جۆرەکانی ڕێگە زۆرن. ڕێگەکان لە ڕوانگەی جۆراوجۆرەوە پۆلێن بکرێن. بڕێک لە ئەو پێوەرانەی بۆ پۆلێنی ڕێگەکان بەرچاو دەگیرێن ئەمانەن: گەورەیی و بچووکی، کەسی یا گشتی بوون، جۆری ماددەی بەکارھێنراو و لایەنی بەرپرسی ئیدارەی ڕێگەکان.

ڕێگەیەکی بەردی لە شاری مێردین
ڕێگەیەکی ئاسفاڵتی لە ئوسترالیا
شاڕێگەی ٤٠١ لە تۆرنتۆ. ھەمووی ھێڵەکانی شاڕێگەکە بە ئۆتۆمۆبیل پڕ بووە.

ماددە دەستکاری

ڕووی ڕێگەکان دەکرێت لە مەتریاڵی جۆراوجۆر دروست بووبێت. باوترینیان ئەمانەن:

ھەرکام لەمانەش خۆیان دەکرێت بەپێی جۆری مەتریاڵەکەیان بکرێن بە چەند دەستەی ترەوە، بۆ نموونە بنکە دراوەی کارایی درێژخایەنی ڕووی ڕێگە زیاتر لە دە جۆر ڕێگەی ئاسفاڵتیی تێدایە.[١][٢] ڕێگە ئاسفاڵتییەکان لە ئاووھەوای سارددا زیاتر لە ڕێگە کۆنکریتییەکان ھەڵدەکەن، بەڵام لە ئاووھەوای زۆر گەرمدا تووشی بڕێک برین وەک خوێنبەربوون دەبن و عومریان کەمترە.[١][٣]


شوێن دەستکاری

ڕێگەکان دەکرێت ڕێگەی شاری یا دێھاتی بن. ڕێگە شارییەکان بە زۆری ھاتوچوویەکی زۆرتریان لەسەرە.[١]

قەبارە دەستکاری

ڕێگەکان بەپێی گەورە و بچووکی یا ئەو قەبارەیەی لە ترافیک کە دەتوانن لە خۆی بگرن دەکرێن بە چەند دەستەوە. ئەم دەستەبەندییە لە شوێن بۆ شوێنەوە فەرق دەکات.

ڕێگە بچووکەکان دەستکاری

ڕێگە گەورەکان دەستکاری

خاوەندارێتی دەستکاری

ئەگەرچی لە زۆربەی شوێنەکاندا ڕێگەکان بە ژێرخانی گشتی دادەنرێن، بەڵام ڕێگەکان دەتوانن کەسیش بن. لەو حاڵەتەدا بۆ تێپەڕین بە ڕێگەکاندا پێویستە باجێکی دیاریکراو بدرێت.

ئیدارە دەستکاری

ڕێگەکان گشتییەکان بەپێی ئەوەی چ ئاستێکی حکوومەت ئیدارەیان دەکات دەکرێت پۆلێن بکرێن. بۆ نموونە ڕێگەکان ڕەنگە فیدراڵ، ئوستانی یا شاری بن.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".
  2. ^ Elkins, G.E., Schmalzer, P., Thompson, T., and Simpson, A. 2003. Long-Term Pavement Performance Information Management System Pavement Performance Database User Reference Guide.
  3. ^ Ford, K., Arman, M., Labi, S., Sinha, K.C., Thompson, P.D., Shirole, A.M., and Li, Z. 2012. NCHRP Report 713 : Estimating life expectancies of highway assets. In Transportation Research Board, National Academy of Sciences, Washington, DC. Transportation Research Board, Washington DC.