پۆلی کوشتن (بەژاپۆنی: 暗殺教室) (بەئینگلیزی: Assassnation Classroom) بریتییە لە زنجیرە مانگایەکی ژاپۆنی لە نووسینی یوسی ماتسوی. زنجیرەکە دەستی بە بڵاو کردنەوە کردووە لە گۆڤاری ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە تەمووزی ۲۰۱۲. زنجیرەکە سەرنج دەخاتە سەر ڕۆژانەی مامۆستایەکی ئاسمانی زۆر بەھێز وە قوتابییەکانی کە ھەوڵی کوشتنی دەدەن لەبەر ڕزگارکردنی زەوی. لە تشرینی یەکەمی ۲۰۱٥ دا کتێبی شانزەی تانکۆبۆن دەرچوو، وە چەندەھا تیراژی لێ فرۆشرا.

چیرۆک دەستکاری

ھەسارەی زەوی مەترسی لەسەرە لەلایەن بونەوەرێکی ئاسمانی بەھێز کە پێشتر ۷۰% مانگی لەناو بردووە، وە وای لێکردووە لە شێوەی ھیلال بێت ھەتا ھەتایە. بونەوەرەکە وتی کە زەوی لەناو دەبەم دوای یەک ساڵ، بەڵام ئەو ھەلێکی بەخشی بە مرۆڤایەتی تا لەم مەترسییە ڕزگاری بێت. لە پۆلی ۳-ئی لە بنەڕەتی کونوگیجاوکا، دەستی کرد بە ئیش نەک تەنھا مامۆستایەتی بەڵکو فێرکردنی ڕێگەی کوشتنیش. حکومەت بەڵێنی داوە کە ۱۰ ملیار ین پێشکەش بە ھەر خوێندکارێک کە ئەو بکوژێت، کە ناویان لێنا "کۆرۆ-سێنسێ". بەھەر حاڵ سەلمێنرا کە ئەمە ئەرکێکی مەحاڵە، ئەمەش تەنھا لەبەر ھێزە گەورەکەی نا کە خێراییەکەشی دەگرێتەوە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو بووەتە باشترین مامۆستا لایان.

وە ھەروەھا ئەوان لە ژێر باری چەندین گوشاردان کاتێک بەشەکەی ئەوان حاڵەتێکی تایبەتی ھەیە لە قوتابخانەکەدا، وە ھەروەھا بەڕێوبەر بیرۆکەیەکی سەیری ھەیە دەربارەی فێرکردن بۆیە ڕکابەرایەتی کۆرۆ-سێنسێ دەکات.

سەرچاوەکان دەستکاری