جۆکەر (فیلمی ٢٠١٩)

فیلمێکی دەروونیی ھەستبزوێنی ٢٠١٩ی دەرھێندراو لەلایەن تۆد فیلیپس
(لە جۆکەر (فیلم)ەوە ڕەوانە کراوە)

جۆکەر فیلمێکی دەروونیی ھەستبزوێنی ئەمریکیی ساڵی ٢٠١٩یە لە دەرھێنان و بەرھەمھێنانی تۆد فیلیپس، کە لەگەڵ سکۆت سیلڤەریشدا سیناریۆکەی نووسیوە. ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە، کە لە کەسایەتییەکانی دی سی کۆمیکسەوە وەرگیراوە، واکین فینیکسە بە ڕۆڵی جۆکەر و چیرۆکێکی بنەچەیی کاراکتەرەکە دەگێڕێتەوە. لە ساڵی ١٩٨١دا دەگێڕدرێتەوە، کە ئارثەر فلێک، کە کۆمیدیانێکی سەر ستەیجێکی شکستخواردووە کە نەخۆشیی شێتیی و نیھیلیزمییەکەی شۆڕشێکی دژە کولتوری توندوتیژانە دروستدەکات دژی دەوڵەمەندێکی ناو شاری گۆثام. ڕۆبێرت دێ نیرۆ، زازی بیتز، فرانسێس کۆنرۆی، برێت کوڵێن، گلێن فلێشلەر، بیڵ کامپ، شیا ویگام، و مارک مەیرۆن لە ڕۆڵی لاوەکیدا دەردەکەون. فیلمی جۆکەر لەلایەن وارنەر برۆس. پیکچەرز، دی سی فیلمس، و جۆینت ئێفۆرتەوە بەرھەمھێنراوە، بە ھاونشینی برۆن کرییەیتیڤ و ڤیلەیج ڕۆودشۆو پیکچەرز، و لەلایەن وارنەر برۆس.ەوە کاری دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی بۆ کراوە.

جۆکەر
"Joker"
جۆکەر لەسەر چەند قادرمەیەک سەمادەکات. لەژێریدا نووسراوە "واکین فینیکس"، "فیلمێک لە دەرھێنانی تۆد فیلیپس"، "جۆکەر"، "٤ی تشرینی یەکەم".
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرتۆد فیلیپس
بەرھەمھێنەر
  • تۆد فیلیپس
  • برادڵی کووپەر
  • ئێما تریلینگەر کۆسکۆف
نووسەر
  • تۆد فیلیپس
  • سکۆت سیلڤەر
لەسەر بنەمایکەسایەتییەکان 
لە لایەن دی سی کۆمیکس
ئەکتەران
مۆسیقاھیلدور گونەدۆتر
وێنەگری سینەماییلۆرینس شێر
مۆنتاژجێف گرۆث
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
بڵاوکردنەوەوارنەر برۆس پیکچەرز
دەرچوون
  • ٣١ی ئابی ٢٠١٩ (2019-08-31) (ڤێنیس)
  • ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (2019-10-04) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٢٢ خولەک[٢]
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکان
زمانئینگلیزی
تێچوون$٥٥–٧٠ ملیۆن[٣][٤]
داھات$١٫٠٧٤ ملیارد[٥][٦]

