خەزرەج یان بەنوو خەزرەج (بە عەرەبی: بنو خزرج) ھۆزێکی عەرەبی قەحتانییە. لەگەڵ ئەوس ھۆزە عەرەبییەکانی مەدینەیان پێکھێناوە ھەروەھا لە سەردەمی محەممەددا لە مەدینە بوون، کە تا ئێستاش لەوێ بوونیان ھەیە. خەزرەج لە چەندین وڵاتی عەرەبیدا بوونی ھەیە لەوانە عێراق و سعودیە و ئیمارات.[١]

خەزرەج لەگەڵ ئەوس لە خاڵی ٣٠–٣١ی دەستووری مەدینەدا وەک ھاوپەیمانی موسڵمانان جێگیرکرابوون، وەک «یەک نەتەوە/کۆمەڵگە لەگەڵ ئیمانداران».[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Iran Is Losing Iraq's Tribes | The Washington Institute». www.washingtoninstitute.org (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ «Medina Charter - Wikisource». en.wikisource.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ ھێنراوە.