جێسیکا تاندی
جێسیکا تاندی (٧ی حوزەیرانی ١٩٠٩–١١ی ئەیلوولی ١٩٩٤)[١] خانمەئەکتەری ئینگلیز-ئەمریکی بوو، لە ماوەی ژیانی کارکردنیدا لە زیاتر لە ١٠٠ بەرھەمی شانۆیی دەرکەوتنی ھەبوو، ھەروەھا لە زیاتر لە ٦٠ بەرھەمی فیلم و تەلەفزیۆنیی ڕۆڵی گێڕاوە.[٢] ئەو چەند خەڵاتێکی بەدەستھێناوە، لە نێویاندا جارێک خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، یەک جار خەڵاتی بافتا، جارێک خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا چوار جاریش خەڵاتی تۆمی.
جێسیکا تاندی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧ی حوزەیرانی ١٩٠٩ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١١ی ئەیلوولی ١٩٩٤ Fairfield County, Connecticut، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٨٥ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jessica Alice Tandy |
ھۆی مەرگ | ovarian cancer |
ھاوسەر | ھیوم کرۆنین، Jack Hawkins |
منداڵ | Tandy Cronyn |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پەروەردە | Dame Alice Owen's School |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٦ |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە شانۆ، Tony Award for Best Featured Actress in a Play |
جێسیکا لە دایکبووی لەندەنە، کاتێک تەمەی ١٨ ساڵان بوو، واتە لە ساڵی ١٩٢٧، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەر لەسەر ستەیجی شانۆی لەندەن دەرکەوت. لە دەیەی سییەکان، ئەو لە چەندین شانۆ بەشداریکرد. ھەر لەو ماوەیەدا، لە چەند فیلمێکی بەریتانیش دەرکەوت. دوابەدوای ھاوسەرگیریکردنی لەگەڵ ئەکتەری بەریتانی، جاک ھاوکینز ئەوا لە ساڵی ١٩٤٠ بەیەکەوە چوونە نیویۆرک سیتی، ئەمریکا. ھەر لەو ساڵەدا لەگەڵ جاک جیادەبنەوە، ئەوان بەیەکەوە کچێکیان ھەبوو بەناوی سوزان.[٢] لە نیویۆرک، چاوی کەوت بە ئەکتەر ھیوم کرۆنین، کە دواتر لە ساڵی ١٩٤٢ ھاوسەرگیری لەگەڵدا کرد، لە چەند بەرھەمێکیش بەیەکەوە نواندنیان کردووە.[٣]
لە ساڵی ١٩٨٩، لە فیلمی گەیاندنی خاتوو دەیزی ڕۆڵی گێڕا، بەھۆی ئەم فیلمەوە بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر، ھەروەھا بوو بە بەتەمەنترین خانمەئەکتەر ئەم خەڵاتەی پێبدرێت، ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی گۆڵدن گلۆب و بافتای بەدەستھێنا.[٤]
لە ساڵی ١٩٩٠، لەلایەن گۆڤاری پیپڵ تاندی بەیەکێک لە ٥٠ جوانترین ژنانی جیھان دەستنیشانکرا.[٥]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Jessica Tandy, a Patrician Star Of Theater and Film, Dies at 85». The NY Times on the Web. The NY Times Co. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Jessica Tandy, a Patrician Star Of Theater and Film, Dies at 85». The NY Times on the Web. The NY Times Co. لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Champlin، Charles (June 18, 1995). «Life After Jessie: For 52 years, Hume Cronyn and Jessica Tandy shared the love story of the century. Her death last year devastated him, but his love lives on». Los Angeles Times. لە November 10, 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Reinhold، Robert (1990-03-27). «'Driving Miss Daisy' Wins 4 Oscars, Including One for Jessica Tandy (Published 1990)». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2021-02-15 ھێنراوە.
- ^ «Beautiful Through the Years». PEOPLE.com (بە ئینگلیزی). لە ١ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی شانۆ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێسیکا تاندی تێدایە. |