ڕووی ڕێگە
ڕووی ڕێگە (بە ئینگلیزی: Pavement یا Road surface) بریتییە لە دەرەکیترین توێی ڕێگە کە مرۆڤ، ئاژەڵ، ئۆتۆمۆبیل یا فڕۆکە بە سەریدا ھاتوچوو دەکەن. ئەم توێیە لە ڕێگە بەزۆری لە ماددەی ڕەق و خۆڕاگر دروست دەکرێت کە بە ئاسانی نەشکێت و نەسوێت. باوترین جۆری مەتریاڵ بۆ ڕووی جادەکان بریتین لە ئاسفاڵت و کۆنکریت، بەڵام ڕووی باقیی ڕێگەکان ڕەنگە لە بەرد یا چەویش دروست بکرێن. ڕووی ڕێگە پێویستی بە داڕشتنی تایبەت ھەیە کە بتوانێت لە بەرامبەر بارە جۆراوجۆرەکان و ئاوھەوای سەختدا بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کار بکات.[١]
مێژوو
دەستکاریبۆ ھەزاران ساڵ مرۆڤ ڕووی ڕێگەکانی بە ماددەی جۆراوجۆر وەک قیر و بەرد داپۆشیوە، ھەتا پتەوتر بێتەوە و بۆ ھاتوچووی مرۆڤ و ئاژەڵ ئاسانتر بێت. چوار ھەزار ساڵ بەر لە لەدایکبوونی مەسیح لە مێزۆپۆتامیادا ڕێگەکانیان بە بەرد دادەپۆشی.[٢] دوای ئەوان ڕۆمییەکانیش جۆرێک لە ڕێگەی بەردییان ھەبووە. لە سەدەی ھەژدەدا ئاسەوارێک لە بەریتانیا دۆزرایەوە کە بەشێک لە ڕووبەری ڕێگەیەک بە چێو داپۆشرابوو. ئەم نموونانە دەریدەخەن مرۆڤ چەندین سەدە و بەڵکوو ھەزارەیە ئاشنایی لەگەڵ دروستکردنی ڕووی ڕێگەکان ھەبووە.
کارایی ڕووی ڕێگە
دەستکاریڕووی ڕێگە نابێت چاڵ و کۆسپ یا قڵیشێ تێدا بێت. بوونی ئەم ناڕێکییانە کارایی ڕێگە دێنێتە خوارەوە. بۆ تێگەیشتن لە کارایی ڕێگە چەندین پێوەر دروست کراوە. بۆ نموونە نیشانەی نێونەتەوەیی زبری مامەڵە لەگەڵ زبریی یان لووسیی ڕووی ڕێگەکان دەکات. نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە پێوەرێکی ترە کە پەیوەندیی لەگەڵ برینەکانی ڕووی ڕێگە ھەیە. ئەگەر ڕێگەکە ھیچ برینێکی (واتە قڵیش یا چاڵ) پێوە نەبێت ئەم پێوەرە بە ١٠٠ تۆمار دەکرێت. کاتێک ڕێگەکە برین ھەڵدەگرێت ئەم ژمارەیە دێتە خوارەوە تا سفر.[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Asphalt Institute: Asphalt Pavement Thickness and Mix Design». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «FHWA: Building Roads». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)».
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووی ڕێگە تێدایە. |