گایوس جولیوس سێزار یەکێک بوو لە ژەنەڕال و سیاسەتمەداری رۆمانی. لە ١٢ی تەممووزی ١٠٠ی پێش لەدایکبوونی مەسیح لە دایکبووە تا لە ١٥ ی ئازاری ٤٤ی پێش لەدایکبوونی مەسیح) لە لایەن کۆمەڵێک سیناتۆری رۆمانیەوە کوژرا. ئەو ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لە گۆڕانی کۆماری رۆم بۆ ئیمپراتۆری ڕۆم.

سەرە پەیکەری جولیوس سێزار

ژیان دەستکاری

جولیوس سێزار ئیمبڕاتوڕ و ژەنەڕاڵ و سەرکردەیەکی سیاسیی و نووسەرێکی ڕۆمانی بووە، یەکەم کەس بووە کە نازناوی ئیمبڕاتۆڕی لەخۆی ناوە. جولیوس سێزارر لەباڵاترین کەسایەتیە سەربازیەکانی مێژووە و بەھۆی شۆڕشەکەیەوە دەسەڵاتی ڕۆمای لەکۆماریەوە گۆڕیوە بۆ ئیمبڕاتۆڕیتی، وەکو لەمێژوودا ھاتووە خەڵکی ڕۆما بەڕێز و گەورەییەوە سەیریان کردووە و واباسیان لێوە کردووە و کە پیاوی داھاتووی ڕۆما و ئیمبڕاتۆرە چاوەڕوانکراوەکەی ڕۆمایە. جولیوس سێزار ھەر لەمنداڵیەوە حەزی لەزانست بووە و لەوڵاتی یۆنان ژمارەیەکی زۆر لەزانستەکانی خۆێندووە، چونکە ئەو کاتە یۆنان ناوەندی زانست بووە و کوڕە خاوەندەسەڵات و زەنگینەکان دەچون بۆ یۆنان بەمەستی خوێندن و دواتر کاری سیاسیان کردووە، ھەر لەسەرەتای ژیانێوە لەبواری سیاسەتدا کاری کردووە و چۆتە نێو ڕیزی سووپای ڕۆمانیاوە و وەکو ئەفسەر و ژمێریار بۆ حکومەتی ڕۆمانیا کاری کردووە دواتر بۆتە سەرکردەی سووپای ڕۆمانیاو و سووپاکەی بەباشترین سووپا ناسراوە. لە ساڵی ٧١ پێش زایین جولیوس سێزار و بۆمبی و کراسوس یەکەم حکومەتی سێ قۆڵیان پێکھێناوە، جولیوس سێزار توانیوێتی لە شاڵاوەکانیدا لەھەموو شوێنە جیاجیاکانی ژیان سەرکەوتوبێت و وڵاتەکانی فەڕەنسا و ئیسپانیا و سووریا و میسڕ و چەند وڵاتێکی دیکە بخاتە سەر ڕۆما و ھەوڵی داوە بارودۆخی ھاوڵاتیانی ڕۆمان باش بکات و حکومەت چالاکبکات و بیخاتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە. جولیوس سێزار زۆر وابەستەبووە بەشەرەفەوە و پێی وابووە واتای شەرەف ئەوەیە کە لەڕادەبەدەر دڵسۆز و بەوەفابێت بۆ ھاوڕێیان و ھاوەڵانی و تەنانەت بۆ ئەو کەسانەش کە خزمەتێکی بچووکی پێشکەش دەکەن... لەم بارەیەوە وتوێتی ((ئەگەر چەتە و ڕێگرەکان و پیاوکوژەکانیش داکۆکی لەشەرەفم بکەن بەھەمان جۆر خەڵاتیان دەکەم وەکو چۆن کەسانی دیکە خەڵات دەکەم)). جولیوس سێزار خاوەنی بەھەرەیەکی زۆربووە لەوانە نووسین و داھێنان و زۆر کتێبی بەناوبانگیشی لەو سەردەمەی ڕۆمادا بڵاوکردۆتەوە، زۆر نەرم و نیانیش بووە بەرامبەر بەڕۆڵەی وڵاتەکانی، لە ١٥ ئازاری ساڵی ٤٤ پێش زایین بەدەستی نەیارەکانی تیرۆرکراوە و کوشتویانە.

سەرچاوەکان دەستکاری

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «يوليوس قيصر»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٢٥ی ٨ی ٢٠٢٣.