حەنا حەبەشی (لەدایکبووی ١٩٨٥، نزیککراوە)[١] چالاکوان و تەلارسازی لیبییە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

حەنا حەبەشی، لە ساڵی ٢٠١٢ لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی.

ژیان دەستکاری

حەنا لە تەڕابلوس وەک تەلارساز کاردەکات.[٣] باوکی فەرماندەی ھێزە ئاسمانییەکان بوو.[٤] وێڕای ئەوەی پێشتر لە کایەی سیاسیی چالاک نەبووە، بەڵام لەدوای ھاتنی بەھاری عەرەبی بۆ لیبیا ئەوا حەنا دەبێتە چالاکوان.[٣] چالاکییەکانی حەنا، نووسین و بڵاوکردنەوە ڕاپۆرتبوو لە ئینتەرنێت لەسەر چالاکییە چەکدارییەکان لە تەڕابلوس.[٥] حەنا یارمەتی ھێزەکانی ناتۆی داوە بۆ ھێرشکردن ھەروەھا لەڕاپۆرتەکانی پێی ڕاگەیاندن کە موعەمەر قەزافی چەند کەسی کووشتووە لە دەستپێکی شۆڕشی نوێی لیبیاوە.[٦] لە ڕاپۆرتەکانیدا، حەنا باس ئازار و زەحمەتی ژیانی خەڵکی کردووە لەو ساڵانە.[٤] حەنا نووسینەکانی بەناوێکی خوازراو بڵاودەکردەوە، نووسراوەکانی لەژێر ناوی نومیدیە بوون، کەناوی شوێنەورێکی بەربەرەکان بوو، ھەموو ئەمانەش بۆ پاراست و سەلامەتی خۆی بووە.[٧] دواتر بۆ زیاتر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت و زانیارییەکانی بۆ مەودایەکی دوورتر، ئەوا ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەزگای ئەلجەزیرە واژوودەکات.[٤] بەشێکی دیکەی چالاکییەکانی حەنا، لەبواری پاراستنی مافەکانی ژنانە لە لیبیا.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "Libyan Activist Gets International Women of Courage Award". www.tripolipost.com. 9 March 2012. Archived from the original on 1 December 2016. Retrieved 2016-11-06. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "2012 International Women of Courage Award Winners". state.gov. Archived from the original on 2012-03-08. Retrieved 2014-09-06.
  3. ^ ئ ا Luna, Taryn (6 March 2012). "Pittsburgh first U.S. city to spend time with courageous women". Pittsburgh Post-Gazette. Retrieved 6 November 2016.
  4. ^ ئ ا ب "ھناء الحبشی.. دور المرأة فی الثورة اللیبیة". Retrieved 2016-11-06.
  5. ^ "Revolutionaries Unveiled - Cyberactivism & Women's Role in the Arab Uprisings - Page 2 of 7". Muftah (بە ئینگلیزی). 2012-12-10. Retrieved 2016-11-06. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Taryn Luna (6 March 2012). "Pittsburgh first U.S. city to spend time with courageous women". Pittsburgh Post-Gazette. Retrieved 10 June 2015.
  7. ^ "Women honored by U.S. for their courage - SFGate". sfgate.com. Retrieved 2014-09-06.
  8. ^ "Congressional Record, Volume 158 Issue 61 (Thursday, April 26, 2012)". gpo.gov. Retrieved 2014-09-06.