میتافیزیک (ئەرەستوو)

میتافیزیک (بە یۆنانی: τὰ μετὰ τὰ φυσικά, «ئەوانەی دوای فیزیک») یەکێ لە کارە سەرەکییەکانی ئەرەستووە کە تێیدا پەرە بەو ئامۆژگارییە دەدا کە پێی دەڵێ فەلسەفەی یەکەم. کارەکە کەڵەکەیەکە لە چەندین تێکستی جۆربەجۆر لەمەڕ بابەتە دەرھەستەکانەوە؛ بابەتانێ وەکوو جەوھەر و ھۆ و ماکە و شێوە و ھەبوونی شتە ماتماتیکییەکان و کۆسمۆس، کە سەرجەم ئەو لقەی فەلسەفە دروست دەکەن کە لەوەودوا میتافیزیک -ی پێ وترا.

ئەرستۆ، میتافیزیک لە ms. کتێبخانەی نێردراوی ڤاتیکان، ڤاتیکانۆسی یۆنانی ٢٥٦.

میتافیزیک بە یەکێک لە گەورەترین بەرھەمە فەلسەفییەکانی مێژوو دەژمێردرێ کە شوێنەواری قورسی بە سەر یۆنانییەکان و فەیلەسووفە موسڵمانەکان و فەیلەسووفە فێرگەیییەکانەوە بە جوانی دەبینرێ.

زۆرێ لە کارەکانی ئەرەستوو لەڕادەبەدەر تۆکمە و تێکھەڵگوشراون و، بەم بۆنەوە، بۆ کەسێ کە تازە دەستی پێ کردبێ سەرلێشێوێن دەنوێنن. زۆرێ لە زانایانیش لەو باوەڕەدان کە شێوازی ئێستای نووسراوەکان زۆرتر لە تێبینیگەلێک دەکا کە مامۆستایەک بۆ وانەوتنەوە لە لای خۆی ھەڵی دەگرێ. کارەکانی ئەرەستوو لە سەدەی یەکەمی پاش زایین لە لایەن ئاندرۆنیکۆسی ڕۆدیۆسی -یەوە  سەرلەنوێ داڕێژرایەوە و دیسان  ڕێکوپێک کرایەوە. لە شوێن ئەو داڕشتنەوە و داچنینەوەیە، ژمارەیەک لە نامیلکەکانی کەوتنە دوای بەشی فیزیک و بەرەبەرە بە میتافیزیک (یانی دوای فیزیک) ناسران. ھەندێ دەڵێن مەبەس لە «میتا» ئەوەیە کە بابەتەکەی لەوپەڕی فیزیکەوەیە، یانی ئەگەر بەشی فیزیک تیۆرییەک لەبارەی سروشتەوەیە، ئەوا بەشی میتافیزیک تیۆرییەکە لەبارەی تیۆرییەوە. بەڵام ھەندێ تر دەڵێن زۆر سادە میتافیزیک یانی ئەو بەشە کەوتووەتە دوای بەشی فیزیک. خودی ئەرەستوو لە کارەکانی تریا بە نامیلکە میتافیزیکییەکانی دەڵێ «ئەو نووسراوانەی کەوا لەبارەی فەلسەفەی یەکەمەوەن».[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "میتافیزیکی ئەرەستوو، ئینسایکلۆپیدیای فەلسەفەی ستەنفۆرد". plato.stanford.edu.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)