خڤیچا کڤاراتسخێلیا

خڤیچا کڤاراتسخێلیا (لەدایکبووی ١٢ی شوباتی ٢٠٠١)، ھەروەھا ناسراوە بە کڤارا، یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری جۆرجییە کە یاری دەکات وەک باڵی ھێرشبردن بۆ یانەی خولی ئیتاڵی ناپۆلی و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی جۆرجیا ، وەهەروەها نازناوی "کڤارادۆنا"ی لێنراوە بەناوی دیێگۆ مارادۆنا ئەفسانەی ناپۆلی، چونکە شێوازی یاریکردنی هاوشێوەی مارادۆنایە.

خڤیچا کڤاراتسخێلیا
ئەزموونی گەنجی
٢٠١٢–٢٠١٧ داینامۆ تیبلیسی
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ*
ساڵەکان یانەکان یاری (گۆڵ)
٢٠١٧–٢٠١٨ داینامۆ تیبلیسی ٤ (١)
٢٠١٨–٢٠١٩ ڕوستاڤی ١٨ (٣)
٢٠١٩ لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ (خواستن) ٧
٢٠١٩–٢٠٢٢ ڕۆبن کازان ٦٩ (٩)
٢٠٢٢ داینامۆ بوتامی ١١ (٨)
٢٠٢٢- ناپۆلی ٥ (٤)
هەڵبژاردەی نیشتمانی
٢٠١٦–٢٠١٨ جیۆرجیای خوار ١٧ ساڵان ٢١ (١٥)
٢٠١٧–٢٠١٩ جیۆرجیا خوار ١٩ ساڵان ٧ (٣)
٢٠١٩ جیۆرجیای خوار ٢١ ساڵان ٢ (١)
٢٠١٩- ھەڵبژاردەی تۆپی پێی جیۆرجیا ١٧ (٨)
  • ئەزموونی پڕۆفیشناڵی تەنیا یاری و گۆڵەکانی خوولی ناوخۆ هەژمارکراوە. and correct as of ٤ ئەیلوولی ٢٠٢٢.

† یاری (گۆڵ).

‡ National team caps and goals correct as of ٩ حوزەیرانی ٢٠٢٢

کاروانی یانە دەستکاری

کاروانی سەرەتایی دەستکاری

لەڕێگەی سیستەمی لاوانەوە، کڤاراتسخێلیا دەستی بە کاروانی وەرزشی کرد لە دیانامۆ تیبلیس لە ساڵی ٢٠١٧، پێش ئەوەی دوای ساڵێک بڕوات بۆ ڕوستاڤی.[١]

لە ساڵی ٢٠١٨، ڕۆژنامەی گاردیان (The Guardian) ناوی کڤاراتسخێلیا لە ناو ٦٠ باشترین یاریزانی لاوانی جیھاندا دانا.[٢]

لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ دەستکاری

لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٩، کڤاراتسخێلیا چووە خولی نایابی ڕوسی و یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ.[٣] لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٩ یەکەمین یاری خۆی لە خولدا ئەنجامدا، وەک یەدەگ ھاتە یاریگا لە جێگەی جێفرسۆن فارفان لە خولەکی ٨٦ بەرامبەر یانەی ئانژی ماخاچکالا.[٤]

لە ١ی تەممووزی ٢٠١٩، لۆکۆمۆتیڤ ڕای گەیاند کە کڤاراتسخێلیا یانەکەی بەجێھێشت لە دوای ئەوەی ماوەی خواستنەکەی تەواو بوو[٥] دوای ئەوە، ڕاھێنەری لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ یوری سێمین وتی زۆر نائومێد بووە دوای ئەوەی نەیتوانیوە ڕێکبکەون لەسەر گواستنەوەی ھەمیشەیی لەگەڵ کڤاراتسخێلیا چونکە سێمین یاریزانەکەی بە بەھرەمەند دادەنا.[٦]

ڕۆبن کازان دەستکاری

لە ٦ی تەممووزی ٢٠١٩، کڤاراتسخێلیا گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ ڕۆبن کازان واژوو کرد.[٧] یەکەم یاری خۆی لە ١٥ی تەممووزی ٢٠١٩دا ئەنجامدا، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، کە بە ڕێکەوت وای لێھات لە دژی یانەی پێشووی لۆکۆمۆتیڤ یارییەکە بکات، لە نیوەی دووەمی یارییەکە وەک یەدەگ ھاتە یاریگا و گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد، کە ئەنجامی کۆتایی ١–١ بوو. لە ماڵپەڕی فەرمی یانەکە لەلایەن ھاندەرانی ڕۆبنەوە بە باشترین یاریزانی یارییەکە دانرا.[٨]

بە گشتی، کڕینی یاریزانەکە لەلایەن چەند دەزگایەکی میدیای ڕووسیاوە ستایش کرا وەک سەرکەوتنێکی گەورە لە بازاڕی گواستنەوە بۆ یانەی ڕۆبن کازان، کە بەھای بازاڕی یاریزانەکە پێنج جار بەرزبووەوە لە یەک وەرزدا لەنێوان حوزەیرانی ٢٠١٩ و حوزەیران ٢٠٢٠.[٩] بە پشتبەستن بە دەنگدان لەنێوان لایەنگرانی ڕوبین، کڤاراتسخێلیا چوار جار پاڵێوراوی باشترین یاریزانی مانگ بوو لە وەرزی ٢٠٢٠–٢١، لە ھەر یەک لە مانگەکانی ئاب، ئەیلوولی، تشرینی یەکەم و نیسان.[١٠]

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١، ڕۆژنامەی لیکیب لیستی ٥٠ باشترین یاریزان بڵاوکردەوە کە لە سەدەی ٢١ لەدایکبوون، کە کڤاراتسخێلیا تەنیا یاریزانی خولی نایابی ڕوسی بوو لە لیستەکەدا.[١١]

داینامۆ باتومی دەستکاری

لە ٧ی ئازاری ٢٠٢٢، فیفا ڕای گەیاند کە بەھۆی داگیرکاری و شەڕی ڕووسیاوە لە دژی ئوکراینا، یاریزانانی بیانی لە ڕووسیا دەتوانن بە شێوەیەکی یەکلایەنانە گرێبەستەکانیان ھەڵوەشێننەوە تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ و ڕێگەیان پێدراوە گرێبەستی لەگەڵ یانەکانی دەرەوەی ڕووسیا واژوو بکەن تا ٣٠ ی حوزەیران ٢٠٢٢.[١٢] لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٢، ڕۆبن کازان ڕای گەیاند کە گرێبەستی کڤاراتسخێلیا ڕاگیراوە. لە ھەمان ڕۆژدا، گواسترایەوە بۆ یانەی دینامۆ باتومی لە جۆرجیا.[١٣]

کڤاراتسخێلیا بەشداری لە ١١ یاری خولدا کرد، ھەشت گۆڵی تۆمارکرد و دوو ئەسیستی کرد. خولی ئرۆڤنولی (خولی جۆرجیا) ناوی نا بە باشترین یاریزانی قۆناغی دووەم، کە ھاوکاتە لەگەڵ ماوەی نێوان نیسان و تەممووز.[١٤]

ناپۆلی دەستکاری

لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢، یانەی خولی پلە یەکی ئیتاڵی ناپۆلی گرێبەستی لەگەڵ کڤاراتسخێلیا پشتڕاست کردەوە ھەتا ساڵی ٢٠٢٧ لە یانەی داینامۆ باتومی بە بڕی ١٠ بۆ ١٢ ملیۆن یۆرۆ.[١٥][١٦] لە ١٤ی تەممووزدا یەکەمین یاری خۆی بۆ یانەکە ئەنجامدا، لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی خولی ئسێلێنزا ئاناونێ ڤال دی نۆن، دوو گۆڵی تۆمارکرد و ئەسیستێکی کرد.[١٧][١٨]

