بەربەرییەکان و ئیسلام

بەربەرەکان (یان ئەمازیغییەکان) گرووپێکی ڕەسەنی ناوچەی مەغریبن لە باکووری ئەفریقا. دوای داگیرکردنی موسڵمانان لە مەغریب، زۆربەی هۆزەکانی بەربەر بوون بە موسڵمان. لە ئێستادا نزیکەی یەک لەسەر شەشی دانیشتوانی مەغریب بە زمانی بەربەرەکان قسە دەکەن (زۆربەیان لە جەزائیر و مەغریبن)، بەڵام زۆربەیان جۆرێک لە زمانی عەرەبیش قسە دەکەن.[١] بەربەرەکان یەکەمین خەڵکی ناعەرەبن کە دەوڵەتی ئیسلامییان دامەزراندووە.[٢][٣]

بەربەرییەکان و ئیسلام
لقیhistory of North Africa
بەشێکە لەhistory of Algeria، history of Morocco، history of Tunisia

ناوچەی باکووری ئەفریقا چەندین ئایینی پەیڕەو دەکرد لەوانە جۆرە جیاوازەکانی ڕێوڕەسمی بتپەرستان و ئایینی جوولەکە و ئایینی مەسیحی؛ یەکەم هێزی ئیسلام ڕووبەڕووی دژایەتییەکی توند بووەوە لەلایەن دەوڵەتە شارە جیاوازەکانەوە کە لە ئەنجامی ڕۆیشتنی بیزەنتینەکانەوە هاتنە دەسەڵاتیان بۆ ڕەخسا. لاوازترینیان لە بەشەکانی باشوور و باشووریی ڕۆژئاوای خاکی بەربەرەکان، بەربەرییەکان یەکەم کەس بوون کە کەوتنە دەست سەربازە ئیسلامییەکانی ژێر دەستەی خەلیفەی میسر. ئەمە یەکەم هەوڵە لە کۆتایی سەدەی حەوتەم (٦٦٠ ز) شکستی یەکلاکەرەوەی سەربازانی ئیسلامی لێکەوتەوە.[٤] شاژنی بەربەر دیحیا (یان کاهینا) سەرکردایەتی بەرخۆدانی گەلەکەی کرد بۆ داگیرکردنی موسڵمانانی مەغریب.[٥] بۆ ماوەی پێنج ساڵ حوکمڕانی دەوڵەتێکی ئازادی بەربەری کرد لە چیای ئاورێسەوە تا داگیرکارییەکانی گادامێس (٦٩٥-٧٠٠ی زایینی) بەڵام دواجار لە شەڕدا لە نزیک بیرێک کوژرا کە تا ئێستاش ناوی ئەوی لەسەرە (بیر ئەل کاهینا) لە ئاورێس.[٦][٧]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Maghrib | region, North Africa». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی).
  2. ^ «The Berbers of Morocco – Origin, Lifestyle, Cultures and Traditions». www.findtripinfo.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی)
  3. ^ Wester-Ebbinghaus، Reed. «Berbers». World History Encyclopedia (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  4. ^ Budjaj، Aymane (2021-07-13). «Ethnozoology among the Berbers: pre-Islamic practices survive in the Rif (northwestern Africa)». Journal of Ethnobiology and Ethnomedicine. 17 (1): 43. doi:١٠.١١٨٦/s١٣٠٠٢-٠٢١-٠٠٤٦٦-٩. ISSN ١٧٤٦-٤٢٦٩. PMC PMC٨٢٧٨٧٣٦. PMID ٣٤٢٥٦٧٧٦. {{cite journal}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |issn= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmc= بپشکنە (یارمەتی); نرخی |pmid= بپشکنە (یارمەتی)
  5. ^ Fromherz، Allen (2018-03-28)، «The Making of the Maghrib: 600–1060 CE»، Oxford Research Encyclopedia of African History (بە ئینگلیزی)، doi:١٠.١٠٩٣/acrefore/٩٧٨٠١٩٠٢٧٧٧٣٤.٠٠١.٠٠٠١/acrefore-٩٧٨٠١٩٠٢٧٧٧٣٤-e-٣٢١?print، ژپنک ٩٧٨-٠-١٩-٠٢٧٧٧٣-٤، لە 2023-12-31 ھێنراوە {{citation}}: نرخی |doi= بپشکنە (یارمەتی)
  6. ^ «North Africa - Arab Conquest, Colonization, Decolonization | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)
  7. ^ Charles André Julien (1970). Histoire de L'Afrique du Nord. Praeger. p. 13. ژپنک ٩٧٨٠٧١٠٠٦٦١٤٥.