خولە پیزە
مەحموود محەممەد ئەمین ناسراو بە خولە پیزە کەسایەتییەکی دیار و یاخیبوویەکی کوردیی دژە حکوومەت بوو، لە دەوروبەری چلەکان و پەنجاکانی سەدەی بیستەم. لە گوندی چەمیاڵە لەدایکبووە لە سنووری شارباژێڕ نزیک گوندی نۆڕک، لە خێزانێکی ھەژار و کەم دەرامەت ژیاوە کە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییەوە خەریک بوون، بەھۆی مردنی باوکییەوە ئەرکی قورسیی خێزانەکەی لە ئەستۆدا بووە.
بە درێژایی یاخیبوون و ھەڵگەڕانەوەی دژی حکوومەت، خولە پیزە زۆربەی شەڕ و رووبەڕوو بوونەوەکانی لەگەڵ پۆلیسدا بووە. ھەرچەندە ئامارێکی ورد و باوەڕپێکراو بوونی نییە، بەڵام بە گریمانە ١٣٠ پۆلیس و بەکرێگیراوی حکوومەت بە دەستی خولە پیزە و ھاوڕێکانی کوژراون لەگەڵ چەندین دادوەر و کاربەدەستی دیکەی دەوڵەت. خولە پیزە بێجگە لە تایەر و ڕەحیمی برای، ھەمیشە ١٠ بۆ ١٥ چەکداری تری لەگەڵدا بووە لە چالاکی و ڕووبەڕوو بوونەوەکانی، لە ناوچەی سەخت و شاخاوی شارباژێڕ چالاکی دەکرد، بە ناوچەکانی پێنجوێن، بانە، ھەڵەبجە و ھەورامانیشدا گەڕاوە.[١][٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «خولە پیزە: ڕۆبن ھوودی چیاکانی کوردستان». www.peyserpress.com. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «خولە پیزە - مەحمود محەمەد ئەمین». Kurdipedia.org. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.