تیم دێسپیک[١] (بە ئینگلیزی: Tim Despic1 لەدایکبووی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨) ئاوازدانەرێکی بەریتانییە و دانیشتووی شاری لەندەنە و خەڵکی کەنەدایە.[٢] تیم دێسپیک لە شاری مۆنتریال لە ویلایەتی کیوبیک لەدایکبووە و لە تەمەنی سێ ساڵیدا خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ بەریتانیا. لە زانکۆی باث خوێندوویەتی و لەوێ بە بڕوانامەی شەرەف لە سیاسەت و ئابووری دەرچووە. لە تەمەنێکی بچووکەوە وەک پیانۆژەن ڕاھێنانی کلاسیکی وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە بۆ زانکۆ بۆ بەدەستھێنانی بڕوانامەی ماستەر لە تەکنەلۆژیای مۆسیقای داھێنەرانە لە زانکۆی نیوکاسڵ. ئەو یاریزانێکی فرە ئامێرە و پسپۆڕە لە ئۆرکێستراسیۆنی نەریتی کە لەگەڵ دیمەنە دەنگییە ئاکۆستیکی و ئەلیکترۆنییەکانی ھاوچەرخدا تێکەڵکراون.

تیم دێسپیک
لەدایکبوون (١٩٧٨-١١-٢٢) ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ (تەمەن ٤٦ ساڵ)
پیشەئاوازدانەر
پەروەردەNewcastle University، University of Bath
وێبگەhttps://www.timdespic.com

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Tim Despic». IMDb. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  2. ^ Chang، Justin (١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩). «Helen».