حوسێن بەدرەددین حووسی

حوسێن بەدرەددین حووسی (١٩٥٩–٢٠٠٤). یەکێک لە سەرکردە زەیدییەکان و سەرۆکی بزووتنەوەی حووسییەکان لە ململانێ لەگەڵ حکومەتی یەمەن لە سەعدە.حوسێن بەدر حووسی لە شاری ڕوەیس بەنی بەحر لە پارێزگای سەعدە لەدایکبووە و لەگەڵ باوکی بەدرەددین گەشتیان کردووە بۆ ئێران و لوبنان بڕوانامەی ماستەریان لە زانستە شەرعییەکان لە سوودان بەدەستھێناوە لەگەڵ کەسایەتییە زەیدییەکان ھۆکارر دامەزراندنی حیزبی حەق لە ١٩٩٠ و لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ساڵی ١٩٩٣ی زایینی، کورسییەک لە پەرلەمانی یەمەن بەدەستھێنا، لە ساڵانی ١٩٩٣–١٩٩٧ نوێنەرایەتی بازنەی ٢٩٤ لە پارێزگاری سەعدە، وەک کاندیدی حیزبی حەق.

حوسێن بەدرەددین حووسی
بە عەرەبی: حسين بدر الدين الحوثي
لەدایکبوون٢٠ی ئابی ١٩٥٩
Ar Ruways، یەمەن
مردن١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠٤(٢٠٠٤-٠٩-١٠) (٤٥ ساڵ ژیاوە)
Saada Governorate، یەمەن
دڵسۆزیحووسییەکان
ھۆی مەرگکوژراو لە شەڕدا
باوکبەدرەدین حووسی
خوشک و براعەبدولخالق حووسی، عەبدولمەلیک حووسی، یەحیا بەدرەدین حووسی
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
پیشەreligious leader، سیاسەتوان، فەرماندەیەکی سەربازی
ئایینشیعە
ناکۆکییاخیبوونی ئەنساروڵڵای حووسی

ووسی لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ١٩٩٣دا پشتیوانی سۆشیالیستی وەرگرت و ھەڵوێستی ئەویش وەک ھەڵوێستی حیزی حەق لە کاتی قەیرانی سیاسیدا کە پێش شەڕی ھاوینەی ساڵی ١٩٩٤ بوو، پشتیوانی سۆشیالیست بوو. [١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ الحسابات السياسية والمناكفات الحزبية دفعت الحوثي إلى واجهة الاحداث الدموية في اليمن، فيصل مكرم، 2004