ماڕشاڵ سمیت بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە. وەرزێکی ھەشت ئەڵقەیی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا پەخشکرا لەسەر تۆڕی تەلەڤیزیۆنیی کێبڵی ئەمریکیی بی بی سی ئەمریکا و بەرھەمێکی ھاوبەشی بی بی سی ئەمریکا و کەناڵی بەڕیتانی بی بی سی دوو بوو.[١][٢] ئێدواردۆ سانچێز و دانیێڵ ستام کاری دەرھێنانیان بەش کردووە.[٣] لە ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥دا، ڕاگەیەندرا کە خۆپیاکردووەکان ھەڵوەشاوەتەوە دوای یەک وەرز.[٤]

خۆپیاکردووەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
تایتڵ کاردی خۆپیاکردووەکان
چەشندراما، ڕازئامێز، خەیاڵیی سەرووسروشتی
وەرگیراو لەخۆپیاکردووەکان (ڕۆمان) 
لە لایەن مایکڵ ماڕشاڵ سمیت
پەرەپێدەرگلێن مۆرگان
نووسەرگلێن مۆرگان
دەرھێنەر
  • ئێدواردۆ سانچێز
  • دانێیڵ ستام
ئەکتەران
ئاوازدانەر(ان)بێر مەککرێری
وڵاتی بەرھەمھێنەر
زمانئینگلیزی
ژمارەی وەرزەکان١
ژمارەی ئەڵقەکان٨ (پێرستی ئەڵقەکان)
بەرھەمھێنان
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر
  • جەین ترانتەر
  • جوولی گاردنەر
  • گلێن مۆرگان
  • ڕۆز لام
کامێراتاک
ماوەی پەخش٦٠ خولەک
کۆمپانیای بەرھەمھێنەربەرھەمھێنانی جیھانیی بی بی سی
دابەشکەربی بی سی جیھانی
پەخش
تۆڕبی بی سی ئەمریکا
فۆرماتی وێنە٤٨٠ ئینچ (SDTV)
١٠٨٠ ئینچ (HDTV)
فۆرماتی دەنگستێریۆ
یەکەم نمایش لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن٢٣ی ئابی ٢٠١٤ (2014-08-23) – ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-11)
گرێدان بۆ دەرەوە
وێبگەی ئەرشیفکراو

چیرۆک دەستکاری

جاک ویڵن لێکۆڵەرێکی پێشووی وێستگەی پۆلیسی لۆس ئانجلەسە کە داوای لێکراوە کە لە چەند ڕووداوێکی سەیر بکۆڵێتەوە کە پەیوەندییان بە زنجیرەیەک ھەوڵی خۆکوژییەوە ھەیە. سەرەڕای ھەوڵەکانی، سەری لێدەشێوێست. سەرنجی گەڕانەکەی دەخاتە سەر کۆمەڵگایەکی نھێنی، کوی ڕیڤێرتی (بە لاتینی واتە 'ئەوانەی ئەگەڕێنەوە')، کە ئەندامەکانی بەنەمری ئەمێننەوە بە مانەوە لە لاشەی خەڵکی دیکەدا دوای مردنی خۆیان. کارمەندانی کۆمەڵگاکە، کە «شێپارد»یان پێ دەوترێ، خانەخوێ دەدۆزنەوە بۆ ئەو ڕۆحانەی کە دەگەڕێنەوە و «دەستپێکەر»یان نیشان دەدەن—شت کە گرینگ بوون لە ژیانی ڕابردووی ئەو ئەندامانەی کە دەگەڕێنەوە—کە ڕۆحە گەڕاوەکان «بەخەبەر» دێنێتەوە. لەکاتێکدا کە بەخەبەرھاتوون، ڕۆحە خۆپیاکردووەکە دەجەنگێت لەگەڵ ڕۆحی خانەخوێکەدا، و ڕۆحە دۆڕاوەکە دەنێردرێت بۆ ژیانی دوایی. لە دۆخەکەی ویڵندا، ئەم کردارە دەبێتە ھۆی تێکدانی پەیوەندی ھاوسەرگیرییەکەی کاتێک لاشەی ژنەکەی لەلایەن خۆپیاکردوویەکەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بکوژێک بەناوی ماڕکەس فۆکسەوە دەگەڕێتەوە بۆ ژیان لە لاشەی کچێکی بچووکدا. ھەردوو ڕۆحەکە شەڕ دەکەن، کە دەبێتە ھۆی تێکدانی بیرەوەرییەکانیان. ئەم ناکۆکییە خراپتر دەبێت کاتێک کچە بچووکەکە بە ڕێبەرنامەی کوی ڕیڤێرتی دەزانێت بۆ ڕۆحە گەڕاوەکان و دەست دەکات بە بەکارھێنانی زانیارییەکان بەبێ ئەوەی لێیان تێبگات.

