خەللاد بن خالد شەیبانی سەیڕەفی کووفی، (بە عەرەبی: خلاد بن خالد الشیباني الصیرفي الکوفي‎)، ناسناویشی ئەبوو عیسا، (بە عەرەبی: خلاد) لە ساڵی ١١٩ یان ١٣٠ـی کۆچی لە دایک بووە و لە ٢٢٠ کۆچی دوایی کردووە لە کووفە.

یەکێکە لە گێڕەوەکانی حەوت گێڕەوەکانی قورئان، لە ئیمام حەمزەی کووفی گێڕاوەتەوە، ئەو و خەلەفیش ھەردووکییان لای سولەیم بن عیسا ئەویش لە حەمزە ڕیوایەتەییان کردووە. ئەمیش ھەروەکو قورئانخوێنەکانی تر لای چەند کەسێک و چەند کەسێکیش لای خوێندوویانە. فەرموودەشی ڕیوایەت کردووە، ئەبوو حاتەم وتویەتی: ڕاستگۆیە.

سەرچاوەکان دەستکاری