جۆرج قەرداحی (لەدایکبووی ١ی ئایاری ١٩٥٠ لە لوبنان) پێشکەشکارێکی تەلەڤیزیۆنییە. سەرەتای بەناوبانگبوونی لە جیھانی عەرەبی و جیھانیدا دەگەڕێتەوە بۆ ماوەی ساڵانی ٢٠٠٠ تاکوو ٢٠١٠ کاتێک پێشکەشکاری کەناڵی ئێم بی سی ١ بوو بۆ بەرنامەی کێ میلیۆن دەباتەوە؟ (بە عەرەبی: من سيربح المليون؟). جۆرج دەرچووی بەشی یاسا و زانستە سیاسییەکانە، باڵیۆزی چەکەکاری نەتەوە یەکگرتووەکانە.[١]

جۆرج قەرداحی
جۆرج قەرداحی لە ساڵی ٢٠٠٧
لەدایکبوون
جۆرج جبرائیل قەرداحی

(١٩٥٠-٠٥-٠١) ١ی ئایاری ١٩٥٠ (تەمەن ٧٣ ساڵ)
نەتەوەلوبنانی
پیشەپێشکەشکار
بێژەر
چالاکبوون١٩٧٠ - ئێستا
ھاوسەرئیدا کەسەر
مناڵ(ەکان)٣
وێبگەhttp://www.georgekordahi.com

جۆرج لە کەناڵی سی بی سی میسری، ئەبوزەبی و ئۆ ئێس ئێن بەرنامەیەکی کۆمەڵایەتی پێشکەشکردووە بۆ چارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەی ڕووبەڕوو بەناوی بەخشەر چاکەکارە (بە عەرەبی: المسامح كريم). ھەروەھا لە کەناڵی ئێل بی سی بەرنامەی دڵەکانت بکەوە (بە عەرەبی: افتح قلبك) پێشکەشکردووە.[٢]

بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان دەستکاری

  • کێ میلیۆن دەباتەوە؟ (من سيربح المليون؟) ٢٠٠٠ تاکوو ٢٠١٠ (١٠ زنجیرە)
  • دڵت بکەوە (افتح قلبك)
  • جەنگان یان تەحەداکردن (التحدي)
  • ھێزی دەیەم (القوة العاشرة)
  • پێشبڕکێی ئامادەبووان (مسابقة الجماھير)
  • میلیۆنێر (المليونير) لە ساڵی ٢٠١٢ لەکەناڵی حەیات ٢
  • بەخشەر چاکەکارە (المسامح كريم)

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "George Kirdahi a UN ambassador for the environment; Also the host of a new political talk show early next year". Al Bawaba (بە ئینگلیزی). 2002-11-28. Retrieved 2017-04-08.
  2. ^ "Al Danah KWD 1 million winner to be announced live by George Kurdahi on January 4". Al Bawaba (بە ئینگلیزی). 2010-12-29. Retrieved 2017-04-07.