فیلیپس فیلمی جۆکەری ھێنایە پێشچاو و لە ناوبەناوی ٢٠١٧دا دەستیکرد بە نووسینی سیناریۆکە لەگەڵ سیلڤەر. ھەردووکیان لە لێکۆڵینەوەکانی کاراکتەرەکانی ١٩٧٠کانی فیلمەکانی مارتن سکۆرسیزی (بە گستی فیلمەکانی شۆفێری تاکسی(Taxi Driver) و پاشای کۆمیدیا (The King of Comedy)) ئیلھامیان بۆ ھاتبوو، کە سەرەتا پەیوەندییان بە پڕۆژەکەوە وەک بەرھەمھێنەر. ڕۆمانە وێنەیییەکە بەناوی باتمان: گاڵتە کوژەرەکە (Batman: The Killimg Joke)ی ساڵی ١٩٨٨ بناغەی پێشینەی فیلمەکە بوو، بەڵام فیلیپس و سیلڤەر سەیری دیاریکراو و تایبەتیان نەکرد بۆ کردنی بە فیلم. فینیکس ھاتە پڕۆژەکەوە لە شوباتیی ٢٠١٨دا و لە جوولای ئەو ساڵەدا وەک ئەکتەر دیاریکرا، لەکاتێکدا زۆربەی ئەکتەرەکانی دیکە لە ئابدا دیاریکران. زۆربەی وێنەگرتنەکە لە نیویۆرک سیتی، جێرسی سیتی، نیوارکدا بوو، لە ئەیلوولی ٢٠١٨وە تا کانوونی یەکەمی ٢٠١٨. فیلمی جۆکەر یەکەم فیلمی سینەمایی باتمانە کە بە R ھەڵبسەنگێنرێت. لەلایەن ڕێکخراوی فیلمی ئەمریکاوە، بەھۆی توندوتیژیی و ناوەڕۆکەکەیەوە.

فیلمی جۆکەر لە ٧٦ەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس پەخشکرا لە ٣١ی ئابی ٢٠١٩، کە خەڵاتی شێری ئاڵتوونیبردەوە، و لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە. فیلمەکە ڕەخنەگرانی دژییەک کردەوە؛ لەکاتێکدا ڕۆڵگێڕانەکەی فینیکس، مۆسیقاکە، سینەماتۆگرافیا و بەرھەمھێنانەکان ستایشکران، تۆنە تاریکەکەی، ڕۆڵگێڕانی نەخۆشی دەروونی، و بەرگەگرتنی توندوتیژی بیروڕاکانی جیاکردەوە.[٧]

چیڕۆک دەستکاری

لە ساڵی ١٩٨١، گاڵتەبازێکی شکستخواردوو پەنا دەباتە بەر تاوانکاری و ئاژاوەگێڕی بە مەبەستی دۆزینەوەی کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی لە شاری گۆسەم.[٨][٩]

