تووماج ساڵحی (بە فارسی: توماج صالحی‎؛ لەدایکبووی ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠) گۆرانیبێژێکی ڕاپی ناڕەزایەتیی ئێرانییە کە زیاتر بە گۆرانییە ناڕەزایەتییەکانی سەبارەت بە پرسە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و سیاسەتەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناسراوە.[١]

تووماج ساڵحی

توماج صالحی
وێنەیەکی تووماج ساڵحی
لەدایکبوون (١٩٩٠-١٢-٠٣) ٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٠ (تەمەن ٣٣ ساڵ)
نیشتەجێیئەسفەھان
نەتەوەئێرانی
پەروەردەتەواوبووی مکانیکی پتەوەکان
پیشەگۆرانیبێژی
وەکیلئەمیر ڕەئیسیان
ناسراوە بەگۆرانیی ڕاپی ناڕەزایەتیی سیاسی و کۆمەڵایەتی
کارە ناودارەکان
تورکمانچای، سووراخ مووش، نۆرمال، بازماندە و فاڵ
بەرامبەر(ەکان)کۆماری ئیسلامی
تۆمەتی تاوانباریپرۆپاگەندە لە دژی حکوومەت و سووکایەتیکردن بە دەسەڵاتی باڵای سەرکردایەتی

بە وتەی خۆی، کاری ڕۆژانەی وەکوو کرێکارە لە کارگەیەکی کانزاکاری.[٢]

دەستەبەرکردن دەستکاری

ساڵحی لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١، لە ماڵەکەی خۆی لە ئەسفەھان دەستبەسەر کرا. ناوبراو بە «پرۆپاگەندە لە دژی حکوومەت» و «سووکایەتیکردن بە دەسەڵاتی باڵای سەرکردایەتی» تۆمەتبار کرا.[٣][٤] لە ٢١ی ئەیلوول، بە دانانی بارمتە ھەتا کاتی دادگاییکردنی ئازاد کرا. ڕۆژی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، دادگای شۆڕشی ئیسلامیی شاھینشەھر سزای شەش مانگ زیندانیکردن و غەرامەکردنی بەسەر ساڵحیدا سەپاند.[٥][٦]

ساڵحی جارێکی دیکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە درێژەی خۆپیشاندانەکانی ئێراندا دەستبەسەر کرایەوە.[٧][٨] ئاژانسی ھەواڵی فارس کە سەر بە سپاس پاسدارانە، تۆماج ساڵحی وەکوو یەکێک لە «سەرکردەکانی ئاژاوەگێڕییەکان کە پەرە بە توندوتیژی دەدا» وەسف کرد.[٩] ھەروەھا ئەو میدیا حکوومەتییە ڕایگەیاندووە کە ساڵحی لە کاتی بەزاندنی سنووردا دەستبەسەر کراوە، وتەیەک کە لەلایەن بەڕێوەبەری پەڕەی ساڵحی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەتکرایەوە و ڕایگەیاند کە ئەو لە پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری دەستبەسەر کراوە نەک لە پارێزگایەکی سنووری.[٩]

دوایین ڤیدیۆکلیپی یووتیووبەکەی کە پێش دەستبەسەرکردنی لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا بڵاویکردەوە، ئەو دەقەی تێدابوو: «تاوانی کەسێک سەماکردن بە قژەکانی لە بادا بوو. تاوانی کەسێک ئەوە بوو کە بوێر بوو و ڕەخنەی گرت لە ٤٤ ساڵ حکوومەتی ئێوە. ئەمساڵ ساڵی شکستی ئێوەیە».[١٠][١١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ RV, Hrana (2021-09-14). "توماج صالحی، خواننده رپ اعتراضی بازداشت شد". خبرگزاری هرانا. Retrieved 2022-10-30.
  2. ^ "توماج صالحی خواننده معترض سبک رَپ در ایران بازداشت شد". BBC News فارسی (بە فارسی). 2021-09-14. Retrieved 2022-10-30.
  3. ^ Esfandiari, Golnaz (2021-09-22). "'We Are The Dead Who Can't Think Of Dying': Iranian Rapper Charged For Criticizing Regime". RadioFreeEurope/RadioLiberty. Retrieved 2022-10-30.
  4. ^ HRM, Iran (2022-01-25). "Dissident rapper Toomaj Salehi sentenced to prison and fine". Iran HRM. Retrieved 2022-10-30.
  5. ^ Dagres, Holly (2021-10-12). "Down the 'Rathole': How a rapper channels Iran regime change discourse". Atlantic Council. Retrieved 2022-10-30.
  6. ^ "Iran: Rapper wegen kritischer Lieder von Mullah-Regime festgenommen - Politik". bild.de (بە ئەڵمانی). 2021-09-17. Retrieved 2022-10-30.
  7. ^ "Iran Rearrests Popular Protest Rapper Salehi". IranWire. 2022-10-30. Retrieved 2022-10-30.
  8. ^ "Meet Iran's dissident rapper helping youth circumvent regime internet crackdown - CBC News". CBC. 2022-10-21. Retrieved 2022-10-30.
  9. ^ ئ ا "Islamic Republic's Security Forces Arrest Dissident Rapper". Iran International. 2022-10-30. Retrieved 2022-10-30.
  10. ^ "Iran to hold public trials of 1,000 people charged with involvement in Mahsa Amini protests". CNN (بە ئینگلیزی). 1 November 2022. Retrieved 2 November 2022.
  11. ^ "موزیک ویدیو "فال" از توماج". YouTube (بە ئینگلیزی). Toomaj.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری