بێھرووز بووچانی
بێھرووز بووچانی (بە کوردیی باشووری: بێھرووز بۊچانی، بە فارسی: بھروز بوچانی)، (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٣ لە ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - )[١] ڕۆژنامەوان، پارێزەری مافی مرۆڤ، نووسەر و بەرھەمھێنەرێکی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
بێھرووز بووچانی | |
---|---|
ناوی خۆماڵی | بێھرووز بۊچانی |
لەدایکبوون | ئیلام، ڕۆژھەڵاتی کوردستان | ٢٣ی تەممووزی ١٩٨٣
پیشە | ڕۆژنامەوان، نووسەر، دەرھێنەر، لێکۆڵەری پەنابەران |
نەتەوە | کورد |
ڕەگەز | نێر |
خوێندن | زانستی سیاسی، جوگرافیای سیاسی و جیۆپۆلیتیک |
شوێنی بڕوانامە | زانکۆی تەربیەت مودەریس زانکۆی تەربیەت موعەلیم (خارەزمی) |
کارە دیارەکان | ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسینەکانی دوورگەی مانوس چاوکا، تکایە کاتمان پێبڵێ (فیلم) |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی ڤیکتۆریای ئەدەبی خەڵاتی ڤیکتۆریا پریمیەر بۆ کتێبی ناخەیاڵی |
ناوبراو لە ناوەندی بەندکردنی دوورگەی مانوسدا لە پاپا نیو جینیا لە ٢٠١٣ەوە تا داخستنی ناوەندەکە لە ٢٠١٧ بەندکرا. ئەو لە دوورگەکەدا مایەوە پێش ئەوەی بڕوات بۆ پۆرت مۆسبی لەگەڵ بەندکراوانی دیکە لە دەوروبەری ئەیلولی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ گەیشتە کریستچەرچ لە نیوزلەندا بە ڤیزەیەکی یەک مانگی، تا لەگەڵ بەشداریکردن لە چەند کۆڕێکی دیکەشدا، لە کۆڕێکی تایبەت لە ڕێکەوتی ٢٩ی تشرینی دووەم کە لەلایەن وۆرد کریستچەرچەوە ئامادە کرابوو وتاربدات.[٢][٣][٤] لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩، ڤیزە یەک مانگییەکەی بۆ نیوزیلاند بەسەرچوو. پشتڕاستکراوەتەوە کە بێھروز نیوزیلاندی جێنەھێشتووە، و ھێشتاش لەوێیە بەو ڤیزە بەسەرچووەوە.
بێھروز یاریدەدەری دەرھێنەرە، پێکەوە لەگەڵ دەرھێنەری فیلمی ئێرانی ئارەش کامیل سەروەستانی، لە بەڵگەفیلمی چاوکا، تکایە کاتمان پێبڵێ، و چەندان وتاری لە میدیاکانی جیھاندا بڵاوکردووەتەوە دەربارەی دژواریی ئەو پەنابەرانەی کە لەلایەن حکومەتی ئوسترالیاوە لە دوورگەی مانوس بەندکراون،[٥] و ھەروەھا چەندان خەڵاتی جۆراوجۆری بردووەتەوە.
یادداشتەکەی بەناوی ھیچ دۆستێک جگە لە چیاکان: نووسراوەکانی دوورگەی مانوس، لە کانونی دووەمی ٢٠١٩دا خەڵاتی ڤیکیۆریا پریمەر بۆ ئەدەب و خەڵاتی ڤیکتۆریا پریمەر بۆ دەقە ناچیرۆکییەکان بردووەتەوە. کتێبەکە لە مۆبایلێکدا بە چەند نامەیەکی دانە بە دانە بەپێی ماوەی کات نووسراوە[٦] و لەلایەن ئومێد تۆفیقیانەوە لە فارسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر ئینگلیزی.[٧]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Behrouz Boochani, an asylum seeker on Manus Island, wins Australia's top literary prize». South China Morning Post. Agence France-Presse, with additional reporting by Reuters, Washington Post. ٣ی شوباتی ٢٠١٩. لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Refugee author leaves Manus Island after six years». ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە – لەڕێگەی www.bbc.co.uk.
- ^ «Behrouz Boochani, voice of Manus Island refugees, is free in New Zealand». The Guardian. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. ISSN ٠٢٦١-٣٠٧٧. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە – لەڕێگەی www.theguardian.com.
{{cite news}}
: نرخی|issn=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ «Behrouz Boochani: Writing from Manus Prison». WORD Christchurch. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Zable، Arnold (١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «From Manus to London: how two strangers made a landmark movie together». Sydney Morning Herald. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Ponniah، Kevin (٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «Behrouz Boochani: Refugee who wrote book using WhatsApp wins top prize». BBC News. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Boochani، Behrouz (2017). «A Kyriarchal System: New Colonial Experiments/New Decolonial Resistance». 9th Annual Maroon Conference Magazine. Translated by Omid Tofighian. Charles Town, Jamaica: Charles Town Maroon Council: 20–22. ISSN ٠٧٩٩-٤٣٥٤. لە 17 February 2019 ھێنراوە.
{{cite journal}}
: نرخی|issn=
بپشکنە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بێھرووز بووچانی تێدایە. |