کاست دەستکاری

  • واکین فینیکس لە ڕۆڵی ئارسەر فلێک/جۆکەر: کەسایەتییەکە کەوا لەڕووی دەروونییەوە کێشەی ھەیە، لەڕووی دارایییەوە ھەژارە و کاری گاڵتەبازی دەکات بەڵام لەلایەن کۆمەڵگاوە ڕەت دەکرێتەوە،[٩][١٠] لە ئەنجامدا ئارسەر پەنا دەباتە بەر ژیانێکی تر و وایلێدەکات ببێتە تاوانکارێکی ھیچخواز. بەر لەوەی فینیکس ڕۆڵەکە وەرگرێت، ئەکتەر لیۆناردۆ دی کاپریۆ بیری لێکرابوویەوە بۆ ڕۆڵەکە.[١١] فینیکس ویستی ئەوەی ھەبوو کە بەشداربێت لە فیلمێکی بوودجە کەم کەوا وەک[٧] توێژینەوەیەکی کەسایەتییەتی کۆمیک بووک بێت، و ئەم فیلمەشی بە فیلمێکی «شاز» وەسفکرد و گوتی ئەگەری ھەیە ئەو شتە بێت کەوا تووشی ترست دەکات.[١١] وەک ئامادەکاری بۆ ڕۆڵەکەی، فینیکس ٢٤ کیلۆگرام کێشی دابەزاند،[١٢][١٢] و پێکەنینە دەنگ گەورەکەی جۆکەری بە سەیرکردنی «ڤیدیۆی کەسە دەروونە ناجێگیرەکان» دروست کردبوو.[١٣] ھەروەھا فینیکس بەدوای ئەوەبوو کەوا کەسایەتییەک بەرجەستە بکات کەوا بینەر نەتوانێ ڕێکەوتدی بکات بە وەشانەکانی پێشووتری جۆکەر و بەدوای ئەوەوە نەبووە کە ئیلھام لە جۆکەرەکانی پێش خۆی وەرگرێت؛ لەجیاتی ئەوە کتێبێکی دەربارەی تیرۆرکردنە سیاسییەکان خوێندبوویەوە تاکو زیاتر لە پاڵنەر و بیرکردنەوەی بکوژان بگات.[١٤]
  • ڕۆبێرت دی نیرۆ لەڕۆڵی موڕەی فرانکلین:[١٥]
  • خانەخوێیەکی پڕۆگرامێکی گاڵتەبازییە کەوا ڕۆڵێکی کاریگەری لە تێکچوونی باری دەروونی ئارسەردا ھەیە،[١٦] دی نیرۆ ڕای گەیاند کەوا ڕۆڵەکەی وەک ڕێزلێنانێکە لەو کەسایەتییەی لە فیلمی The King of Comedy بەرجەستەی کردبوو بەناوی ڕوپێرت پەپکین، کەوا ئەویش گاڵتەبازێکە پەرۆشی ئیلھام وەرگرتنە لە خانەخوێیەکی تەلەڤیزیۆنی.[١٧]
  • زازی بیتس لەڕۆڵی سۆفی دومۆند: دایکێکی تاقانەیە کەوا دەبێتە خۆشەویستی ئارسەر.[١٥][١٨] بیتس کە خۆی وەک «ھەوادارێکی سەرسەختی فینیکس» دەناسێنێت، ڕای گەیاند کەوا «شەڕەفمەند» بووە بە بە کارکردن لەگەڵ فینیکس،[١٩] و گەلێک شتی لێوە فێربووە لە سێتی فیلمەکە.[٢٠]
  • فڕانسس کۆنڕۆی لەڕۆڵی پێنی فلێک: دایکی ئارسەر.[٢٠]
  • بڕێت کەڵن لەڕۆڵی تۆماس وەین، ملیاردێرێکی شاری گۆسەمە کەوا خۆی ئامادە دەکات بۆ ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاری شاری گۆسەم.[٢١] جیا لە ڕووداوەکانی کۆمیک، لەم فیلمەدا تۆماس وەین ڕۆڵێکی کاریگەری دەبێت لە چیڕۆکی ڕەسەنی جۆکەر و ھەست و سۆزی کەمترە بۆ ھەژارانی شارەکەی.[٢٢] بەر لەوەی کەڵن ڕۆڵەکە وەرگرێت، ئەکتەر ئالێک باڵدوین دەستنیشانکرابوو بۆ ڕۆڵەکە، بەڵام بەھۆی سەرقاڵییەوە کشایەوە.[٢٣][٢٤] دەگلاس ھۆج لەڕۆڵی ئەلفرێد پێنیوۆرس، کارگوزار و ساقی خێزانی وەینە،[٢٥] دانتی پێرێریا-ئۆڵسن ڕۆڵی بڕوس وەین دەینێت، کوڕی تۆماسە، کە دواتر دەبێتە باتمانی دوژمنی سەرسەختی جۆکەر.[٢٦][٢٧] ماڕک ماڕۆن لە ڕۆڵی تێد ماڕکۆ، بریکاری ئارسەرە،[٢٨][٢٨] ھەریەک لە بیڵ کامپ و شیا ویگھام ڕۆڵی ئەفسەرانی پۆلیسی شاری گۆسەم دەگێڕن.[١١]
  • بەدەر لەمانەش، گلێک فلایشەر وەک گاڵتەبازێک دەردەکەوێ،[٢٩] بڕایان تایری ھێنری وەک کارگوزارێکی نەخۆشخانە دەردەکەوێت[٣٠] و بڕایان کاڵن و جۆش پایس لە ڕووڵی بچووکدا بەشدارن.[٢٩]

بەرھەمھێنان دەستکاری

 
دەرھێنەری فیلمەکە تۆد فیلیپس لە ساڵی ٢٠١٦

گەشەپێدان دەستکاری

نووسین دەستکاری

نووسینی فیلمەکە پڕۆسەیەکی یەکجار درێژخایەن بوو و ساڵێکی خایاند. زۆر جار ئیمەیلێکی زۆرم لەلایەن وارنەر بڕۆسەوە بەدەست دەگەیشت دەربارەی ئامانجەکانی فیلمەکە. جاروابوو لە خۆم بێزاردەبووم بەھۆی ئەو پەستانەی لەسەرم بوو، بەڵام لەکۆتاییدا توانیم بەو ئامانجە بگەم کە لەنێو سیناریۆکە دەمویست.

تۆد فیلیپس[١٢]

وێنەگرتن دەستکاری

پێشوازی دەستکاری

ڕەخنەگران دەستکاری

 
خواکین[بەستەری مردوو] فینیکس (لە وێنەیەکی ٢٠١٨دا) ستایشێکی یەکجار زۆرکرا بۆ ڕۆڵەکەی وەکو جۆکەر.

بۆکس ئۆفیس دەستکاری

داھاتوو دەستکاری

بە پێچەوانەی فیلمە مۆدێرنەکانی کۆمیک، جۆکەر وەک فیلمێکی سەربەخۆ بەرھەمھێنرابوو، بەبێ ھیچ ویستێک لەسەر بەرھەمھێنانی بەشی تر لێی؛ بەڵام فیلیپس لە مانگی ئابدا ڕای گەیاند کەوا حەزدەکات بگەڕێتەوە بۆ بەشێکی تری فیلمەکە، بە مەرجێک فیلمەکە ئاستێکی باش پێشکەش بکات و فینیکس ڕازی بێت بە گەڕانەوە.[٣١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "JOKER | BRON Studios". BRON Studios | Official Website (بە ئینگلیزی). Archived from the original on October 14, 2019. Retrieved 2019-10-14. ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Joker (2019)". British Board of Film Classification. September 24, 2019. Archived from the original on September 30, 2019. Retrieved October 13, 2019.
  3. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری DCStrategy نەدراوە
  4. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری opening نەدراوە
  5. ^ "Joker (2019)". Box Office Mojo. Archived from the original on January 11, 2020. Retrieved March 6, 2020.
  6. ^ "Joker (2019)". The Numbers. Archived from the original on November 9, 2019. Retrieved March 6, 2020.
  7. ^ ئ ا Max, Jex (October 6, 2019). ""Introduction about the content of the movie "joker trailer". Jexmax (بە ئینگلیزی). Retrieved October 4, 2019.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  8. ^ Chitwood, Adam (October 22, 2018). "Exclusive: 'Joker' Actor Shea Whigham Reveals Who He Plays, Teases Unique Filming Experience". Collider. Retrieved August 31, 2019.
  9. ^ ئ ا Ashurst, Sam; Chapman, Matt (April 3, 2019). "Joaquin Phoenix's Joker film release date, plot, cast, trailer and everything you need to know". Digital Spy. Retrieved April 9, 2019.
  10. ^ Snyder, Chris; Phillips, Ian (April 9, 2019). "Everything you missed in the first 'Joker' teaser trailer". Business Insider. Retrieved April 9, 2019.
  11. ^ ئ ا ب Masters, Kim; Kit, Borys (September 1, 2017). "The Joker Movie: Warner Bros. Wants Class, Cachet and Maybe Leonardo DiCaprio". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved September 5, 2017.
  12. ^ ئ ا ب Rottenberg, Josh (August 28, 2019). "In 'Joker' the stakes are life and death, and comic book movies may never be the same". Los Angeles Times. Retrieved August 28, 2019.
  13. ^ Stone, Sam (August 14, 2019). "Joaquin Phoenix Reveals the Dark, Real World Origin of His Joker's Laugh". Comic Book Resources. Retrieved August 14, 2019.
  14. ^ Chu, Henry (August 31, 2019). "In 'Joker,' Joaquin Phoenix Wanted to Create a Character 'That Wasn't Identifiable'". Variety. Retrieved August 31, 2019.
  15. ^ ئ ا Hood, Cooper (August 10, 2018). "Zazie Beetz's Role in Joker Revealed". Screen Rant. Retrieved September 17, 2018.
  16. ^ Kit, Borys (July 23, 2018). "Robert De Niro in Talks to Join Joaquin Phoenix in Joker Movie (Exclusive)". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved July 24, 2018.
  17. ^ Kohn, Eric (April 3, 2019). "'Joker': Robert De Niro Addresses the Connection Between His Character and 'King of Comedy'". IndieWire. Retrieved April 3, 2019. There's a connection, obviously, with the whole thing. But it's not as a direct connection as the character I'm playing being Rupert many years later as a host.
  18. ^ Kit, Borys (July 19, 2018). "'Joker' Movie: 'Deadpool 2' Actress Zazie Beetz in Talks to Join Joaquin Phoenix (Exclusive)". The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزی). Retrieved July 21, 2018.
  19. ^ Anderson, Jenna (September 18, 2018). "Zazie Beetz is Excited to Be Working With Joaquin Phoenix on 'Joker' Movie". ComicBook.com. Retrieved September 19, 2018.
  20. ^ ئ ا Schmidt, JK (May 21, 2019). "Zazie Beetz Explains How Joker Movie Is Different Than Deadpool". ComicBook.com. Retrieved May 21, 2019.
  21. ^ Anderson, Jenna (September 23, 2018). "'Joker' Set Photo Reveals Thomas Wayne's Political Ambitions". ComicBook.com. Retrieved September 26, 2018.
  22. ^ Davis, Brandon (September 17, 2018). "Brett Cullen Cast as Thomas Wayne in 'The Joker'". ComicBook.com. Retrieved September 18, 2018.
  23. ^ Stedman, Alex (August 29, 2018). "Alec Baldwin Drops Out of 'Joker' Movie". Variety. Retrieved September 17, 2018.
  24. ^ Kit, Borys (August 27, 2018). "'Joker' Movie: Alec Baldwin to Play Bruce Wayne's Father". The Hollywood Reporter. Retrieved September 17, 2018.
  25. ^ Couch, Aaron (October 23, 2018). "Joker' Finds Its Young Bruce Wayne and Alfred Pennyworth". The Hollywood Reporter. Retrieved October 23, 2018.
  26. ^ Davis, Brandon (October 23, 2018). "'Joker': Dante Pereira-Olson Cast as Young Bruce Wayne". ComicBook.com. Retrieved October 23, 2018.
  27. ^ E. Hayner, Chris (September 20, 2018). "The Joker Movie Casts A New Thomas Wayne After Alec Baldwin Quit". GameSpot. Retrieved September 26, 2018.
  28. ^ ئ ا Kroll, Justin (July 31, 2018). "Joaquin Phoenix's Joker Movie Eyes 'Glow' Star Marc Maron (EXCLUSIVE)". Variety. Retrieved July 31, 2018.
  29. ^ ئ ا "Production is Underway on Warner Bros. Pictures' "Joker"". Business Wire. September 17, 2018. Retrieved September 18, 2018.
  30. ^ Anderson, Jenna (April 2, 2019). "First 'Joker' Trailer Debuts at CinemaCon". Comicbook.com.
  31. ^ Couch, Aaron (April 2, 2019). "'Joker' Brings Creepy First Trailer to CinemaCon". The Hollywood Reporter. Retrieved April 2, 2019.