توخمی (فیلمی ٢٠٢٣)
توخمەکان (لەھەندێک وڵات بە ھێزەکانی سروشت ژێرنووسکراوە) (بە ئینگلیزی: Elementals) فیلمێکی کۆمیدی- درامای ڕۆمانسی ئەنیمەیشنی ئەمریکییە لە ساڵی ٢٠٢٣ کە لەلایەن کۆمپانیای واڵت دیزنی پیکچەرز و ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسار بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی مۆشن پیکچەرزەوە دابەشکراوە. لە دەرھێنانی پیتەر سۆن و بەرھەمھێنانی دێنیس ڕیم، لەلایەن سۆن، جۆن ھۆبێرگ، کات لیکێل و برێندا ھسوەوە نووسراوە، [ئ] لەگەڵ دکتۆر پیت وەک بەرھەمھێنەری جێبەجێکار. ٢٧ەمین فیلمی درێژە کە لەلایەن ستۆدیۆکە بەرھەم ھێنراوە، فیلمەکە دەنگی لیا لویس و مامودۆ ئاتی و ڕۆنی دێل کارمێن و شیلا ئۆمی و وێندی مەکلێندۆن-کۆڤی و کاترین ئۆھارا لەخۆدەگرێت. چیرۆکەکە لە جیھانێکدا ڕوودەدات کە توخمە مرۆیییەکانی سروشت تێیدا نیشتەجێیە، چیرۆکەکە بەدوای توخمە ئاگرینەکان ئیمبەر لومێن (لویس) و توخمە ئاوییەکان وەید ڕیپڵ (ئاتی) دا دەگەڕێت، کە یەکتر دەبینن و عاشقی یەکتر دەبن دوای ئەوەی وەید بەھۆی ڕووداوێکی لۆرییەوە لە فرۆشگایەکی خواردندا خۆی دەبینێتەوە کە باوکی ئێمبەر، بێرنی (دێل کارمێن) خاوەندارێتی ئەو فرۆشگایە دەکات.
توخمەکان | |
دەرھێنەر | پیتەر سۆن |
---|---|
بەرھەمھێنەر | دێنیس ڕیم |
چەشنی فیلم | کۆمیدیا-ڕۆمانسی |
وێنەگری سینەمایی | دەیڤید بیانچی ژان کلۆد کالاچێ |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ستوودیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ |
ماوەی فیلم | ١٠٩ خوولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٢٠٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٤٨٤ ملیۆن دۆلار |
فیلمی ڕەگەزەکان بۆ یەکەمجار لە دەرەوەی کێبڕکێ وەک فیلمی کۆتایی لە ٧٦ەمین فێستیڤاڵی فیلمی کان لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٣ دەرکەوت، کە پێنج خولەک چەپڵەی بێ وەستانی لێکرا، و لە ١٦ی حوزەیران لە ئەمریکا لە سینەماکانی RealD 3D, 4DX, و Dolby Cinema نمایشکرا. سەرەڕای ئەوەی فیلمەکە لە خوار پێشبینییەکانەوە کرایەوە، بەڵام لەلایەن شیکارانەوە بە فیلمێکی خەوتوو دادەنرا و داھاتی ٤٨٤٫٣ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا.
چیرۆک
دەستکاریدوو ڕەگەزی ئاگرین بەناوەکانی بێرنی و سیندەر کۆچ دەکەن بۆ شاری ڕەگەزەکان و لەوێ تووشی ڕەگەزپەرستی دەبنەوە و پاشان ھەوڵ دەدەن ماڵێک بۆ خۆیان بدۆزنەوە. دواتر منداڵەکەیان بەناوی ئێمبەر لەدایک دەبێت و فرۆشگایەک دادەنێن بۆ بژێوی ژیانیان و بڵێسەیەکی شین وەک پیرۆزبەک لەوێ دادەنێن. ئێمبەر ھەر لەوێ گەورە دەبێت، و باوکی بەڵێنی ئەوەی پێ دەدات کە کەی کۆنترۆڵی تووڕەبوونە ئاگرینەکەی خۆی کرد، ئەوکاتە خۆی خانەنشین دەبێت و فرۆشگاکە دەکاتە نێو ئێمبەرەوە.
ڕۆژێک کە بێرنی ڕێگە بە ئێمبەر دەدات بە تەنیا دوکانەکە بەڕێوە ببات، لەلایەن کڕیارەکانەوە سەری لێ دەشێوێت و بەپەلە دەچێتە ژێرزەمینەکە. تەقینەوە ئاگرینەکەی بۆرییەکی ئاو دەشکێنێت، ژێرزەمینەکە لافاو دەکات و وەید ڕیپڵ، ڕەگەزێکی ئاوە و پشکنەری شارە ڕاستەخۆ لەوێ پەیدا دەبێت. لەبەرئەوەی پێشێلکارییەک کراوە لەو دووکانە، ھەربۆیە وەید بەپەلە دەچێت بۆ شارەوانی و کاغەزی پێشێلکاری بە سەرۆکی شارەوانی شار «گەیڵ» بدات. ئێمبەر ھەوڵ دەدات کە وەید بوەستێنێت بەڵام شکست دەھێنێت.
وەید بە ئێمبەر دەڵێت دەیەوێت بیباتە نێو شوێنی سەرۆکی شارەوانی و لەگەڵ گەیڵ قسە بکات و ڕازی بکات کە فرۆشگاکەی باوکی دانەخەن. لەساتی قسەکردندا لەگەڵ گەیڵ، ئەوا پێیان دەڵێت گەر سەرچاوەی ئەو لافاوە بدۆزنەوە و چارەسەری بکەن، ئەوکات ڕێگە دەدەم کە فرۆشگاکە بمێنێتەوە. ئێمبەر بە کیسە چیمەنتۆ لەگەڵ وەید کونە درزاوییەکەی بەنداوەکە (سەرچاوەی لافاوەکە) دەگرن، بەڵام ھەر زوو شکست دەھێنێت، و پاشان ئێمبەر بە ھێزی ئاگرینی شووشەیەک لە بەنداوەکە دروست دەکات و بەچاکی دەیگرێت. ئەمەش وا دەکات کە گەیڵ ڕازی بێت و فرۆشگاکەی باوکی دانەخات.
بەھۆی گەڕان و کارەکانەوە وەید و ئێمبەر باشتر یەکتری دەناسن و پاشان وەید خێزانەکەی بە ئێمبەر دەناسێنێت و ئێمبەر بە ھێزە شووشەیەکەی ئەوان سەرسام دەکات. ئەو دووانە کە دوو ڕەگەزی جیاوازن عاشقی یەکتر دەبن و دوای چەندین سەرکێشی ئەوا بەیەکتر دەگەن.
ڕۆڵە دەنگییەکان
دەستکاری- لیا لویس وەک ئێمبەر لومێن
- کلارا لین دینگ وەک ئێمبەر (بەمنداڵی)
- مامودۆ ئاتی وەک وەید ڕیپڵ
- ڕۆنی دێل کارمێن وەک بێرنی لومێن
تێبینییەکان
دەستکاری- ^ Hoberg, Likkel, and Hsueh were all credited as "Screenplay by" and "Story by".
سەرچاوەکان
دەستکاریبەشداربووانی ویکیپیدیا، «Elemental (2023 film)»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٣.
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی ئاو
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی کۆمیدیا
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی دیزنی
- دەروازەی کارتۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە توخمی (فیلمی ٢٠٢٣) تێدایە. |