پەیمانی عەقەبە، بەیعەتی عەقەبە (بە عەرەبی: بيعة العقبة) ڕووداوێکی گرنگ بوو لە ئیسلامدا کە ٧٠ کەسی دانیشتووی شاری مەدینە لە سوێندێکدا کە بە بەیعەت ناسراوە بەڵێنی دڵسۆزی خۆیان بۆ محەممەد وەک سەرکردەیان دا.[١] پێش کۆچی محەممەد و لایەنگرانی لە مەککەوە بوو، کە لەوێ گۆشەگیرییان لەسەر کرا، بۆ مەدینە، لەوێ محەممەد بوو بە فەرمانڕەوا. بەڵێننامەکە لە ساڵی ٦٢٢ی زایینی لە دەروازەیەکی شاخاوی بەناوی عەقەبە درا کە پێنج کیلۆمەتر لە مەککەوە دوورە.[٢][٣][٤]

پێشھات

دەستکاری

لە پەیمانی یەکەم ١٢ موسڵمان لە ھەردوو ھۆزی ئەوس و خەزرەج ھاتبوون لە مەدینەوە، لەپەیمانی دووەمدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی دواتر حەفتا و پێنج موسڵمان ھاتنە مەککە بۆ حەج و چاوپێکەوتن لەگەڵ محەممەد. بە شەوانە بە نھێنی چاویان پێی کەوت، گرووپەکە بۆ جارەی دووەم بەعەتیان دا کە بە بەیعەتی دووەمی عەقەبە ناسراوە. گەرەنتی پاراستن و گوێڕایەڵی محەممەد، فەرمانی چاکە و ڕێگری لە خراپە، ھەروەھا وەڵامدانەوەی بانگەوازی شەڕ لەکاتی پێویستدا.[٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ Tyan، E. (٢٤ی نیسانی ٢٠١٢). «Bayʿa». Encyclopaedia of Islam, Second Edition (بە ئینگلیزی). Brill. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان». www.zanayan.org. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  3. ^ «هل بيعة العقبة الأولى كانت بيعة النساء ؟ - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  4. ^ «ص129 - كتاب الرحيق المختوم - بيعة العقبة الأولى - المكتبة الشاملة». shamela.ws. لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  5. ^ Ibn Hisham, Sirah Rasul Allah, Vol. I p. 454
  6. ^ «بيعة العقبة الأولى». Islamweb إسلام ويب (بە عەرەبی). لە ٧ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.