یەکەم یاری فەرمی بۆ یانەکە لە ١٥ی ئابی دا کرد، لە یەکەم یاری خولی پلە یەکی ئیتاڵی بەرامبەر ھێلاس ڤیرۆنا؛ گۆڵ و ئەسیستێکی کرد لە یەکەم یاریدا لە بردنەوەی ٥–٢.[١٩] دوو گۆڵی تۆمارکرد لە یاریی دواتردا، بەرامبەر مۆنزا لە ٢١ی ئابدا، یەکەم دوو گۆڵی لە یارییەکدا لە بردنەوەی ٤–٠.[٢٠] دوای ئەم یاریانە، کڤاراتسخێلیا لە سەرەوەی لیستی گۆڵکارانی خولی ئیتاڵی بوو،[٢١] کە بوو بە یەکەم یاریزان لە مێژووی ناپۆلی کە سێ گۆڵ تۆمار بکات لە دوو یاریدا لە خولدا.[٢٢] ھەروەھا، بە باشترین یاریزانی مانگی خولی ئیتاڵی دانرا بۆ مانگی ئابی ٢٠٢٢.[٢٣]

کاروانی نێودەوڵەتی دەستکاری

کڤاراتسخێلیا یەکەم یاری ئەنجامدا بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی جۆرجیا لە ٧ حوزەیرانی ٢٠١٩، وەک یاریزانی سەرەکی لە پاڵاوتنی یۆرۆ ٢٠٢٠ بەرامبەر جەبەل تارق.[٢٤] لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی تۆمارکرد لە یارییەکی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا لەگەڵ مەقدۆنیای باکوور.[٢٥] لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١، کڤاراتسخێلیا گۆڵێکی تۆمارکرد بەرامبەر ئیسپانیا، دوای سێ ڕۆژ گۆڵێکی دیکەی تۆمارکرد بەرامبەر یۆنان.[٢٦] لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١، دوو گۆڵی کڤاراتسخێلیا یارمەتی جۆرجیا دا بۆ بردنەوە لە سوید.[٢٧]

سێ گۆڵی تۆمارکرد لە چوار یاریی قۆناغی یەکەمی خولی نەتەوەکانی ٢٠٢٢–٢٣ و لە لە سەرەوەی یاریزانان بوو لە دوو پاڵاوتندا، لەناویاندا ڕیزبەندی کۆتایی.[٢٨]

ژیانی کەسی دەستکاری

خڤیچا کوڕی یاریزانی پێشوو بەدری کڤاراتسخێلیایە.[٢٩] دوو برای ھەیە، و برا بچووکەکەی تۆرنیک (لەدایکبووی ٢٠١٠) ھەروەھا یاری تۆپی پێ دەکات.[٣٠][٣١]

ئاماری کاروانی وەرزشی دەستکاری

یانە دەستکاری

ھەتا ٧ ئەیلوولی ٢٠٢٢[٣٢][٣٣]
دەرکەوتنی یانەکان و گۆڵەکان لەلایەن یانەکان، وەرزەکان و پێشبڕکێکان
یانە وەرز خول جامی نیشتیمانی کیشوەرەکان ئەوانی تر کۆی گشتی
ئاست یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان یارییەکان گۆڵەکان
داینامۆ تیبلیسی ٢٠١٧ خولی ئرۆڤنولی ٤ ١ ١ ٠ - - ٥ ١
ڕوستاڤی ٢٠١٨ خولی ئرۆڤنولی ١٨ ٣ ٠ ٠ - - ١٨ ٣
لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ ٢٠١٨ ١٩ خولی نایابی ڕووسیا ٧ ١ ٣ ٠ - - ١٠ ١
ڕۆبن کازان ٢٠١٩ ٢٠ خولی نایابی ڕووسیا ٢٧ ٣ ١ ٠ - - ٢٨ ٣
٢٠٢٠–٢١ خولی نایابی ڕووسیا ٢٣ ٤ ٠ ٠ - - ٢٣ ٤
٢٠٢١–٢٢ خولی نایابی ڕووسیا ١٩ ٢ ١ ٠ ٢ ٠ - ٢٢ ٢
کۆی گشتی ٦٩ ٩ ٢ ٠ ٢ ٠ ٠ ٠ ٧٣ ٩
داینامۆ باتومی ٢٠٢٢ خولی ئرۆڤنولی ١١ ٨ - - - ١١ ٨
ناپۆلی ٢٠٢٢–٢٣ خولی پلە یەکی ئیتاڵی ٥ ٤ ٠ ٠ ١ ٠ - ٦ ٤
تەواوی کاروانی وەرزشی ١١٤ ٢٦ ٦ ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ١٢٣ ٢٦

نێودەوڵەتی دەستکاری

ھەتا ١٢ حوزەیرانی ٢٠٢٢[٣٤][٣٥]
دەرکەوتنی و گۆڵەکانی تیمی نیشتیمانی و ساڵ
تیمی نیشتیمانی ساڵ یارییەکان گۆڵەکان
جۆرجیا ٢٠١٩ ١ ٠
٢٠٢٠ ٤ ١
٢٠٢١ ٧ ٤
٢٠٢٢ ٥ ٣
کۆی گشتی ١٧ ٨

خەڵاتەکان دەستکاری

یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ

  • جامی ڕووسی: ٢٠١٨[٣٦]


یانەی ناپۆلی


تاکەکەسی

  • باشترین یاریزانی لاوی خولی تۆپی پێی ڕووسیا: ۲۰۱۹ - ۲۰۲۰ ، ۲۰۲۰ - ۲۰۲۱[٣٨]
  • باشترین یاریزانی باڵی چەپی خولی تۆپی پێی ڕووسیا: ۲۰۲۰ - ۲۰۲۱
  • باشترین یاریزانی ساڵی جۆرجیا: ٢٠٢٠، ٢٠٢١ ، ۲۰۲۲
  • یاریزانی مانگی خولی ئیتاڵیا: ئابی ۲۰۲۲ ، شوباتی ۲۰۲۳ ، ئازاری ۲۰۲۳

