جامی جیھانیی تۆپی پێی کۆنیفا ٢٠٢٤


جامی جیھانیی تۆپی پێی کۆنیفا ٢٠٢٤ (بە ئینگلیزی: 2024 CONIFA World Football Cup) دەبێتە چوارەمین خولی جامی جیھانیی تۆپی پێی کۆنیفا، کە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی تۆپی پێیە بۆ ویلایەتەکان، کەمینەکان، گەلانی بێ وڵات و ناوچەکانی پەیوەندیدار بە فیفا و لەلایەن کۆنیفاوە ڕێکدەخرێت. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٣ کوردستان وەک میوانداری پاڵەوانێتییەکە ڕاگەیەندرا.[١]

جامی جیھانیی تۆپی پێی کۆنیفا ٢٠٢٤
لۆگۆی جامی جیھانیی تۆپی پێی کۆنیفا ٢٠٢٤ی کوردستان
ڕێکخراوە لەلایەنکۆنیفا
دامەزراندن٢٠١٤
ناوچەهەرێمی کوردستان
ژمارەی تیمەکان١٦ تیم
٢٠٢٤ -٢٠٢٦

ڕۆژی ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٤ یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پاڵەوانێتیەکە دوادەخرێت بۆ "هاوینی ٢٠٢٥" بەهۆی ڕێژەی کەمی هەڵبژاردە بەشداربووەکان و هۆکارە ئەمنییەکان کە ڕێگری لە گەشتکردنی هەندێک لە تیپەکان دەکەن بۆ هەرێم.[٢][٣]

شوێن دەستکاری

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بۆ پاڵەوانێتیەکە سێ یاریگای دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی یارییەکانی تێدا بەرێوەبچێت ئەوانیش یاریگای فرانسۆ ھەریری لە شاری هەولێر کە ساڵی ٢٠١٢ میوانداری یاریەکانی کۆمەڵەکان و پێش کۆتایی و یاری کۆتاییی جامی جیهانیی ڤیڤا کرد و هەڵبژاردەی کوردستان نازناوەکەی بەدەستهێنا.هەروەها یاریگای سلێمانی لە شاری سلێمانی وەکوو یەکێک لە یاریگاکانی پاڵەوانێتییەکە دەستنیشانکرا ، هەروەها یاریگای دهۆک لە شاری دهۆک میوانداری بەشێکی یارییەکان دەکات.

ھەرێمی کوردستان
دھۆک ھەولێر سلێمانی
یاریگای دھۆک یاریگای فرانسۆ ھەریری یاریگای سلێمانی
   
 
شوێنی دانیشتن: ٢٢,٨٠٠ شوێنی دانیشتن: ٢٥,٠٠٠ شوێنی دانیشتن: ١٥,٠٠٠
ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Location_map/multi لە ڕیزی 27:Unable to find the specified location map definition: "Module:Location map/data/Iraqi Kurdistan" does not exist.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Corporation, Nalia. "هەرێمی کوردستان میوانداری جامی کۆنیفای ساڵی 2024 دەکات". nrttv.com. Retrieved 2024-05-14.
  2. ^ "جامی جیهانی کۆنیفای 2024 له‌ كوردستان دواخرا". +964. 2024-04-30. Retrieved 2024-05-14.
  3. ^ "جامی جیهانی كۆنیفا دواخرا". کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). 2024-04-30. Retrieved 2024-05-14.