خانەدانی تەورێز (بە فارسی: خانات تبریز‎) خانەدانێکی قەوقازی بوو لە ساڵی ١٧٥٧ تا ١٧٩٩، ناوەندەکەی لە دەوروبەریی تەورێز بووە و ئەندامانی ھۆزی دونبەلی کوردیی بەتورککراو سەرکردایەتییان کردووە.[١]

خانەدانی تەورێز
Xanedanî Tewrêz
خانات تبریز
شوێنی خانەدانی تەورێز
پایتەختتەورێز
دەوڵەت خانەدان

مێژوو دەستکاری

تا کۆتایی شانشینیی سەفەوی، شاری تەورێز و ناوچەکانی دەوروبەری بووە ناوچەیەکی گرنگ و ھەندێک کاتیش پایتەختی ئێران.[٢] یەکەم خانی تەورێز، نەجەف قولی خان، دوای ئەوەی لە ساڵی ١٧٣٤ شاری خۆی لە دەستی عوسمانییەکان وەرگرت، چووە خزمەت نادر شا.[٣] ئەو یاوەری زۆرێک لە گەشتەکانی دواتری نادر شای دەکرد.

دوای مردنی نادر شا ئەفشار، ئیمپراتۆرییەتەکەی بەسەر میراتگرانی و ژەنەڕاڵە ئەفشارییەکانی پێشوو و میلیشیا و ھۆزەکانی ناوچەکەدا دابەش بوو. لەگەڵ شەڕی یەک لە دوای یەک لە نێوان شازادەکانی قاجار و زەند بۆ تەختی دەسەڵاتی ئێران، ئاغاکانی دونبەلی خۆی و سەڵماس دەسەڵاتی خۆیان لە تەورێز دامەزراند و کاریگەری خۆیان بەسەر ھەموو ھەرێمەکە درێژکردەوە.[٤][٣]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Prokhorov, Aleksandr Mikhaĭlovich (1973). Great Soviet Encyclopedia. Vol. 25. 272.{{cite book}}: CS1 maint: location (link)
  2. ^ V Minorsky (1943). Tadhkirt Al-muluk.
  3. ^ ئ ا Oberling: "DONBOLI", in: Encyclopædia Iranica
  4. ^ Cambridge History of Iran, vol. 7: From Nadir Shah to the Islamic Revolution, Cambridge University Press, Cambridge 1989.