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ორი ქართველი ფეხბურთელი მსოფლიოს TOP-60 ტალანტში!". europop.ge (in Georgian). 11 October 2018.
  2. ^ "Next Generation 2018: 60 of the best young talents in world football". theguardian.com, 11 October 2018.
  3. ^ "Хвича Кварацхелия – в "Локомотиве"" (بە ڕووسی). FC Lokomotiv Moscow. 15 February 2019.
  4. ^ "Anzhi v Lokomotiv game report" (بە ڕووسی). Russian Premier League. 10 March 2019.
  5. ^ "Кварацхелия покинул "Локомотив"" [Kvaratskhelia left Lokomotiv] (بە ڕووسی). FC Lokomotiv Moscow. 1 July 2019.
  6. ^ "Сёмин: из-за ухода Кварацхелии из "Локомотива" у меня потекли слёзы" [Semin: I cried because Kvaratskhelia left Lokomotiv] (بە ڕووسی). Championat. 1 July 2019.
  7. ^ "ХВИЧА КВАРАЦХЕЛИЯ СТАЛ ИГРОКОМ "РУБИНА"" [Khvicha Kvaratskhelia became a Rubin player] (بە ڕووسی). FC Rubin Kazan. 6 July 2019.
  8. ^ "Кварацхелия признан болельщиками «Рубина» лучшим игроком матча с «Локомотивом»". sovsport.ru (in Russian), 18 July 2019.
  9. ^ "10 лучших молодых игроков РПЛ, которые раскрылись в сезоне 2019/20". championat.com (in Russian), 31 July 2020.
  10. ^ "ხვიჩა კვარაცხელია რუბინის თვის საუკეთესო მოთამაშე გახდა". silksport.ge (in Georgian). 3 May 2021. ٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ "Кварацхелия вошел в топ-50 молодых игроков в мире, первый — Фати". sport-express.ru (in Russian), 12 February 2021.
  12. ^ "FIFA adopts temporary employment and registration rules to address several issues in relation to war in Ukraine". FIFA. 7 March 2022.
  13. ^ "Say what?". Dinamo Batumi. 24 March 2022. Retrieved 24 March 2022.
  14. ^ "ელიგის მეორე წრეში საუკეთესო კვარაცხელიაა". 1tv.ge (in Georgian). 23 June 2022.
  15. ^ "NAPOLI FORMALIZES THE PURCHASE OF KVARATSKHELIA OUTRIGHT". Napoli. 1 July 2022. Retrieved 14 July 2022.
  16. ^ "Khvicha Kavaratskhelia hits New Record with his Transfer to Napoli". CBW (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-14.
  17. ^ "Napoli vs Anaune on Thu, Jul 14 2022, 16:00 UTC". FotMob (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-07-15.
  18. ^ HIGHLIGHTS | Napoli - Anaune Val di Non (بە ئینگلیزی), retrieved 2022-07-15
  19. ^ Arcari, Marco (15 August 2022). "Calcio, Serie A – Verona-Napoli 2–5: Kvaratskhelia show all'esordio, gol e assist per il georgiano". Eurosport (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 20 August 2022.
  20. ^ "È Kvaratskhelia show: doppietta da applausi. E il Napoli travolge 4-0 il Monza". La Gazzetta dello Sport (بە ئیتاڵیایی). Retrieved 2022-08-22.
  21. ^ "Kvaratskhelia tops the goalscorers in Serie A". Iraqbet.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  22. ^ "Khvicha Kvaratskhelia first Napoli player to score 3 goals in 2 opening games". agenda.ge, 24 August 2022.
  23. ^ "KVARATSKHELIA VOTED SERIE A PLAYER OF THE MONTH". football-italia.net. Retrieved 2 September 2022.
  24. ^ "Georgia v Gibraltar game report". UEFA. 7 June 2019.
  25. ^ "Macedonia - Georgia match report". MacedonianFootball. 14 October 2020.
  26. ^ "GREECE - GEORGIA". Eurosport. 31 March 2021.
  27. ^ "Georgia - Sweden". uefa.com. 11 November 2021.
  28. ^ "Khvicha Kvaratskhelia leads UEFA Nations League players' ranking". agenda.ge. 15 June 2022.
  29. ^ "Meet Khvicha Kvaratskhelia: Who is Rubin's dazzling tiny dancer?". Russian Premier League. 24 October 2020.
  30. ^ ბავშვი, რომელიც ყველას ატყუებს - 10 წლის კვარაცხელია ძმის კვალზე ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ 5 minutes with Khvicha Kvaratskhelia | 5 minuti con Khvicha Kvaratskhelia, retrieved 7 September 2022
  32. ^ خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە WorldFootball.net
  33. ^ خڤیچا کڤاراتسخێلیا لە ساکروێی
  34. ^ "Khvicha Kvaratskhelia". EU-Football.info. Retrieved 22 August 2022.
  35. ^ "Kvaratskhelia, Khvicha". National Football Teams. Retrieved 22 August 2022.
  36. ^ ""Локомотив" – обладатель Олимп-Кубка России по футболу" [Lokomotiv is the winner of the Olimp-Russian Cup] (بە ڕووسی). Russian Football Union. 22 May 2019.
  37. ^ https://www.skysports.com/football/udinese-vs-napoli/report/470228
  38. ^ "All individual award winners for RPL 2020/21 season". Russian Premier League. 26 May 2021.