تەمی سەر خەرەند ڕۆمانێکە لە نووسینی شێرزاد حەسەن کە پاییز و زستانی ٢٠٠٢ نووسیویەتی و ساڵی ٢٠٠٣یش لە ھەولێر بڵاوی کردووەتەوە. تەمی سەر خەرەند یەکێک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە.[١]

تەمی سەر خەرەند
نووسەرشێرزاد حەسەن
وڵاتکوردستان
زمانکوردی
بابەتڕۆمان
جۆری کتێبچاپ
ئەلکترۆنی
دەنگی

چیرۆک دەستکاری

فەرھاد، دوای چەند ساڵان لە ھەندەرانەوە دەگەڕێتەوە کوردستان و دەچێتەوە گوندی خۆیان. لەوێ، لەگەڵ ئەوەی بە ھەموو شوێنێک نامۆیە و ھیچ ناسیاوێکیش نابینێت، بە بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵیی خۆیدا دێتەوە.[٢]

کەسایەتییەکان دەستکاری

  • فەرھاد
  • شیرین
  • نەنێ

چاپەکان دەستکاری

  • چاپەمەنیی مانگ
  • ناوەندی غەزەلنووس
  • دەزگای ئاراس
  • دەزگای ئاراس - لەگەڵ سەرجەمی بەرھەم ٢ (ڕۆمانەکانی شێرزاد حەسەن)
  • ماڵی وەفایی (کۆڕۆمان)

وەرگێڕانەکان دەستکاری

  • ڕەزا کەریم موجاور ئەم ڕۆمانەی لەژێر ناوی «ناتور درە» وەرگێڕاوەتە سەر فارسی و چاپەمەنیی ئەفراز لە ١٤٢ لاپەڕەدا بڵاوی کردووەتەوە؛ دوایین جار ساڵی ٢٠١٦ چاپ کراوەتەوە.[٣]

فیلم دەستکاری

بڕیار وابوو ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر بنەمای ئەم ڕۆمانە فیلمێک لە خەرەندی ڕەواندز ساز بکرێت. تەنانەت لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەرھێنەرەکەی، بەڵێننامەیەک واژوو کرا، بەڵام پرۆژەکە لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی ھەندێک کێشەی دارایی و یاسایی بۆوە.[٤]

کورتە دەستکاری

سەگباب تۆ شوانی چەند مەڕ و بزنانی؟ بەدەم ھەنسکەوە وتم: شەست.. پەنجا.. سی.. نە، بوەستە مامۆستا، بە بزنە شێتەکەوە چل و چوار.. یان چل و پێنج. شێتانەتر پرسی: چل و چوار.. یان چل و پێنج؟ شپرزەتر و داماوتر وتم: چل و ھین.. چل ھین.. ! تفێکی لێ کردم، ویستم بیسڕمەوە.. چل و گۆڕی باوکت.. نەکەی.. ئەو تفە نەسڕیتەوە.. حەیوان.. ئەو بزنە شێتە بۆ جیا دەکەیتەوە؟ شەپازللەیەکی لەناکاوی سرەواندە ناو دەمم و بۆکسێکی خێواندە پشتی سەرم کە وەھا توند بوو، پۆلەکەی لەبەر چاو تاریک کردم.. لە ترسانا.. بەپەلە و بە درۆ وتم: چل و پێنج.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئەندێشە. "لیستی 50 باشترین ڕۆمانە کوردییەکان". ئەندێشە.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "تێڕامانێک لە ئاستەنگەکانی زمانی کوردی". chawykurd.com.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "نگاھی بە ڕمان «ناتور درە» اثر شیرزاد حسن". خانە کتاب کُردی (بە فارسی).{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  4. ^ "ڕەواندز ھۆلیۆدی کوردستانە". zarikrmanji.net.{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link) ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ تەمی سەر خەرەند ٢٠٠٣، شێرزاد حەسەن، ٢٠١٥