کارایی درێژخایەنی ڕووی ڕێگە

کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان (بە ئینگلیزی: Long-Term Pavement Performance)، ناسراو بە LTPP (ئێڵ تی پی پی)، بەرنامەیەکی توێژینەوەیە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکانەوە بەڕێوە دەچێت. وەک لە ناوەکەیەوە دیارە ئەم بەرنامەیە سەرنجی تایبەت دەداتە سەر چۆنیەتیی ڕەفتاری ڕووی ڕێگەکان لە درێژخایەندا. لە قاڵبی بەرنامەی LTPPدا دراوەی زیاتر لە ١٥٠٠ ڕێگە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدادا کۆ دەکرێتەوە. بۆیە لە ئیستەدا LTPP خاوەنی گەورەترین بنکەدراوەی ڕەفتاری ڕێگەیە لە دنیادا.[١][٢]

لۆگۆی LTPP

بەرنامەی توێژینەوەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان کە بە LTPP ناسراوە لە سەرەتاکانی دەھەی ١٩٨٠دا بە ھاوکاریی لێژنەی لێکۆڵینەوەی ئازوگوێز و لێژنەی نەتەوەیی لێکۆڵینەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان پێک ھات. بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و ئەشتۆ بوون بە سپۆنسەری ئەم بەرنامەیە. دواتر FHWA بەتەواوەتی بەرپرسیارێتیی بەرنامەکەی لە ئەستۆ گرت.

بنکەدراوە

دەستکاری

بنکەدراوەکەی ئەم بەرنامەیە لە ئیستەدا گەورەترین یا یەکێ لە گەورەترین بنکەدراوەکانی ڕەفتاری ڕێگەیە لە جیھاندا. دراوەکانی بە خۆڕایی و بە شێوەی باز لە بەردەستی لێکۆڵەراندایە و ھەموو کەس بۆی ھەیە کەڵکی لێ وەربگرێت.

کێبەرکێی شیکاریی دراوە

دەستکاری

بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان ھەموو ساڵێک بە ھاوکاریی کۆمەڵگەی ئەندازیارانی شارستانیی ئەمریکا کێبەرکێیەکی شیکاریی دراوە بەڕێوە دەبات. کێبەرکێی شیکاریی دراوەی ئێڵ تی پی پی لە ساڵی ١٩٩٨ەوە بەڕێوە دەستی بە کار کردووە. [٣]

سەرچاوە

دەستکاری
  1. ^ Nehme، Jean (١٤ی تەممووزی ٢٠١٧). «About Long-Term Pavement Performance». Federal Highway Administration. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Raab، Robert (n.d.). «Long-Term Pavement Performance Studies». Transportation Research Board. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ Nehme، Jean (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «LTPP International Data Analysis Contest». Federal Highway Administration. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.