نیشانەی نێونەتەوەیی زبری

نیشانەی نێونەتەوەیی زبری (بە ئینگلیزی: International Roughness Index)، ناسراو بە IRI (ئای ئار ئای)، جۆرێک پێوەری ژمارەییە بۆ تێگەیشتن لە ئاستی زبری یا چاڵ و کۆسپیی ڕووی ڕێگە.[١] ئەم پێوەرە بریتییە لە ڕێژەی سەروخوارکردنی پرۆفایلی ڕێگە بە درێژایی ڕێگەکە، بۆیە یەکەکانی بریتین لە مەتر بە کیلۆمەتر (m/km) و ئینچ بە مایل (in/mi). ئەم پێوەرە لە ساڵی ١٩٨٩دا لە لایەن بانکی جیھانییەوە ناسێنرا. بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شاڕێگە فیدراڵەکانی ئەمریکا، بۆ ڕێگەیەکی تازە دروستکراو، IRI دەتوانێ لە ٠٫٨ تا ١٫٠٣ m/km بگۆڕێ، بەڵام ژمارەی لەمە کەمتریش تۆمار کراوە.[٢] نیشانەی نێونەتەویی زبری پەیوەندیی لەگەڵ نیشانەی بارودۆخی ڕووی ڕێگەدا ھەیە. بە گشتی ھەرچی IRI لەسەرترەوە بێت، واتە ڕێگەکە زبرتر بێت، ژمارەی PCI کەمتر دەبێتەوە. بەڵام لە بڕێک نموونەی دەگمەندا ئەم پەیوەندییە ئاڵۆزترە.[٣]

زیادکردنی IRI بە ڕابوورینی کات بۆ ڕێگەیەک لە تێگزاس، ئەمریکا. بە گشتی ئاستی زبریی ڕێگەکان بە بوورینی زەمان بەرزتر دەبێت. خاڵە شینە گەورەکان کاتی نۆژەنکردنەوەی ڕێگەکە پیشان دەدەن.

کۆکردنەوەی دراوەدەستکاری

لە زۆرێک وڵاتاندا پێویستە شارەدارییەکان و ویلایەتەکان دراوەکانی IRI تۆمار بکەن. لە ڕابردوودا دراوەی IRI بەم جۆرانە کۆ دەکرانەوە: گەڕان و سەیرکردنی ڕێگە یا بەکارھێنانی تراز و ئامرازەکانی ڕووپێوی. دواتر ئامرازێک بە ناو دیپستیک دروست کرا کە لە شێوازە پێشووەکان وردتر بوو، بەڵام ھێشتا خێراییەکی باشی نەبوو. لە ئەمڕۆدا کەڵک لە ئۆتۆمۆبیلەکان وەردەگیرێت بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی زبری ڕێگە، کە زۆر خێراتر و وردترن لە شێوازە پێشووەکان.[٣]

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ Sayers, M.W.؛ Karamihas, S.M. (1998). "Little Book of Profiling" (PDF). University of Michigan Transportation Research Institute. لە ڕەسەن (PDF)ەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٨. لە ڕێکەوتی 2010-03-07 ھێنراوە. 
  2. ^ "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)". 
  3. ^ ی ا "Piryonesi, S. M. (2019). The Application of Data Analytics to Asset Management: Deterioration and Climate Change Adaptation in Ontario Roads (Doctoral dissertation)".