جولی فرانسیس کریستی (بە ئینگلیزی:Julie Christie؛ لە دایکبووی ١٤ی نیسانی ١٩٤٠)[١] خانمەنواندکارێکی بەریتانی-لەدایکبووی ھیندستانە. ئەو لە ماوەی ژیانی ھونەریدا چەندین خەڵاتی بەدەست ھێناوە، لە نێویاندا یەک جار خەڵاتی ئۆسکار، یەک جار خەڵاتی سکرین ئەکتەرز گیلد، یەک جار خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، ھەروەھا یەک جاریش خەڵاتی خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بریتانی ناسراو بە بافتا. جولی لە شەش فیلم بەشداربووە کە لە پێرستی ١٠٠ باشترین فیلمەکانی سەدەی بیستەمی پەیمانگای فیلمی بەریتانی دیاریکراوە.[٢]

جولی کریستی
بە ئینگلیزی: Julie Christie
لەدایکبوون (١٩٤٠-٠٤-١٤) ١٤ی نیسانی ١٩٤٠ (تەمەن ٨٤ ساڵ)
Chabua، ھیندستان
ناوی کاتی لەدایکبوونJulie Frances Christie
ھاوسەرDuncan Campbell
پیشەئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری دۆبلێر
پەروەردەCentral School of Speech and Drama، The Open University، City College Brighton & Hove
دەستپێکی چالاکی١٩٥٧
خەڵاتەکانخەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

لە ساڵی ١٩٦٣، بۆیەکەمینجار جولی لە فیلمی (Crooks Anonymous) دەرکەوت. دوایر لە ساڵی ١٩٦٥، بەبۆنەی دەرکەوتنی لە فیلمێکی بەریتانی بەناوی (Darling) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەنواندکار.[٣] ھەر بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی بافتای بەدەستھێنا و بووە پاڵێوراوی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب. لە ساڵی ٢٠٠٦، بەدەرکەوتنی ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی دوور لە ئەو (Away from Her)، بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەنواندکار لە ڕۆڵی دراما.

لە دەرکەوتنە دیارەکانی دیکەی جولی کریستی لە ھەریەکە لە فیلمەکانی (Billy Liar)، ھەروەھا دکتۆر ژیڤاگۆ (Doctor Zhivago) بوون لە ساڵانی ١٩٦٣ و ١٩٦٥.[٤]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Julie Christie profile at Screenonline». Screenonline. British Film Institute. لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  2. ^ «Julie Christie | Biography, Movies, & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «The 38th Academy Awards | 1966». Oscars.org | Academy of Motion Picture Arts and Sciences (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «All Time Box Office Adjusted for Ticket Price Inflation». Boxofficemojo.com. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٠١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٢ ھێنراوە.