گونای کاراجائۆغڵو


گونای کاراجائۆغڵو، خانمەکتەرێکی تورکە، لە ١٣ی ئازاری ١٩٧١ لەدایکبووە.

گۆنای کاراچائوغلو

پەڕگە:GÜNAYKARACAOĞLU.jpeg
لەدایکبوون (١٩٧١-٠٣-١٣) ١٣ی ئازاری ١٩٧١ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
قەیسەری تورکیا
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٩٤
ھاوسەرسێفکیت چۆرو (ھاوسەرگیری ١٩٩٣؛ جیابوونەوە ٢٠٠٤)
(div.)
مناڵ(ەکان)گوڵان کۆرچوو

کاراجائۆغڵو ک لە ١٣ی ئازاری ١٩٧١ لە شاری قەیسەری لەدایکبووە و وەک سێیەم منداڵی بنەماڵەکەی لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٧٣ لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ئەستەنبوڵ کردووە، لە ساڵانی خوێندنی ئامادەییدا بەشداری لە فێستیڤاڵێکی شانۆدا کردووە کە تێیدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی پێبەخشراوە.[١]

لە ساڵی ١٩٩١ ناوی خۆی لە ناوەندی ھونەری موجدەت گێزن تۆمارکرد و لە ساڵی ١٩٩٥ دەرچووی زانکۆی تەواو کرد، کاراجائۆغڵو لە ساڵی ١٩٩٤ یەکەم جار وەک ئەکتەر بەشداری کرد و ڕۆڵی دووبارەی لە زنجیرەی شێناز تانگۆ بینی. ڕۆڵی سەرەکی لە زنجیرە کۆمیدی بەناوبانگی " نیوەی سێوێک " لەگەڵ یانسێت پاچال گێڕاوە. ھەروەھا بە ڕۆڵی لە زنجیرەی گۆنولچێلێن لە ساڵی ٢٠١٠ ناسراوە، کە تێیدا شانبەشانی تووبا بویویکویستوین و کانسێل ئێلسین ڕۆڵی سەرەکی گێڕا. کاراجائۆغڵو، خانمەکتەری شانۆیی خاوەن خەڵاتە، لە ساڵی ٢٠١٩دا لە بەرنامەیەکی یەک ژندا بە ناوی (ئەشکۆلسون) چووە سەر شانۆ،[٢] لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە درامای کۆمیدی ئەی تی ڤی ئای گەنجی من ڕۆڵی سەرەکی بینی.[٣]

خەڵاتەکان

  • ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی موحسین ئەرتوغرول، «باشترین خانمەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
  • ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی سەدری عەلیشک، «باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
  • ٢٠٠٩: خەڵاتی شانۆی ئەفیفی جەیل، «باشترین ئەکتەر لە ڕۆڵێکی کۆمیدیدا».
  • ٢٠١٨: خەڵاتی بینەرانی ڕاستەوخۆ، «باشترین ئەکتەری کۆمیدی»، ئارتیز مەکتەبی، شانۆی موجدەت گێزن

سەرچاوەکان

  1. ^ "Günay Karacaoğlu Kimdir?". Sabah. 18 May 2016. Retrieved 30 August 2020.
  2. ^ "'AşkÖlsün' diyor". Hürriyet. 7 May 2019. Retrieved 30 August 2020.
  3. ^ "Günay Karacaoğlu kimdir? Gençliğim Eyvah'ın Hacer Asmalı'sı Günay Karacaoğlu hangi dizilerde rol aldı?". Takvim. 15 June 2020. Retrieved 30 August 2020.

بەستەرە دەرەکییەکان

گونای کاراجائۆغڵو لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان