تەنە ئەندازە
تەنە ئەندازە [١] (بە ئینگلیزی: Solid geometry) جۆرێک ئەندازەی ئیقلیدسییە لە بۆشایی سێ ڕەھەندیدا. ئەو سیستەمەی جیا لە درێژایی و پانایی، خاوەنی بەرزیشە. خوێندن و لێکۆڵینەوە لەو بەشەی ئەندازە، پێویستی بەوە ھەیە، مرۆڤ لە خەیاڵکردن و وێناکردنی شتەکاندا زۆر بەتوانا بێت. ھەموو ئەو جیھانەی ئێمە تێیدا دەژین، سێ ڕەھندییە و ھەر قەبارەیەکی ناسراو لە ئەندازەدا، تایبەتمەندییەکانی لە تەنە ئەندازەدا، تاوتوێ دەکرێت. شێوەگەلێکی ئەندازەیی وەکوو گۆ، قووچەک، و لوولەک لەوانەن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ فەرھەنگی بیرکاری نەوزاد عومەر محێدین
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «ھندسە فضایی»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تەنە ئەندازە تێدایە. |