کاستی سەرەکی دەستکاری

  • جۆن سیم بەڕۆڵی جاک ویڵن:
    لێکۆڵەرێکی پێشووی وێستگەی پۆلیسی لۆس ئانجلەس کە بە پیلانی کوی ڕیڤێرتییەوە خەریک دەبێت. کاتێک ڕۆحی ژنەکەی ئەدۆڕێت بۆ خۆپیاکردوویەک، زۆر دەستپێکەر لەناودەبات بۆ ڕێگری کردن لە خۆپیاکردووی دیکە. سەرەڕای ئەمە، ئەو ئەبێتە شێپاردێک و پێی دەڵێن کە ھەموو ئەو کەسانە بکوژێت کە لەوانەیە بوونی کۆمەڵەکە دەربخەن.
  • میرا سۆرڤینۆ بەڕۆڵی ئەیمی ویڵن/ڕۆز گیڵکرێست
    ژنەکەی جاک کە ڕۆحەکەی دەستی بەسەردا ئەگیرێت لەلایەن ڕۆز گیڵکرێستەوە. نەزانراوە کە ئایا ڕۆحی ئەیمی بەتەواوی نەمابێت، کاتێک ڕۆز پارێزگاری لە جاک دەکات.
  • تۆری کیتڵس بەڕۆڵی گاری فیشەر:
    ھاوڕێکەی جاک کە بەر ئامێرێک کەوتووە کە ڕێی پێدەدات ڕۆح بناسێتەوە لە لەشدا. ئەو ڕۆحی یەکێکی دیکە دەبینێت لە لەشی کچە ساواکەیدا، کە زۆر دوودڵی دەکات. ئەو خۆی دەکوژێت بە خۆھەڵدانەخوارەوە لە بارەگای کوی ڕیڤێرتی بەتەواوی زانیارییەکان دەربارەی کۆمەڵەکە.
  • جەیمس فرەین بەڕۆڵی ڕیچارد شێپارد:
    بکوژێک کە بەرتیل لە ماڕکەس فۆکس وەردەگرێت لەجیاتی کوشتنی. دوای ھەستکردن بە تاوان لەبەر کردارەکانی، ھەوڵی کوشتنی مادیسن دەدات، و ڕێوشوێنی دادەپۆشێت لە تەواوی وەرزەکەدا.
  • میڵی بۆبی بڕاون بەڕۆڵی مادیسن:
    کچێکی ٩ ساڵان کە وەک ڕەگێکی لێدێت بۆ ماڕکەس فۆکس. ھەرچۆنێک بێت، مادیسن بەردەوام شەڕ دەکات بۆ بەدەستھێنانەوەی لەشی. کاتێک بە گوللە بریندار دەبێت، ماڕکەس ھەوڵ دەدات کە ڕۆحەکەی دەربکات بەڵام ڕۆحەکەی خۆی دەر دەکرێت. دواتر تووشی دەرەنجامەکانی کردارەکانی ماڕکەس دەبێتەوە کە لە لەشیدا کردوویەتی.
  • ئەلێکس دیاکون بەڕۆڵی ماڕکەس فۆکس:
    ئەندامێکی کوی ڕیڤێرتی کە ڕیزە بکوژێکە. کاتێک کۆمەڵەکە بڕیار دەدەن کە مەرگی کۆتایی پێ ببخەشن، ئەو بەرتیل دەدات بە ڕیچارد بۆ یەک ژیانی دیکە. ماڕکەس ھەوڵ دەدات کە پێگەکەی پێشووی بەدەستبھێنێتەوە بەڵام ناتوانێت کە ڕۆحی مادیسن ببەزێنێت، کە ئەبێتە کێشە بۆ خۆی.

