تەلەڤیزیۆنی زیرەک[١] (بە ئینگلیزی؛Smart television) یان Smart TV تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکان بەو تەلەڤیزیۆنانە دەوترێ کە دەتوانرێ پەیوەست بکرێ بە ئینتەرنێتەوە وە تێیدا سۆشیال میدیا و وێب بڕۆوزەر و ئەو ئەپانەی کە تایبەتن بە فلیم یان دراما وەک نێتفلێکس و پڕایم ڤیدیۆ و چەندانی تر، بێجگە لەوانە هەر وەک مۆبایل دەتوانرێ فایل و وێنە و ڤیدیۆی تێیدا هەڵبگیری وە دەتوانرێ لەگەڵ مۆبایلی زیرەک پەیوەست بکرێت لە ڕێگای وای فای و بلوتوس، وە تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکان پشتگیری دەرچەی ئێچ دی ئێم ئای و دەرچەی یو ئێس بی دەکەن کە لە تەلەڤیزیۆنە کۆنەکان ئەم دوو دەرچەیە پشتگیری نەدەکرا کە تەنها دەرچەی A/V پشتگیری لێ دەکرا، تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکان لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠١٠ دەست بە دروستکردنیان کرا، کە لە دوای تەلەڤیزیۆنە کۆنەکانەوە دروست کرا، کە یەکەم تەلەڤیزیۆنی زیرەک لە لایەن کۆمپانیای ئێچ پیەوە دروست کرا.

وێنەی تەلەڤیزیۆنێکی زیرەکی سۆنی.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «What Is A Smart TV? | Find The Best Smart TV For You». Samsung uk (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.