جیرۆم بۆاتینگ
جیرۆم بۆاتینگ (گۆکردنی ئەڵمانی: [ʒeˈʁo:m bo.aˈtɛŋ] ; لەدایکبووی ٣ی ئەیلوولی ١٩٨٨) یاریزانێکی پیشەگەری ئەڵمانییە و وەک بەرگریکاری ناوەڕاست یاری دەکات.[١]بۆاتینگ لە یانەی ھێرتا بی ئێس سی دەستی بە ژیانی وەرزشی کرد و لەوێ لە ڕیزەکانی لاوانەوە گەشەی کرد بۆ تیپی یەکەم. دوای یەکەم وەرزی لەگەڵ یانەی ھێرتا، زۆری نەخایاند گرێبەستی لەگەڵ یانەی وەرزشیی ھامبۆرگا کرد و خۆی وەک بەشێکی دانەبڕاو لە تیپەکە جێگیر کرد، ئەمەش یارمەتی یانەکەی دا بۆ ئەوەی دووجار لەسەر یەک بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئەورووپا. دوای وەرزێک لەگەڵ مانچستەر سیتی، لە ساڵی ٢٠١١ پەیوەندی بە بایەرن میونشنەوە کرد و چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و ئەورووپی لەگەڵ یانەکەدا بەدەستھێنا، دیارترینیان سێ نازناوی وەرزەکە بوو لە وەرزەکانی ٢٠١٢–٢٠١٣ و ٢٠١٩–٢٠.[٢] لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکە کۆتایی ھات و بووە یارێزانێکی ئازاد پێش ئەوەی گرێبەست لەگەڵ لیۆن بکات. لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢١، بۆاتینگ بە گواستنەوەی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی لیۆنی فەرەنسییەوە کرد. گرێبەستی تا ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ واژوو کرد.[٣] لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یانەی لیۆن لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە پشتڕاستی کردەوە کە بۆاتینگ لەگەڵ تەواوبوونی گرێبەستەکەی یانەکەی بەجێدەھێڵێت.[٤]
جیرۆم بۆاتینگ | |
---|---|
بە ئەڵمانی: Jérôme Boateng | |
لەدایکبوون | West Berlin، Allied-occupied Germany | ٣ی ئەیلوولی ١٩٨٨
وڵاتی وەرزش | ئەڵمانیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jérôme Agyenim Boateng |
ڕۆژی لەدایکبوون | ٣ی ئەیلوول |
خوشک و برا | Kevin-Prince Boateng، George Boateng |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Kasia Lenhardt |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئەڵمانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | centre-back |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠٠٦ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | U.S. Salernitana 1919 |
نەژاد | |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 5 |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٢، جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠١٦، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨ |
خول | بۆندسلیگا، پرێمیەرلیگ |
خەڵاتەکان | Silbernes Lorbeerblatt، Moses-Mendelssohn-Preis، German Footballer of the Year |
وێبگە | http://www.jboateng.com |
لەسەرە ئاستی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ژێر ٢١، ١٩ ،١٧ ساڵانی ئەڵمانیا یاری کردووە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠٠٧ لەلایەن ڕاھێنەر فرانک ئینگلەوە[٥] بانگھێشتی پێکھاتەی ژێر ١٩ ساڵانی ئەڵمانیا کرا بۆ پاڵەوانێتی ئەورووپای خوار ١٩ ساڵانی کە لە لە ١٦ی تەممووز تا ٢٧ی تەمموزی٢٠٠٧ نەمسا بەڕێوەچوو.[٦] زۆری نەخایاند سەرکەوت بۆ ھەڵبژاردەی نیشتمانی. لە ٧٠ یاری نوێنەرایەتی ئەڵمانیای کردووە و بەشداری کردووە لە یۆرۆی ٢٠١٢ و یۆرۆی ٢٠١٦ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ و جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٨. ئەندامێکی سەرەکی بوو لە سەرکەوتنی وڵاتەکەی لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤.[٧]
نازناوەکان دەستکاری
مانچستەر سیتی
- جامی یەکێتی ئینگلتەرا: 2010-11[٨]
بایەرن میونشن[٩]
- بۆندسلیگا: ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤, ٢٠١٤–١٥, ٢٠١٥–١٦, ٢٠١٦–١٧, ٢٠١٧–١٨, ٢٠١٨–١٩, ٢٠١٩–٢٠, ٢٠٢٠–٢١
- جامی ئەڵمانیا: ٢٠١٢–١٣، ٢٠١٣–١٤، ٢٠١٥–١٦، ٢٠١٨–١٩، ٢٠١٩–٢٠
- جامی سووپەری ئەڵمانیا: ٢٠١٢, ٢٠٢٠
- خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا: ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٩–٢٠
- جامی سووپەری ئەورووپا: ٢٠١٣, ٢٠٢٠
- جامی جیھانیی یانەکانی فیفاا: ٢٠١٣, ٢٠٢٠
ئەڵمانیا ژێر ٢١ ساڵ
- پاڵەوانێتی ئەورووپای خوار ٢١ ساڵان: ٢٠٠٩[١٠]
ئەڵمانیا
- جامی جیھانیی فیفا: 2014 ;[١١] پلەی سێیەم: 2010[١٢]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Jerome Boateng - Soccer News, Rumors, & Updates". FOX Sports (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-13.
- ^ "Jérôme Boateng - Player profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-13.
- ^ "Jerome Boateng joins OL through June 30 2023". Olympique Lyonnais. 1 September 2021. Retrieved 2 September 2021.
- ^ "L'OL officialise le départ de Jérôme Boateng" (بە فەڕەنسی). L'Équipe. 9 June 2023.
- ^ "Jerome Boateng called up to Euro 2008". Hertha BSC. 5 July 2007. Archived from the original on 28 September 2007. Retrieved 5 July 2007. ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "Engel banks on Germany experience". UEFA. 5 July 2007. Archived from the original on 11 July 2007. Retrieved 5 July 2007.
- ^ "Germany 1-0 Argentina (aet)". BBC Sport (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-13.
- ^ "Transfergerücht: Manchester-Klubs buhlen um Bayern-Star Jerome Boateng". Goal.com (بە ئەڵمانی). 22 March 2018.
- ^ "J. Boateng". Soccerway. Retrieved 18 July 2014.
- ^ "Final: Germany 4–0 England: Line-ups". UEFA. Retrieved 30 June 2020.
- ^ "Match report: Germany – Argentina". FIFA. Archived from the original on 17 August 2019.
- ^ "Match report: Uruguay – Germany". FIFA. Archived from the original on 1 April 2019.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جیرۆم بۆاتینگ تێدایە. |