ئەڵقەکان دەستکاری

ژم. ناو دەرھێندراوە لەلایەن نووسراوە لەلایەن ڕێکەوتی پەخشی شانشینە یەکگرتووەکان ڕێکەوتی پەخشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بینەرانی شانشینە یەکگرتووەکان
(ملیۆن)
بینەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
(ملیۆن)
١«ئەو بەروەخت بوو»ئێدواردۆ سانچێزگلێن مۆرگان٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-27)٢٣ی ئابی ٢٠١٤ (2014-08-23)٠،٩٥١[٥]٠،٧٩٦[٦]
٢«و لێرە… تۆ ئەبێت گوێ بگریت»ئێدواردۆ سانچێزگلێن مۆرگان٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-27)٣٠ی ئابی ٢٠١٤ (2014-08-30)٠،٧٥١[٥]٠،٣٦٦ [٧]
٣«ئەمڕۆ کاتیەتی»ئێدواردۆ سانچێزگلێن مۆرگان٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-03)٦ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (2014-09-06)٠،٤٣٠[٨]٠،٢٩٣[٩]
٤«ئاڤێ ڤێرووم کارپوس»ئێدواردۆ سانچێزگلێن مۆرگان١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-10)١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (2014-09-13)٠،٤٤٨[١٠]٠،٣٠٦[١١]
٥«شێپارد و فۆکس (شوان و ڕێوییەکە)»دانێیڵ ستامگلێن مۆرگان و دارین مۆرگان١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-17)٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (2014-09-20)٠،٤٧٠[١٢]٠،٣١١[١٣]
٦«بەستراو»دانیێڵ ستامگلێن مۆرگان و کریستین کلۆک٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-22)٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ (2014-09-27)N/A٠،٢٣٨[١٤]
٧«شوێنی پەڕینەوە»دانیێڵ ستامدارین مۆرگان و گلێن مۆرگان٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-29)٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-04)N/A٠،٢٤٣[١٥]
٨«ھیچ کۆتاییەک بوونی نییە»دانیێڵ ستامگلێن مۆرگان و کریستن کلۆک٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-12-06)١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (2014-10-11)N/A٠،٢٦٧[١٦]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Jeffery, Morgan. "Mira Sorvino on BBC Two's Intruders: "It's beautiful, but it is brutal"". DigitalSpy. DigitalSpy. Retrieved 24 October 2014. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Andreeva, Nellie (January 24, 2014). "Mira Sorvino To Star In BBC America Series 'Intruders'". Deadline Hollywood. Retrieved January 28, 2014.
  3. ^ "John Simm to star in BBC America drama Intruders". BBC News. January 13, 2014. Retrieved January 28, 2014.
  4. ^ http://tvseriesfinale.com/tv-show/intruders-cancelled-by-bbc-america-no-season-two-35760/
  5. ^ ئ ا Eames, Tom (October 28, 2014). "ITV's Grantchester leaps by over 500k to top Monday ratings". Digital Spy. Retrieved July 9, 2015.
  6. ^ "'Doctor Who' Delivers Highest Rated Season Premiere Ever on BBC America". TV by the Numbers. August 25, 2014. Archived from the original on August 27, 2014. Retrieved August 25, 2014. ٢٧ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Metcalf, Mitch (September 3, 2014). "SHOWBUZZDAILY's Top 25 Saturday Cable Originals: 8.30.2014". ShowBuzzDaily. Archived from the original on September 4, 2014. Retrieved July 8, 2015. ٤ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Campelli, Matthew (November 4, 2014). "Make Leicester British moves 1.3m". Broadcast Now. Retrieved July 9, 2015.
  9. ^ Metcalf, Mitch (September 16, 2014). "SHOWBUZZDAILY's Top 25 Sunday Cable Originals: 9.7.2014 (and Saturday 9.6.2014)". ShowBuzzDaily. Archived from the original on September 11, 2014. Retrieved July 8, 2015. ٢٨ی نیسانی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ Chapman, Alexandra (November 11, 2014). "Grantchester bows out with 5m". Broadcast Now. Retrieved July 9, 2015.
  11. ^ Metcalf, Mitch (September 16, 2014). "SHOWBUZZDAILY's Top 25 Saturday Cable Originals (& Network Update): 9.13.2014". ShowBuzzDaily. Archived from the original on September 17, 2014. Retrieved July 8, 2015. ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ Campelli, Matthew (November 18, 2014). "BBC4 waltzes off with 1m". Broadcast Now. Retrieved July 9, 2015.
  13. ^ Metcalf, Mitch (September 23, 2014). "SHOWBUZZDAILY's Top 25 Saturday Cable Originals (& Network Update): 9.20.2014". ShowBuzzDaily. Archived from the original on September 25, 2014. Retrieved July 8, 2015. ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  14. ^ Metcalf, Mitch (September 30, 2014). "SHOWBUZZDAILY's Top 25 Saturday Cable Originals (& Network Update): 9.27.2014". ShowBuzzDaily. Archived from the original on October 3, 2014. Retrieved July 8, 2015. ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ Metcalf, Mitch (October 7, 2014). "SHOWBUZZDAILY's Top 25 Saturday Cable Originals (& Network Update): 10.4.2014". ShowBuzzDaily. Archived from the original on October 10, 2014. Retrieved July 8, 2015. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Metcalf, Mitch (October 14, 2014). "SHOWBUZZDAILY's Top 25 Saturday Cable Originals (& Network Update): 10.11.2014". ShowBuzzDaily. Archived from the original on October 16, 2014. Retrieved July 8, 2015. ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری