کێبەرکێی شیکاریی دراوەی ئێڵ تی پی پی

کێبەرکێی شیکاریی دراوەی ئێڵ تی پی پی (بە ئینگلیزی: LTPP data analysis contest) کێبەرکێیەکی نێونەتەوەییە کە بە ھاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و کۆمەڵگەی ئەندازیارانی شارستانیی ئەمریکییەوە بەڕێوە دەچێت و ئامانجی سەرەکیی بە کارھێنانی تەکنیکەکانی شیکاریی دراوەیە بۆ دراوەکانی ئێڵ تی پی پی. بەشدارانی ئەم کێبەرکێیە پێویستە لە دراوەکانی بنکەدراوەکەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان کەڵک وەربگرن.[١]

بەرنامەی کارایی درێژخایەنی ڕێگەکان لە ١٩٨٠کانەوە دەستی پێکرد. دواتر لە ساڵی ١٩٩٨دا بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکان و کۆمەڵگەی ئەندازیارانی شارستانیی ئەمریکی پێکەوە کێبەرکێی شیکاریی ئێڵ تی پی پییان ڕاگەیاند. ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئەم کێبەرکێیە ئەوە بوو کە لێکۆڵەرانی ھەموو وڵاتانی دنیا بە کەڵک وەرگرتن لە بنکەدراوەکەی ئێڵ تی پی پی زانیاریی زیاتر لەسەر ڕێگەکان بخەنە ڕوو. بۆیە پێویستە بەشداربووان دراوەکانی ئێڵ تی پی پی بە کار بھێنن لە توێژینەوەکەیاندا.[٢]

بەستەری دەرەکی

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Nehme، Jean (٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٦). «LTPP International Data Analysis Contest». Federal Highway Administration. لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «FHWA Announces LTPP Data Analysis Contest». American Concrete Pavement Association. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.