جەمال سورەیا (لەدایکبووی ١٩٣١ - مردووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠) شاعیرێکی کوردی زازا بووە، شیعرەکانی بە زمانی تورکی دەنووسی.[١]

جەمال سورەیا
Cemâl Süreya
لەدایکبوونجەمالەددین
١٩٣١
ئەرزگان، تورکیا
مردن٩ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ (٥٨/٥٩ ساڵ ژیاوە)
ئەستەمبوڵ، تورکیا
پیشەشاعیر، نووسەر
دەرچووی زانکۆیزانکۆی ئەنقەرە
ساڵانی چالاکی١٩٥٣–١٩٩٠
ھاوسەر
  • سەنیحە سەبەر (ھاوسەرگیری ١٩٥٤؛ ١٩٦٢)
  • زوحەل تەکانات (ھاوسەرگیری ١٩٦٧؛ ١٩٧٥)
  • گونگور دێمیرای (ھاوسەرگیری ١٩٧٥؛ ١٩٧٥)
  • برسەن ساغناک (ھاوسەرگیری ١٩٨٠؛ ١٩٩٠)
مناڵەکان٢

ژیاننامە دەستکاری

لەکاتی ڕەشەکوژیی دەرسیم، لە ساڵی ١٩٣٨ خێزانەکەی جەمال ئاوارەی شاری بیلەجیک دەبن لە ناوچەی مەڕمەڕە.

جەمال لە ساڵی ١٩٥٤، بەشی دارایی و ئابووری لە فاکەڵتی زانستە سیاسییەکانی تەواوکرد لە زانکۆی ئەنقەرە.[٢] دواتر وەک پشکنەر لە وەزارەتی دارایی دەستبەکاردەبێت، لە ساڵی ١٩٦٥ دەستلەکاردەکێشێتەوە. لە ساڵی ١٩٦١، ڕۆژنامەی پاپیرۆس دادەمەزرێنێت کە ھەر خۆشی سەرنووسەری ڕۆژنامەکەبووە، کە ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی بوو.[٢] جەمال بەکەسێکی گرنگ لە نەوەی دووەمی ئەدەبیاتی تورکی لە شیعر دادەنرێت. ھاوکات بزاڤی پۆسمۆدێرن لەوکاتەدا دژایەتی توندی بزووتنەوەی غەریبی دەکرد.[٣] خۆشەویستی، بەتایبەت لەناو کارەکتەری ئیرۆتیک، ئەوا ڕووکاری شیعرەکانی جەمال سورەیان. شیعر و وتارەکانی جەمال سورەیا لە چەندین گۆڤاری تورکی بڵاودەکرایەوە لەوانە یەدیتپە، یازکۆ، پازار پۆستەسی، یەنی یولوس، پۆلیتیکا و چەندانی دیکە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Eşi anlatıyor; Cemal Süreya nasıl öldü, birlikte olduğu kadınlara şiddet uyguladığı doğru mu?". T24 (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 13 March 2020.
  2. ^ ئ ا جەمال سورەیا ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی زانکۆی ئەنقەرە، ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ جەمال سورەیا ٩ی تەممووزی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، ماڵپەڕی در، ڕۆژی ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.