تەکەر کارڵسن
تەکەر کارڵسن (بە ئینگلیزی: Tucker Swanson McNear Carlson)[١] لەدایکبووی ١٦ی ئایاری ١٩٦٩، شرۆڤەکار و نووسەر و کەسایەتییەکی تەلەفزیۆنی ئەمریکییە، لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٣ میوانداری بەرنامەی گفتوگۆی سیاسی شەوانەی لە کەناڵی فۆکس نیوز دەکرد.
تەکەر کارڵسن | ||||
---|---|---|---|---|
لەدایکبوون | تەکەر کارڵسن ١٦/٥/١٩٦٩ سان فرانسیسکۆ، کالیفۆرنیا | |||
پەروەردە | کۆلێژی ترینیتی | |||
پیشە | ڕۆژنامەنووسی تەلەفزیۆنی، شرۆڤەکار، ستوونینووس، نووسەر | |||
حیزبی سیاسی | پارتی کۆمارییەکان | |||
بزاڤ | کۆنەپەرستی | |||
ھاوسەر | لە ٨/١٠/١٩٩١ هاوسەرگیری لەگەڵ سیوزان ئاندروس کردووە | |||
مناڵ(ەکان) | ٤ | |||
باوان |
| |||
| ||||
وێبگە | وێبگەی فەرمی |
کارڵسن لە ساڵانی نەوەدەکاندا دەستی بە کاری میدیایی کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٥ شرۆڤەکاری کەناڵی سی ئێن ئێن بووە و لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥ هاوبەشی پێشکەشکاری بەرنامەی دیبەیتی هەواڵەکانی تۆڕەکە بووە لە کاتی سەرەکیدا.
لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٨ میوانداری بەرنامەی شەوانەی تاکەری کردووە لە کەناڵی MSNBC لە ساڵی ٢٠٠٩ بوو بە شرۆڤەکاری سیاسی بۆ فۆکس نیوز، لە بەرنامە جیاوازەکاندا دەرکەوت پێش ئەوەی بەرنامەی تایبەتی خۆی دەستپێبکات.
کارڵسن کە داکۆکیکاری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بوو، لەلایەن کۆمپانیای پۆلیتیکۆوە بە لایەنگرترین لایەنگری ترەمپ وەسفکرا بەڵام ئامادەبوو ڕەخنە لە ترەمپ بگرێت کاتێک پێیوابوو سەرۆکی پێشوو لە ئایدۆلۆژیاکانی لادەدات.[٢]
دەوترێت کاریگەری لەسەر هەندێک لە بڕیارەکانی ترەمپ وەک سەرۆک کۆمار هەبووە، لەوانە هەڵوەشاندنەوەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران لە ساڵی ٢٠١٩، دەرکردنی جۆن بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە هەمان ساڵدا، هەروەها گۆڕینی سزای زیندانیکردنی ڕۆجەر ستۆن لە ساڵی ٢٠٢٠.[٣][٤][٥][٦][٧] کارڵسن وەک دەنگێکی پێشەنگی سیاسەتی ناڕەزایەتی سپی پێستەکان وەسف کراوە.[٨][٩][١٠]
لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣، فۆکس نیوز کارڵسنی لە کارەکەی دوورخستەوە و بەرنامەکەی هەڵوەشاندەوە،[١١][١٢] بەیاننامە گشتییەکەی فۆکس نیوز هۆکاری دورخستنەوەکەی نەخستەڕوو. تەکەر لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٣ دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بەرنامەیەک لە تویتەر بە ناوی تاکەر لە تویتەر.[١٣]
ژیانی سەرەتایی و پەروەردە
دەستکاریکارڵسن لە ١٦ی ئایاری ١٩٦٩ لە نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری سانفرانسیسکۆ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەدایکبووە،[١٤][١٥] کوڕە گەورەی هونەرمەند و خەڵکی سانفرانسیسکۆ لیسا مەکنیرە.[١٦]
بەستەری دەرەکی
دەستکاریتەکەر کارڵسن لە کەناڵی فۆکس نیوز
سەرچاوە
دەستکاری- ^ Calabro، Elaina Plott (١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩). «What Does Tucker Carlson Believe?». The Atlantic (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Thompson، Alex (٢ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Tucker Carlson 2024? The GOP is buzzing». POLITICO (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Baker، Peter (2019-06-22). «Urged to Launch an Attack, Trump Listened to the Skeptics Who Said It Would Be a Costly Mistake». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-15 ھێنراوە.
- ^ «n2:0362-4331 - Search Results». www.worldcat.org. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Bella، Timothy (2020-02-20). «Trump, tweeting a Tucker Carlson segment, hints of possible pardon for Roger Stone». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە 2023-07-15 ھێنراوە.
- ^ Porter، Tom. «Tucker Carlson took a victory lap over John Bolton's ousting, after reports he lobbied Trump to fire him». Business Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Johnson، Eliana (١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Inside Trump and Bolton's spectacular split». POLITICO (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Kranish، Michael (2021-07-14). «How Tucker Carlson became the voice of White grievance». Washington Post (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0190-8286. لە 2023-07-15 ھێنراوە.
- ^ Stelter، Tom Kludt,Brian (٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «White anxiety finds a home at Fox News | CNN Business». CNN (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Tucker Carlson | Biography, Education, Family, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Peters، Jeremy W. (2023-04-24). «Tucker Carlson Leaving Fox News: Fox News Parts Ways With Tucker Carlson Days After Dominion Settlement». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-15 ھێنراوە.
- ^ Flint، Joe (2023-04-24). «Fox News Ousts Tucker Carlson». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0099-9660. لە 2023-07-15 ھێنراوە.
- ^ «How many people are watching Tucker Carlson's new show on Twitter?». NBC News (بە ئینگلیزی). ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Hartlaub، Peter (٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣). «Before Tucker Carlson was ousted from Fox, his father triggered an S.F. libel scandal». San Francisco Chronicle (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Tucker Carlson | Biography, Education, Family, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٣. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Tucker Carlson: How early rejection by hippie San Francisco mom made him shameless». The Mercury News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەکەر کارڵسن تێدایە. |