یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئەرکی سەرپەرشتی کردنی سەرجەم یاری و پاڵەوانێتییەکانی ھەرێمی کوردستانە لەیاری تۆپی پێ. سەرۆکی ئێستای یەکێتییەکە تاریق عەبدولڕەحمانە.[١][٢]

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان
ناوبڕIKFA
دامەزران٢٠٠٦؛ ١٨ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٦)
ئۆفیسی سەرەکیھەولێر،  کوردستان
شوێن
  • ھەولێر
خزمەتگوزارییەکانتۆپی پێ
فوتساڵ
زمانی فەرمی
کوردی
سەرۆک
تاریق عەبدولڕەحمان
وێبگەhttps://www.kfa.krd/ckb

لۆگۆی فەرمی

دەستکاری

لۆگۆی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەلایەن ھونەرمەندی کورد ڕەوەند سیروان نەورڕۆڵی دروست کراوە. لۆگۆیەکە ئاماژەیە بە ڕەنگەکانی ئاڵای کوردستان: ڕەنگی سوور ھێمای ئاگری نەورۆزە، زەرد ھێمای ڕۆژی کوردە، و سەوز ھێمای سروشت و ژینگەی کوردستانە.

پاڵەوانییەتییەکان

دەستکاری

ئەو پاڵەوانییەتیانەی لەژێر دەستی یەکێتییەکەیە:

ھەروەھا سەرجەم چالاکییەکانی یاری تۆپی پێ لە ھەرێمی کوردستان.

سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان

دەستکاری
ناو ماوە
  سەفین کانەبی ٢٠٠٦ - ٢ی ئازاری ٢٠٢١
  تاریق عەبدولڕەحمان ٤ی ئازاری ٢٠٢١ - ئێستا

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «تاریق عەبدولرەحمان لە شوێنی سەفین کانەبی دەبێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان». www.kurdistan24.net. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «سەرۆکی نوێی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەستبەکاربوو». www.gksat.tv. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری