ئەبوو موحەممەد، خەلەف بن ھیشام بن سەعلەب ئەسدی بەغدادی بەززار، (بە عەرەبی: خلف بن ھشام بن ثعلب الأسدي البغدادي البزار‎)، لە ساڵی ١٥٠ـی کۆچی لە دایک بووە، لە بەغدا بەناوبانگ بووە، یەکێکە لە گێڕەوەکانی حەوت گێڕەوەکە و یەکێکە لە دە گێڕەوەکانی قورئان، ئەو لە ئیمامی حەمزەی کووفی گێڕاەوەتەوە و قیڕائەتێکیشی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە بۆ بووە بە یەکێک لە دە گێڕەوەکانیش، ھەر لە دە ساڵیەوە قورئانی لەبەرکردووە، دەستی بە زانستخوازی کردووە لە سێزدە ساڵی، فەرموودەشی گێڕاەوەتەوە. قورئانی لا چەندانێک خوێندووە، قیڕائەی حەمزەشی لە سولەیم بن عیسا گێڕاوەتەوە، زۆر کەس لای ئەو قورئانییان خوێندووە.

وە سەبارەت بە قیڕائەتەکەی خۆی، دوو گێڕەوەی بەناوبانگەکەی ئیدریس حەدداد و ئیسحاق وەڕڕاق. لە ساڵی ٢٢٩ـی ھیجری کۆچی دوایی کرد.

جا ئاماژە بە قیڕائەتەکە لە حەمزەوە دەکرێ دەبێژرێ (قیڕائەتی خەلەف لە حەمزەوە)، کاتێکیش ئاماژە بە قیڕائەتەکە خۆی دەکرێ دەڵێن (خەلەفی دەیەم) (خلف العاشر).

سەرچاوەکان دەستکاری