بەرەی تەوافوقی عێراقی

بەرەی تەوافوقی عێراقی بە کورتی بە بەرەی تەوافوق ناسراوە، کوتلەیەکی پەرلەمانیی سوننەی عێراقە، لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دامەزراوە.[١] لە ساڵی ٢٠٠٥ بەشداری ھەڵبژاردنەکانی عێراقدا کردووە و ٤٤ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستھێناوە تا ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن عەدنان دلێمی سەرۆکایەتی دەکرا، تا لە مانگی ئایاری ٢٠٠٩دا حارس عوبەیدی وەک سەرۆکی بەرەکە ھەڵبژێردرا و وەک سەرۆکی بەرەکە مایەوە تا تیرۆرکردنی لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٩.[٢]

بەرەی تەوافوقی عێراقی
دامەزران٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥
وڵاتعێراق
ئایدۆلۆژیای سیاسیسوننە
وێبگەhttp://www.altawafoq.org/main/

جەماوەرییەکەی لە پارێزگاکانی زۆرینە سوننەدا چڕبووەتەوە، ئەوانیش بەغدا، دیالە، ئەنبار، نەینەوا، سەلاحەدین، پارێزگای کەرکووک.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ حسن لطيف كاظم الزبيدي. موسوعة السياسة العراقية (PDF). p. 160.
  2. ^ «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٩ی نیسانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)