شاڕێگە یا شاڕێ (بە ئینگلیزی: Highway) بریتییە لە ڕێگەیەکی گشتیی گەورە بۆ ھاتوچووی ئۆتۆمۆبیلەکان. وشە ئینگلیزییەکەی، واتە ھایوەی، لە ناوەرۆکی جیادا، ڕەنگە مەعنای جۆراوجۆری ببێت. واتە، تەنانەت ڕەنگە لە وڵاتێک بۆ وڵاتیکی ترەوە مەعنا یاسایی و تەکنیکاڵەکەی فەرق بکات. شاڕێگەکان بە زۆری چەند ھێڵی ھاتوچوویان ھەیە و خێرایی ھاتوچوو تێیاندا سنووردارە. ئەمە یەکێ لەو خاڵانەیە کە لە ئۆتۆبان، کە سیستەمێکی ڕێگەی فیدراڵە لە ئاڵمانیا، جیایان دەکاتەوە. شاڕێگەکان بەپێی گەورەیی، ھاتوچوو و شوێنەکەیان دەکرێت دابەش بکرێن بە چەن پۆلەوە وەکوو گەورە و بچووک یا شاری و دێیی. بۆ نموونە بەپێی پێناسەی بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان ئەو ڕێگانەی کە بە شوێنێکدا تێدەپەڕن کە جەماوەری لە ٥٠٠٠ کەس کەمترە بە ڕێگەی شاری نایەنە ئەژمار.[١]

وێنەیەک لە شاڕێگەی 401 لە ئانتەریۆی کەنەدادا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "FHWA: Highway Functional Classification Concepts, Criteria and Procedures". Archived from the original on 29ی Octoberی 2018. {{cite web}}: Check date values in: |archive-date= (help)