جوگرافیای عەرەبستانی سعوودی

عەرەبستانی سعودی (بە عەرەبی: السعودية) یەکیکە لە گەورەترین وڵاتە عەرەرببییەکان لە کیشوەری ئاسیا. ئەم وڵاتە زۆربەی نیمچە دورگەی عەرەبی دەگرێتەوە و ھاوسنورە لەگەڵ عێراق و ئوردن و کووەیت لە باکوور، ئیمارات و قەتەر و کەنداوی فارس لە ڕۆژھەڵات، عومان و یەمەن لە باشوور و دەریای سوور لە ڕۆژاوا. سعودیە، بە ڕووبەرەکەی ٢٬١٤٩٬٦٩٠ km٢ ملیۆن کیلۆمەترە، گەورەترین وڵاتی ڕۆژاوای ئاسیایە و دووەم گەورەترین وڵاتی عەرەبییە (لەڕووی ڕووبەرەوە) دوای جەزائیر. سعودیە یەکێکە لە گەورەترین بەرھەمھێنەرو ھەناردەکارانی نەوت لە جیھاندا ئەم وڵاتە گەورەترین یەدەگی نەوتی ھەیە لە جیھاندا، بە ڕێژەیەکی زۆر لە پارێزگای ڕۆژھەڵاتدا چڕبوونەتەوە. نەوت ٩٥ ٪ ی ھەناردەی دەرەوە دەکات لەگەڵ ئەوەی ھەوڵ دەدات داھاتی نانەوتی زیاتر بکات بەڵام یەکێکە لەو وڵاتانەیە پیشت بە داھاتی نەوت دەبەستێت بۆ دەستکەوتنی داھات سامانە نەوتییەکان سعودیەی لە وڵاتێکی بیابانی کردە یەکێک لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیھان. ھەروەھا سعودیە شەشەمین گەورەترین یەدەگی گازی سروشتی لەسەر ئاستی جیھان ھەیە. کەش وھەوایەکی بیابانی گەرم و وشکی ھەیە پلەی گەرما لە وەرزی ھاوین بە شێوەیەکی گشتی لە ٤٥پلەدایە لە زستانی تا ڕادەیەک ساردە، بەڵام سەرما بە دەگمەن دەگاتە ژێر پلەی سفر.[١]

نەخشەی جوگرافیای عەرەبستانی سعودی

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "جغرافیای عربستان سعودی", ویکی‌پدیا، دانشنامهٔ آزاد (بە فارسی), 2021-02-23, retrieved 2021-06-05