جەمیلە عەلەمولھودا
جەمیلەسادات عەلەمولھودا (بە فارسی: جمیلهسادات علمالهدی؛ لەدایکبووی ١٩٦٥ لە مەشھەد) نووسەر، مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەرێکی ئێرانییە. ئەو لە ساڵی ١٩٨٣ ھەتا ساڵی ٢٠٢٤، ھاوسەری ئیبراھیم ڕەئیسی بوو، کە لە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤دا کاتێک ڕەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران لە سێیەمین ساڵیدا لەسەر کار بوو، لە ڕووداوێکی ئاسمانیدا کوژرا.
جەمیلە عەلەمولھودا | |
---|---|
جەمیلە عەلەمولھودا لە ساڵی ٢٠١٩ | |
ھاوسەری سەرۆک کۆماری ئێران | |
لە پۆستدا بووە ٣ی ئابی ٢٠٢١ – ١٩ی ئایاری ٢٠٢٤ | |
سەرۆک کۆمار | ئیبراھیم ڕەئیسی |
پێشینە | ساحەبە ڕۆحانی |
پاشینە | نەزانراو |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | جەمیلەسادات عەلەمولھودا نز. ١٩٦٥ (تەمەن ٥٨–٥٩) مەشھەد، شانشینی ئێران |
نەتەوە | ئێرانی |
ھاوسەر(ەکان) | ئیبراھیم ڕەئیسی (ھاوسەرگیری ١٩٨٣؛ ٢٠٢٤) |
منداڵ(ەکان) | ٢ کچ |
پیشە | نووسەر، لێکۆڵەر، مامۆستای زانکۆ |
ژیانی کەسی
دەستکاریجەمیلە عەلەمولھودا کچە گەورەی ئەحمەد عەلەمولھودایە کە پێشنوێژی ھەینیی مەشھەد و نوێنەری ڕێبەری ئێران لە خۆراسانی ڕەزەوییە.[١] ئەو لە ساڵی ١٩٨٣، لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا لەگەڵ ئیبراھیم ڕەئیسی ھاوسەرگیریی کرد.[٢] عەلەمولھودا خاوەنی دوو کچە، کە یەکیان خەریکی خوێندنی دکتۆرای کۆمەڵناسی لە زانکۆی تارانە و ئەوەی تریان بەکالۆریۆسی فیزیکی لە زانکۆی سەنعەتیی شەریف وەرگرتووە.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Fassihi، Farnaz (2021-06-19). «A Roadblock for Iran's President-Elect: He's on the U.S. Sanctions List». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە ڕەسەنەکە لە 2021-06-23 ئەرشیڤ کراوە. لە 2021-06-22 ھێنراوە.
- ^ «جمیله علمالهدی: مخالف حضور رئیسی در دانشگاه بهشتی بودم». IRNA. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «شرح زندگی | سید ابراهیم رئیسی». raisi.ir (بە فارسی). لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەمیلە عەلەمولھودا تێدایە. ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت.