جۆکەر (کەسایەتی نەخشێندراو)

کەسایەتییەکی خەیاڵیی ناو جیھانی دی–سی
(لە جۆکەر (شەڕانگێزی کۆمیک)ەوە ڕەوانە کراوە)

جۆکەر کەسایەتییەکی خەیاڵییە کە درووستکراوە لەلایەن بیڵ فینگەر، بۆب کەین و جێری ڕۆبنسن کە یەکەم دەرکەوتنی لە یەکێک لە زنجیرە کۆمیکەکانی باتماندا بوو (٢٥ ی ئایاری ١٩٤٠) لە لایەن کۆمیکەکانی دی سیەوە بڵاو دەکرایەوە ئەوکاتە. سەرەتا کارەکتەری جۆکەر وا دانرا بوو کە لەیەکم دەرکەوتنیدا بکوژرێت لە کارتۆنەکە بەڵام دواتر نووسەرانی فیلمەکە ھەستیان بەوە کرد کە دەکرێ پەرە بە کارەکتەرەکەی بدرێت بۆ فیلمەکانی تر. کارەکتەری جۆکەر بەزۆری دژی پاڵەوانی شاری گۆتەم باتمانە.

جۆکەر
کێشراوێک لەلایەن ئالێکس ڕۆس
زانیاری بڵاوکردنەوە
بڵاوکەرەوەکۆمیکەکانی دی سی
یەکەم دەرکەوتنBatman #1 (٢٥ی نیسانی ١٩٤٠)
دروستکراوە لەلایەن
زانیاری ناو-چیرۆک
ئەندامێتییەکانی تیم
  • دەستەی نادادپەروەری
  • گروپی چەتەیی نادادپەروەری
نازناو(ەکان)ڕێد ھوود
تواناکان
  • تاوانبارێکی لێزانا
  • کیمیاگەرێکی لێھاتوو
  • شتو مەکی بەچەکراو و ماددەی ژەھراوی بەکار ئەھێنێت

جۆکەر لەنێو کۆمیکەکاندا دەستکاری

لە دەرکەوتنەکانی نێو کۆمیکەکاندا، جۆکەر بە کەسێکی لێھاتوو لە تاوانکاری نیشان دەدرێت. مێژووی درووست بوونی جۆکەر چەندەھا چیڕۆکی ھەیە، بەڵام باوترینیان ئەوەیە کە دەکەوێتە ناو تانکیەکی کیمیاوی کە پێستی سپی دەکات و پرچیشی سەوز دەکات و لێوەکانیشی سوورتر دەکات.

جۆکەر ھیچ توانایەکی مرۆڤی نائاسایی نییە، لەجیاتی ئەوە زۆرجار لێھاتوویی خۆی لە کیمیاگەریدا بەکار دێنێت دژ بە دوژمنەکانی لەگەڵ بەکارھێنانی کارتی کۆنکانی کوشندە. ھەروەھا جۆکەر زۆرجار لەگەڵ شەڕانگێزەکانی تری وەکو پەنگوین و دوو شێوە، و ھەروەھا دەستەی نایەکسانی ناسراو بە (Injustice League)، یەک دەگرێت.

کۆمیکەکانی ساڵی ١٩٩٠ەکان چیرۆکێکی تر زیاد کردە سەر ژیانی جۆکەر ئەویش بۆ یەکەمجار جۆکەر ئاشقی توێژەرێکی کۆمەڵایەتی پێشووی گەنج بوو دەبێت بەناوی ھارلی کوین، کە دواتر دەبیتە دەستە ڕاستی جۆکەر، کە دواتر لە ساڵی ٢٠١٦ ھەمان کارەکتەر بە شێوەی فیلم دەرکەوت لە ڕۆڵگێڕانی خانمە ئەکتەری بەناو بانگ مارگۆت ڕۆبی بوو.

دەرکەوتنی ناو فیلم و زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکان دەستکاری

کارەکتەری جۆکەر بە یەکێک لە گرینگترین کارەکتەرە خەیاڵییە دروست کراوەکانی نێو کۆمیکەکان دادەنرێت. دەرکەوتنەکانی لە ناو فیلمەکان و زنجیرە تەلەڤزیۆنییەکان بەمشێوەیە بووە:

  • لە ساڵی ١٩٦٦ دا، لە زنجیرە تەلەڤزیۆنی باتمان کارەکتەرەکە بۆ یەکەمجار لەسەر شاشە دەرکەوت کە لەلایەن ئەکتەر سیزار ڕۆمێڕۆوە ڕۆڵەکەی گێڕدراوە.
  • لە شاڵی ١٩٨٩ دا، لە فیلمی Batman ئەکتەری بەناوبانگ جاک نیکڵسن ڕۆڵی جۆکەری گێڕاوە.
  • بەناوبانگترین دەرکەوتنی جۆکەر، کە لە لایەن زۆربەی چاودێران بە باشترین جۆکەر دانراوە، جۆکەری فیلمی سوارچاکی تاریکی (٢٠٠٨) بوو، کە ئەکتەر ھیث لێجەر ڕۆڵی گێڕابوو، کە دواتر ئەکتەرەکە دەیان خەڵاتی جۆرا و جۆری بۆ ڕۆڵەکەی بردەوە کە تیایاندا خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە ھەرسێ خەڵاتی سەرەکی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب و بافتا، لەگەڵ سەدان خەڵاتی تر بەھۆی سەرکەوتووی ڕۆڵەکەی.
  • لە ساڵی ٢٠١٦ دا، لە فیلمی دەستەی خۆکوژیدا دەرکەوت کە تێیدا، کارەکتەرەکەی بەشێوازێکی و نوێ شێتانەتر دەردەکەوێ، وە ڕۆڵەکەی لەلایەن ئەکتەر و گۆرانیبێژ جارید لێتۆ ڕۆڵەکە دەگێڕدرا.
  • لە ٢٠١٩ دا، لە فیلمی جۆکەر واکین فینیکس وەشانێکی جیاوازی بەرجەستەکرد.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری