حەسەن حیکمەت دەمیر ناسراو بە عەگید ڕۆژھەڵات[١] و عەگید حەڕان[٢] (١٩٧٢ لە ھەوەنج، پارێزگای ڕحا - ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە خۆی، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا) گەریلا و ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو کە لە نێوان ساڵانی ١٩٩٩ ھەتا ٢٠٠٧ دەستیکرد بە خەباتی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتەکانی تورکیا و ئێران و بە دەستی حکۆمەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و لەسێدارە درا. ئەو یەکەمین ئەندامی پژاک بوو کە لەسێدارە درا.[٣]

حەسەن حیکمەت دەمیر
لەدایکبوون١٩٧٢
مەرگ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧
ھۆکاری مەرگلەسێدارەدران
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترعەگید ڕۆژھەڵات، عەگید حەڕان
چالاکبوون١٩٩٩-٢٠٠٧
ناسراوە بەیەکەمین ئەندامی لەسێدارەدراوی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
حیزبی سیاسیپارتی ژیانی ئازادی کوردستان
بزاڤئاپۆئیزم

ژیان دەستکاری

حەسەن حیکمەت دەمیر لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی ھەوەنج لە پارێزگای ڕحا لە باکووری کوردستان لە دایک بوو. لە ساڵی ١٩٩٩ تێکەڵی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو و وەکوو گەریلا دەستیکرد بە خەباتی چەکدارانە دژ بە حکۆمەتی تورکیا. بەڵام ھەر لەو کاتە بە دوای سەرھەڵدانی ٢٢ی شوباتی ١٩٩٩ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و کوشتاری خەڵکی کورد، ڕووی کرد بە ئەو ناوچەیە لە کوردستان و دواتر وەکوو ئەندامێکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دەستیکرد بە خەباتی چەکدارانە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران.[٢]

دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجە دەستکاری

حەسەن حیکمەت دەمیر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و لەبەری ئازار و ئەشکەنجەدا کەوت. جگە لە ئەشکەنجە، لە کاتی بەندیکران لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ناخۆش کەوت و بۆ چارەسەری و لە باتی دەرمان لاقێکی حەسەن حیکمەت دەمیر دەبڕدرێتەوە.[٢]

لە سێدارەدان دەستکاری

حەسەن حیکمەت دەمیر لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە بەندیخانەی خۆی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسێدارەدرا.[٢][١] ئەو یەکەمین ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو کە لەسێدارە درا.[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری