جۆرج گریگۆری لەدایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٥٨ لە شارۆچکەی گریندۆ لە پارێگای یالۆمیتزا لەڕۆمانیا. نووسەر و وەرگێڕ و لێکۆڵەرە و مامۆستای زانکۆ و ڕۆمانی بووە و خۆری کردووە بە عەرەب، لەساڵی ١٩٨٣ بەشی زمانەوانی و ئادابی دەرەکی لەبواری عەرەبی و چینی لە زانکۆی بوخارست تەواوکردووە، لەساڵی ١٩٩٧ لەتەرجەمەکردنی قوئانی پیرۆز بۆ زمانی ڕۆمانی بڕوانامەی دوکتۆراشی لەھەمان زانکۆ بەدەست ھێناوە، لەساڵی ٢٠٠٧ نازناوی مامۆستای زانکۆی لێنراوە. جۆرج گریگۆری ساڵی ٢٠٠٠ چاپەمەنی کریتیریۆنی دامەزراندووە کە لەو ڕێیەوە بەناوبانگترین کتێبە ئیسلامیەکانی تەرجەمە کردووە ھەروەھا لەرێگای ئەم چاپەمەنیەوە قورئانی وەرگێڕاوە بۆ زمانی ڕۆمانی و زیاتر لەجارێک چاپکراوەتەوە، لە ساڵی ٢٠٠١ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەدب و زمانی عەرەبی کردووە، ھەروەھا کۆمەڵێک کاری ئەدەبی ڕۆمانی تەرجەمە کردووە بۆ زمانی عەرەبی، لەساڵی ١٩٩٥ ئەنتۆلۆجیایی شیعری ڕۆمانی سەردەمی لەبەغدا بڵاوکردۆتەوە و لەلایەن یەکێتی ئەدیبان و نووسەرەانی عێراق خڵات کراوە، لەساڵی ١٩٩٧ شانۆگەری المجرای لەبەغدا بڵاوکردۆتەوە کە لەڕۆمانیەوە کردوێتی بەعەرەبی، لەساڵی ٢٠٠٢ دیوانی شاعیرێکی ئافرەتی ڕۆمانی لەلوبنان بڵاوکردۆتەوە. جۆرج گریگۆری لەساڵی ٢٠٠٧ کتێبێکی لەبواری زمانی عەرەبی لە شاری ماردینی باشووری تورکیا بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە جێگای ڕێزێکی گەورە لەلایەن زانایانی بواری زمانی عەرەبی و بەکتێبێکی دەگمەن وەسفیان کردووە، ھەروەھا بەدەیان کاری سوود مەندی لەسەر زمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر ئیسلام و قورئان کردووە و لەگۆڤارەکانی عێراق و ئەردەن و هۆڵەندا و تورکیا و مەغریب و ئیمارات و ئیسپانیا و تونس و پۆڵۆنیا و بەریتانیا و ئەمریکا و لیبیا بڵاوکراونەتەوە. بەھەمان شێوە گرنگی بەزمانەکان و ڕۆشنبیری کورد داوە و چەند لێکۆڵینەوەیەکیشی لەم بوارەدا کردووە، جۆرەھا خەڵاتی نیۆدەوڵەتی و عەرەبی بەدەستھێناوە لەوانە خەڵاتی فالاھیا کە ساڵی ٢٠٠١ لەلایەن ڕۆمانیاوە پێی بەخشراوە، لەساڵی ٢٠٠٥ خەڵاتی نوعمانی لەلایەن لوبنانەوە وەرگرتووە.

جۆرج گریگۆری لە ماردین

سەرچاوە دەستکاری