نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە

نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگە (بە ئینگلیزی: Pavement Condition Index) کە زیاتر بە پی سی ئای (PCI) دەناسرێت، جۆرێک پێوەری ژمارەییە بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی سڵامەتیی ڕێگە. خراپترین دۆخی ڕێگە بە پی سی ئایەکی سفر و باشترینیش بە سەد دیاری دەکرێت. ئەم پێوەرە لەلایەن ئەندازیارانی سپای ئەمریکاوە داھێنرا و دواتر ئەی ئێس تی ئێم (ASTM) پرۆسەکەی ستاندارد کرد.[١] لە پرۆسەی دۆزینەوەی پی سی ئایدا سەرەتا ھەمووی ئەو قڵیش و برینانەی لە ڕووی ڕێگە کەوتووە کۆ دەکرێنەوە. ھەندێک لەم زەختانە بریتین لە قڵیشی قۆڕیانە (قڵیشی ماندوویی)، قڵیشی درێژایی، قڵیشی بلووکی، قڵیشی گوێی جادە و چاڵ. دوایی ژمارەیەک گراف و پرۆسەیەکی چەندپاتکراوە بە کار دێن کە ئەم قڵیشانە بگوێزرێنەوە بۆ ژمارەیەک لە نێوان ٠ و ١٠٠دا. بەم جۆرە ئەگەر ڕێگەیەک ھیچ قڵیشێکی تێدا نەبێت نیشانەی بارودۆخی ڕێگەکەی ١٠٠ دەکات.[٢]

پێویستە ژمارەی چاڵەکانی ناو ڕێگەیەک بژمێردرێت بۆ دۆزینەوەی پی سی ئای

بەدەستھێنانی پی سی ئای دەستکاری

بۆ بەدەستھێنانی PCI پێویستە سەرەتا ڕێگەکە بپشکنرێت. لەم پشکنینەدا ئەو برینانەی لەسەر ڕووی ڕێگەدایە دەنووسرێنەوە. واتە ژمارەی برینەکان، ئاستی قووڵاییان و جۆرەکەیان دەنووسرێتەوە. دواتر لە ڕێگەی ژمارەیەک گرافی تایبەتەوە ئەم دراوانە دەگۆڕێن بۆ ھەندێک ژمارەی تر. ئەو ژمارانە لە پرۆسەیەکی تیکراریدا چەندین جار بەسەرچوونەوەیان پێدا دەکرێت ھەتا PCIی ئەو ڕێگەیە دەدۆزرێتەوە.

 
پێویستە قڵیشە جۆراوجۆرەکانی سەر ڕێگە، وەک قڵیشی پشتە قۆڕیانە، بژمێردرێن بۆ حیسابکردنی PCI

ئەی ئێس تی ئێم بارودۆخی ڕێگە بەپێی PCI دەکات بە حەوت پۆلەوە وەک لەو خشتەی خوارەوەدا پیشان دراوە، بەڵام لە ڕاستیدا کاتێک PCI دەچێتە خوار ٤٠ەوە، ئیتر ڕێگەکە کەڵکی نامێنێت.[٣]

مەودای PCI بارودۆخ
٨٥–١٠٠ چاک
٧٠–٨٥ گونجاو
٥٥–٧٠ ئاسایی
٤٠–٥٥ لاواز
٢٥–٤٠ زۆر لاواز
١٠–٢٥ مەترسیدار
٠–١٠ وێران

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Way, N. C., P. Beach, and P. Materials. ASTM D 6433–07: Standard Practice for Roads and Parking Lots Pavement Condition Index Surveys. 2015.
  2. ^ "Using Data Analytics for Cost-Effective Prediction of Road Conditions: Case of the Pavement Condition Index" (PDF).
  3. ^ "Piryonesi, S. M. and El-Diraby, T. E. (2020). " Data Analytics in Asset Management: Cost-Effective Prediction of the Pavement Condition Index," Journal of Infrastructure Systems, 26(1), doi: 10.1061/(ASCE)IS.1943-555X.0000512". {{cite web}}: line feed character in |title= at position 48 (help)CS1 maint: url-status (link)