تاریف کوڕی مەلیک

سەرکردەیەکی سەربازی ئیسلام بوو

تاریف کوڕی مەلیک (بە عەرەبی: طريف بن مالك‎) فەرماندەیەک بوو لە سەردەمی تاریق کوڕی زیاد، ژەنەڕاڵی ئەمازیغی و موسڵمان وئومەوی کە لە ساڵی ٧١١ سەرکردایەتی داگیرکردنی ئیسپانیای کرد،[١] لە تەممووزی ساڵی ٧١٠ی زایینیدا تاریق تەریفی نارد بۆ ھەڵکوتانە سەری بۆ تاقیکردنەوەی کەناراوەکانی باشووری نیمچە دوورگەی ئیبیریا.

دەربارەی ئەم ھەڵمەتە، ئێدوارد گیبۆن دەنووسێت: «سەد عەرەب و چوار سەد ئەفریقی بە چوار کەشتی لە تەنجەر یان سیوتا تێپەڕین؛ شوێنی دابەزینیان لە کەناری بەرامبەری گەروویەکە بە ناوی تارفی سەرۆکەکەیان دیاری کراوە. کە ئەمڕۆ شاری تەریفە. لەوێشەوە بەردەوامبوون بۆ ئەوەی زەوی بەدرێژایی کەناراوەکان بکۆڵنەوە وەک خاڵێکی ئەگەری چوونە ژوورەوە بۆ ھێرشێکی گەورەتر، بە تێپەڕین ھەژدە میل بە وڵاتێکی گردە بەرزدا تا قەڵا و شارۆچکەی جولیان؛ کە (تا ئێستاش پێی دەوترێت ئەلجزیر) ناوەکەیان لەسەر بەخشی. لە دوورگەی سەوز، لە کەپێکی سەوزەوە کە پێشڕەوی دەکات بۆ ناو دەریا.» لەوێ لەلایەن مەسیحییە پشتیوانەکانەوە بە میوانداری پێشوازییان لێکرا- ڕەنگە خزم و ھاوڕێ و لایەنگرانی کونت جوولیان.[٢]

ئەنجامی کۆتایی ھێرشێکی سەرکەوتوو بوو بۆ سەر بەشێکی بێ پاسەوانی ئەندەلوس، دواتر گەڕانەوەی سەلامەتی ھێرشبەرەکان بە تاڵان ودیلەکانەوە. ئەمەش تاریقی قەناعەت پێکرد کە دەتوانرێت ئیبەریا بە سەرکەوتوویی داگیر بکرێت.[٣]

دواتر تەریف یاوەری تاریقی کوڕی زیاد بوو، کاتێک ئەم دووەمیان دەستی بە داگیرکردنی ئیسلامی کرد بۆ ئیسپانیا و لە جەنگی واد لەکە لە ساڵی ٧١١دا شکستی بە پاشا ڕۆدریچ ھێنا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Lévi-Provençal, Evariste (1993) [1927]. "Ṭarīf". In Houtsma, Martijn Theodoor; Arnold, Thomas Walker; Basset, René; Hartmann, Richard (eds.). Encyclopaedia of Islam. Vol. VIII (1st ed.). Leiden, Netherlands: Brill Publishers. p. 665. ISBN 9004097945.
  2. ^ "تاریف کوڕی مەلیک".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)[بەستەری مردوو]
  3. ^ "ص151 - كتاب تاريخ ابن خلدون - الخبر عن دولة بني أمية بالأندلس من هذه الطبقة المنازعين للدعوة العباسية وبداية أمرهم وأخبار ملوك الطوائف من بعدهم - المكتبة الشاملة". shamela.ws. Retrieved 2022-07-07.