جووڵێنەری نەجووڵ
جووڵێنەری نەجووڵ (بە یۆنانیی کۆن: ὃ οὐ κινούμενον κινεῖ، ھۆ ئو کینۆمینۆن کینەی، «ئەوەی دەجووڵێنێ بەبێ ئەوەی بجووڵێ») یا جووڵێنەری یەکەم چەمکێکە لە فەلسەفەی ئەرەستوودا بە مانای ھۆکاری سەرەتایی یا یەکەم ھۆکاری بێھۆکار یا جووڵێنەری گشت جووڵەکان لە گەردووندا. ھەر بەو جۆرە کە لە ناوەکەشیەوە دیارە، جووڵێنەری نەجووڵ شتەکانی تر دەجووڵێنێ، بەڵام خۆی بە ھۆی ھیچ کردەوەیەکی پێشووترەوە نەجووڵاوە.[١] لە کتێبی ۱۲ی میتافیزیکەکەیدا، ئەرەستوو بەم شێوەیە جووڵێنەری نەجووڵ وەسف دەکا: یەکجار جوانییەکی بێگەردی ھەیە، دابەش ناکرێ و، ھەر تەنیا لە بێخەوشترین شت ڕادەمێنێ، یانی لە خۆی.
مەبەستی ئەرەستوو ڕوونکردنەوەی ئەو جووڵانەوە و گۆڕانەیە کە ھەموو جیھانی ماددیی داگرتووە. لە ڕوانگەی ئەوەوە، ھەموو جیھان وەکوو کاروانێک وایە کە لە لێھاتوویی و لێوەشاوەیی و کەموکووڕی و نوقسانەوە بەرەو بەدیھاتوویی و فیعلییەت و کامڵبوون دەڕوات. جووڵێنەری یەکەمیش بەدیھاتووییی پەتییە و ئەم کاراوانە بەرەو لای خۆی دەکێشێت. جووڵێنەری نەجووڵ ھۆکاری دوایین یا کۆتایییە، نەک ھۆکاری فاعیلی.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Bodnar، Istvan (2023)، Zalta، Edward N. (ed.)، «Aristotle's Natural Philosophy»، The Stanford Encyclopedia of Philosophy (Summer 2023 ed.)، Metaphysics Research Lab, Stanford University، لە 2023-06-11 ھێنراوە
- ^ سیدمحمد، حکاک (2002-01-01). «محرک اول در نظر ارسطو». نامه مفید (بە فارسی). 8 (30): 115–124.