ئەبو عوماڕە حەمزە بن حەبیب بن عەماڕە بن ئیسماعیل کووفی ناسراو بە زەییات، (بە عەرەبی: حمزة بن حبیب بن عمارة بن إسماعیل الکوفي‎)، یەکێک لە حەوت ئیمامەکانی قیڕائات، لە ٨٠ـی کۆچی لە دایک بووە و لە ١٥٦ یان ١٥٨ لە حولوان کۆچی دوایی کردووە. دەگووترێ ئەو سەحابەی دیوە بۆیە لەوانەیە یەکێک بێت لە تابیعینەکان، لای چەند کەسێ خوێندوویەتی لەوانە ئیبن ئەبی لەیلا و سولەیمانی ئەعمەش و حومڕان بن ئەمین و بێجگە لەوانەش، زۆریش لای ئەو خوێندوویانە، وەک کیسائی و سولەیم بن عیسا، لێشیان گێڕاوەتەوە، بەناوبانگترینیشیان ھەردوو ئیمام خەلەف و خەللاد، ئەو دووانەش ھەر لە سولەیم بن عیسا قیڕائەتەکەی حەمزەیان وەرگرتووە. دەگووترێ ئەو لەبەر ئەوە بە زەییات ناسراو بوو چونکە ئەو زەیتی لە عێڕاقەوە بۆ حولوان دەبرد لەوێش گوێز و پەنیری دەھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری